1
دوباره‌و ده‌باره هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌و چه‌پڵه لێدان‌و خۆ بادان بۆ ئه‌و حزبانه‌ی، شكۆتیان شكاندوه، موچه‌ت ده‌خۆن، خاكت ده‌فرۆشن، هه‌رجاره‌و به‌ناوی خێڵی درۆی كوردایه‌تیه‌وه دو‌ژمنێك دێننه سه‌رت سوكایه‌تی كردنێكی گه‌وره‌یه به‌بون‌و مانه‌وه‌ت، ئه‌وه خۆتی سوكایه‌تی به‌خۆت ده‌كه‌ی كاتێك ئاڵای حزبێك له‌سه‌رت ده‌به‌ستی، پێشتر به‌ده‌بابه‌ی دوژمن شاره‌كه‌ی ئیغتیساب كردوی، ئه‌وه تۆی شه‌رم ناتگرێ‌و ده‌چیت‌و ده‌نگ به‌هه‌مان تاس‌و حه‌مامی چه‌ته‌گه‌ری ده‌ده‌یت‌و ڕۆژی دواتریش چاوه‌ڕێی هاتنی كاره‌باو ئاو ده‌كه‌یت‌و به‌ده‌ست گرانی به‌نزینه‌وه حه‌لوه‌لاته، ئه‌وه تۆی ته‌مه‌نی سته‌مكاریی‌و نادادی درێژده‌كه‌یت‌و به‌به‌رماوه‌ی ئه‌وانه شوكری كه 30 ساڵه كوردبون‌و مرۆی بونی تۆ سوكده‌كه‌ن.
2
ڕۆژی پێشتر داد‌و بێداد ده‌كه‌ی به‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك سزای 500 هه‌زاری نه‌بونی ژمێره‌ری ئاوت ده‌دات‌و ڕۆژی دواتر له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌ڵێی خوێنم سه‌وزه‌و دڵم زه‌رد، داوا له‌خزم‌و كه‌س ده‌كه‌ی ده‌نگبده‌ن به‌وانه‌ی 30 ساڵه یاری به‌هه‌ست‌و سۆزت ده‌كه‌ن، تۆ كه 10 ڕۆژ جارێ دوو سه‌عات ئاوت ده‌درێتێ كه ئێستاش به‌بێ موه‌لیده "وزه كار" چه‌ندین كاتژمێر له‌تاریكیدا ده‌ژیت، له‌سه‌ر كۆمێنت‌و جیاوازی بیروڕا ده‌گیرێت‌و ئازار ده‌درێیت، بته‌وێ یان نا به‌شێكی له‌و نادادی‌و سته‌مكاریه، ئه‌و مریشكه‌ی كه خۆت خۆڵه‌كه ده‌كه‌یت به‌سه‌ری خۆتاو كه‌ڵه‌شێره‌كانیش به‌ده‌نگی به‌رز به‌سه‌رسه‌رته‌وه ده‌قوقێنن.
3
ده‌نگده‌ده‌ی به‌وانه‌ی به‌شەق له‌مامۆستایاندا، ڕیشی سپی پیاوانی ئاینییان سوتاند، هه‌زاران گه‌نجیان په‌ره‌گه‌نده‌و وڵاتبه‌ده‌ر كرد، له‌سه‌ر خۆپیشاندان ئازادیخوازان ده‌گرن‌و شه‌ش ساڵ سزایان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سه‌ر هاوسه‌رو كه‌سوكاریان لێده‌كه‌ن، ڕۆژێك به‌بیانوی چه‌پ بونه‌وه سزات ده‌ده‌ن‌و ڕۆژێك به‌بیانوی سه‌له‌فی بونه‌وه، كه ده‌چیته پای سندوقی ده‌نگدان هه‌مووشتێكت بیر ده‌چێته‌وه‌و پێتوایه ئه‌مانه نه‌بن گورگ ده‌تخوا، له‌كاتێكدا ئه‌مانه خۆیان هه‌میشه ده‌رگا بۆ گورگه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئێ دیاره شایانی ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ی، بۆیه ناتوانی له‌سوكایه‌تی پێكردن‌و كۆیلایه‌تی یاخی بیت‌و ببیته خۆت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی