گەر نەوەستێ، دۆخەکە زیاتر ئەشڵەقێ!

26/11/2021

نەبەز جەلال


ئەگەرەکانی جوڵەی ناوچەکە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی باڵانسی ھێزی دەرەکی نەک ناوخۆیی!..

ئەگەر ھەیە:..

*پارتی بە ڕێکەوتن، ھێزی ھاوبەش لە و شوێنانەی ھێڵی بەرکەوتنن لەگەڵ یەکێتی دابنێ و نزیک بێتەوە لە سنوری سەوزو ئامادە باش دەبێ بۆ کاری نەخوازراو.

*عێراق جوڵە بە ھێزی ناوچە دابڕێنراو داتاشراوەکانی سنوری وڵاتی ڕیفرادۆم دەکات و موچەش دەنێرێ.

*ئێران دێتە نزیکەوەو جوڵەی ئەودیوو ڕائەگرێ و پیشانیشمان ئەدا کە « ھێمن » و ئۆتۆماتیکی گێژ بین، نەک « لوقمان »ێکی وریاو حەکیم بین!.

*تورکیا خۆی و جاشەکانی ئەجوڵێنێ و گەریلاکانی پەکەکە و ھێزە کوردییەکان تەزیق دەکات و ڕێی ھەندێ شت کورت دەکاتەوەو ناوچەکە دەخەنەوە ژێر ھەڕەشەی تۆپ و تەیارەوە، کەواتە ئەوانیش دەبێت لە باکور بجوڵێن.

*ماوەیەکی کورت و کەم لەبەردەستدا ماوە « سەرما زۆر و کارەبا کەمبێ» ئیتر تا بەھار کاری بەکار و بەرکار بە حوکمی براوەکەی خێر دەبێ !.

بە کورتی: مار دڵی لە سەریدایە و بش قرتێ بەسەر زیندووەو نامرێ.

کورد دەڵێت: تا سەری مارەکە پان نەبێتەوە ئیسراحەت ناکەین... مارە گەورەکانیش زۆرن و، ئێمەش خەریکی تولەمار.

بە ھیوای بەخێری خێرا بگەڕێ و، ئەمجارەشیان ئومێدەکەمان وەک تەنکەرە نەوتێکی قاچاغ وەرنەگەڕێ.

نەبەز جەلال 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی