وعسی أن تكرهوا شیئا وهو خیر لكم

12/01/2022

سەرتیپ جەوهەر

ئەگەر تا سبەی سەعات 3ی دوای نیوەڕۆ نەگەنە رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی یەكگرتوو، دیمەنی 2018 ی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەناو پەرلەمانی عیراق دووبارە دەبێتەوە. یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەدوو كاندیدی جیاواز دەچنە هۆڵی پەرلەمان. (تائێستا) بەربژێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ەو ئەمڕۆ بەڕەسمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش هۆشیار زێباری پێشنیار كردووە.

هێشتا دیار نییە ئەم ململانێیە بەچ ئاراستەو ئاقارێكدا دەڕوات. ئەگەرچی دروشمیی یەك تیمیەكە كە 24 كاتژمێری نەخایاند، یەكڕیزی ناوماڵی كورد بوو، بەڵام ئەوەی روونە ئەنجامی ئەمجارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، هاوكێشەی سیاسی لەكوردستان و عیراق دەگۆڕێت. ئەو ئەنجامەی سبەی دەیبینین بەر لەهەڵبژاردنەكانی 2021 پێشبینیكراوبوو، خوای گەورەش لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت ( وعسی أن تكرهوا شیئا وهو خیر لكم).
ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆك كۆمار دەبێ‌ سوێند بخوات كە پارێزگاریی لە سەربەخۆیی و سەروەریی عیراق بكات و شەونخونی بكات بۆ سەلامەتی یەكپارچەیی زەوی و ئاو و  ئاسمانەكەی.

تێبینی:
• هۆشیار زیبَاریی لە 2014 تا ئەیلولی 2016 وەزیری دارایی عیراق بوو،  لە 21ی ئەیلولی 2016 بە تۆمەتی گەندەڵیكردن و وڵامنەدانەوەی وەك پپَویستی پرسیاری پەرلەمانتاران، پەرلەمانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ متمانەی لێوەرگرتەوەو لەكار دوورخرایەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی