مردنی بۆتەفلیقە گەورەترین دوژمنی كورد

18/09/2021

مسعود عبدالخالق

 لە  كاتی مۆر كردنی ڕێكەوتنامەی جزائیری 1975 لە نێوان سەدام وشای ئێران ئەو بۆتەفلیقەیە وەزیری دەرەوەی جزائیر بوو ، ڕۆلی هەرە بنچینەیی بینی و بوە هۆی داڕووخانی شۆڕشی ئەیلول بێخاوەن بوونی  كورد ، ئەوە لەكاتێك بوو :لەكاتی شۆڕشی جزائر كورد یارمەتی زۆری داون ،تەنها شیخ امجد زەهاوی لە كوردستان 200000دیناری عیراقی بۆ كۆكردنەوە لە ڕێی بانگەوازی مامۆستایانی ئاینی ، ئەوە با  وانەو پەند بێت بۆ ئیسلامیەكانی ئیستاش هەلنەخەلەتێنەوە جارێكی تر بە عاتیفە.  
بۆ عەلمانیەكان و سیاسەتمەدارانی ئیستا : زۆر گرنگە پەند وەربگرن بۆ ئیستاو داهاتووی هەرێم ، سەدام حسین لە 1/12/1973 لە چاوپێكەوتنی بە وەفدی كوردی دەلێت ئەوەندە بە ئێران مەخوڕن  و وامان لێمەكەن  لەگەل ئێران ڕێكبكەوین كورد زیانی هەرە گەورەی بەر كەوی،  د محمود عوسمانیش لە كتێبی ( الحزب الدیموقراگی الكوردستانی –اللجنە التحچیریە –تقیم مسیرە الپورە الكردیە وانهیارها )ئەوەی دووپات كردۆتەوە.

دەلێت: سەدام حسین لەسالی 1973 داوای لەبارزانی كرد(مسعود)بنیری بۆبەغدا بەلام بارزانی رازی نەبوو ئەوبنێری ،ئەندامیكی تری (م س)ی نارد،لەوێ‌ سەدام پێی دەلێ‌ بەبارزانی بلێ‌ وامان لینەكا ناچارمان بكات تەنازول بۆ شای ئیران لە كەنداوی عرب بكەین  و شاش یارمەتی لەوان ببڕێت،د محمود دەلێت ئەو ئەندام (م س)ئەو پەیامەی نەگایاندبوو تا دوای شكستی شۆڕش ئینجا بۆ ئێمەی ئاشكرا كرد،ناوی ئەو ئەندامە ناهێنێ‌ بەلام دەلێت تا ئیستاش لە (م س)پارتیە،  دوای بەدواچوونمان بۆ ناوی ئەو سەركردەیە  لە ل316ی كتیبی(مسعودبارزانی –بارزانی وبزوتنەوەی كورد)ناوەكەمان بۆدەركەوت خوالیخۆش بوو (محمدمحمودعبدالرحمن-سامی) بووە، وادیارە سەركردایەتی كوردبەو ئەندازەیە ئاگادارو شارەزای نێودەولەتیان نەبوە ،بۆیە كەوتنە نێو بۆسەكە و ڕێكەوتنی جزائیر لەسەر پشتی ئەوان مۆر كرا ، بە پێی هەمان هەلسەنگاندنەكەی (د محمودعوسمان لەهەمان كتێب) لە: ئەوا بارزانی گەورە واتیگەیشتبوو كە شای ئیران ناتوانێ‌ پشتی شۆرش بەربدا بەهۆی ئەمریكاوە ، ئەوەبوو لەدوای یەك سال لە شەڕی 1974 ئەو ڕێكەوتنە دەكرێت وپشتی بەردەدرێت . 
زۆر لایەنی سیاسەتی ئیستای سەركردایەتی كورد وادەبینم دووبارە دەبێتەوە لە كشانەوەی ئەمریكاو لە پشت بەستنیان بە توركیا و زۆر لای تر ، دەترسم هەمان ئەنجامی 1975 بێت ،بۆیە با دەرس وپەند بێت .


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە