حزب‌و بازاڕ

04/08/2021

مامۆستا جەعفەر

حزب دەبێ خۆی لەبازاڕو مازاڕ دوربگرێت، چونكە دەبێتە حزبێكی بازاڕی.

حزب، خوی بازاڕ دەگرێت: بەسەر دوكان‌و عەره‌بانەی شەق‌و شڕدا دابەشدەبێت، حزب تەنیا چاوی لەسەر بازاڕو دوكان بوو، ئامانجە سیاسییەكانی خۆی  بیردەچێتەوە، بارەگاو ناوەندەكانی دەپوكێتەوەو چۆڵ‌و هۆڵ دەبێت. خەڵكی سیاسی‌و ڕۆشنبیر ئامادەنین ڕیشی خۆیان بەدەست بازاڕەوە بدەن.

هەندێك دوكاندار، بەهونەری دەزانن، هەزار سوێندی درۆت بۆ بخون، ئەو تەنیا بیری لای گیرفانی خۆیەتی. بەرژەوەندی باڵای نیشتمان، لای ئەوان، تورێكی قوڕاوی ناهێنێت!

هەندێك سەركردەی سیاسیش ئەگەر خوا نەكردە قسەیەكی ڕاستی فەرموو، وادەزانێت گەورەترین تاوانی ئەنجامداوە.

هەر حزبێك خۆی هاویشتبێتە دەریای بێ بنی بازاڕەوە، لەئەنجامدا وەكو عەرەبانەیەكی شەق‌و شڕی لێهاتووە!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی