هێرشه‌كه‌ی كه‌لارو شه‌هید كردنی فه‌رهادو هاوڕێكانی به‌ڕۆژی ڕوناك‌و له‌قوڵایی گه‌رمیان، كورت‌و كرمانج به‌ئێمه ده‌ڵێت، توركیا له‌ڕێگه‌ی شۆڤاره‌كانیه‌وه ده‌ستی ده‌گاته هه‌موو شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان‌و له‌تۆڵه‌ی هه‌ر شكستێكی ئابڕوبه‌رانه‌ی له‌زاب‌و ئاڤه‌شین‌و مه‌تیناو چیاكانی كوردستان، به‌شه‌ڕی نابه‌رانبه‌رو به‌درۆن تۆڵه ده‌كاته‌وه، ناچینه ورده‌كاری ئه‌وه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی هه‌ستانی درۆنه‌كه هه‌ریره یان شوێنێكی تر، به‌ڵام ده‌بێت ئیدی ڕێوشوێنی ئه‌وه‌ش بگیرێته‌به‌ر چۆن په‌لاماری درۆنه‌كان‌و ئه‌و شێوه شه‌ڕه بێبایه‌خ بكرێت، ئه‌مه‌یان پێویستی به‌به‌رنامه‌و پلانی نوێ هه‌یه، ئیدی گۆڕینی شێوازی جموجۆڵه، دیداره، جلوبه‌رگه، یان هه‌ر ڕێكارێكی تر.
په‌لاماری درۆنه‌كان بۆ ئه‌ردۆغان دوو ئامانجی هه‌یه، یه‌كه‌م شكستی چیاكان بشارێته‌وه، دووه‌م لانی كه‌م تا هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یرانی داهاتوو كه‌مێك ده‌نگی خه‌ڵكی توركیا سواڵبكات، ئێستا ئه‌ردۆغان‌و حزبه‌كه‌ی له‌خراپترین بارودۆخدان، هه‌ریه‌ك له‌كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو، عه‌لی باباجان‌و كه‌سانی تر ڕوون‌و ڕه‌وان باس له‌و دۆخه خراپه‌ی ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوانه‌ی سه‌ره‌وه‌و كه‌سانی نه‌یار به‌ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان وه‌ك جۆرێك له‌نه‌یاری سه‌یری قسه‌كانیان بكرێت، ئه‌وه له‌ناو ئاكه‌په‌شدا هه‌مان دیدو سه‌رنج‌و ڕه‌خنه له‌سه‌ر حزب‌و سیاسه‌ت‌و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌ش هه‌یه، هه‌ندێك له‌نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسه نزیكه‌كانی ئه‌ردۆغانیش ئه‌و بارودۆخه ناشارنه‌وه.
ئه‌ردۆغان‌و ئاكه‌په له‌ڕوی جه‌ماوه‌ریه‌وه پاشه‌كشه‌ی زۆریان كردووه، له‌ڕوی ئابوریه‌وه وڵاتیان توشی شكستی گه‌وره كردوه، لیره‌ی توركیان تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕسواكردوه، په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لانی توركیایان تێك‌و پێكداوه، سه‌ركه‌وتونه‌بوون له‌وه‌ی وێنه‌ی په‌كه‌كه وه‌ك بێدین‌و تیرۆریست لای ته‌واوی توركیا بگشتێنن، كه له2015وه كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن، به‌ته‌واوه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتیان له‌نێوبرد، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه سه‌ره‌تای شكستی هه‌ڵبژاردنی دادێ، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شكستانه ئه‌ردۆغان له‌یه‌ك دوو ساڵی ڕابردودا زۆر زیاتر له‌وه‌ی هه‌یه په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌دات‌و درۆنه‌كانی له‌كه‌ركوك‌و كه‌لار خه‌ڵك شه‌هید ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئیدی پێویستی به‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قانونی‌و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیشه ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بڕیاری شه‌ڕه له‌دژی هه‌ریه‌ك له‌عێراق، هه‌رێمی كوردستان، یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌و ته‌نانه‌ت دراوسێكانی عێراقیش به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئێران، ئه‌ردۆغان به‌به‌رچاوی دنیاوه ئه‌وه ده‌كات‌و به‌ئاشكراش باسی خاوه‌ندارێتی موسڵ‌و كه‌ركوك‌و تكریت ده‌كات، له‌قه‌ندیل ڕسوا ده‌كرێت‌و له‌گه‌رمیان به‌درۆن تۆڵه ده‌كاته‌وه، ئێستا له‌هه‌ركات زیاتر پێویسته په‌رله‌مانی عێراقی، حكومه‌تی عێراق‌و دراوسێكانی عێراق‌و ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش له‌و په‌لامارانه بێنه ده‌نگ‌و به‌زه‌بری هێزیش بنكه سه‌ربازیه‌كانی توركیا كه ئیدی خه‌ریكه ده‌گه‌نه ناو موسڵ له‌عێراق ده‌ربكرێن، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌مه سه‌ره‌تا دیبلۆماسیه‌ت‌و دواتر ڕێگه‌ی تر.
ئێستا ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه به‌توركیاو ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان بوترێ ستۆپ، وه‌ك چۆن له‌ناو توركیا به‌رده‌وام ستۆپی پێده‌كرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی