ئەگەرئەمە گارٍان یان مێگەل نەبێت چیە ؟

23/06/2022

عیماد عه‌لی

باوی ئەوە نەما كە گوێمان لێبوو دەیوت من بێ لایەنم و رای خۆم هەیە و بە بیروفكری خۆم هەڵوێست وەردەگرم و خاوەن كەسێتی و بیروباوەرٍی خۆمم، با حزبەكەشم كاندیدم بكات بۆ پۆستێك، پەرلەمان بێت یان دەسەڵاتی جێبەجێكردن وتەنانەت  دادگەری و هێز نیە راوبۆچونی خۆی بسەپێنێت  بەسەرمدا، ئەوە ئەمرٍۆ بە جوانی یۆمان روون بووەوە كە سەرۆكی حزبە بریار دەدات و ئەوانیتر تەنها ئیمتیازات و سودەمادیەكەیان بەردەكەوێت و هیچیتر. موقتەدا بریاریدا لە پەرلەمان بكشێتەوە و كەس نەبوو بڵێت لەل و بێ یەك ودوو وازهێنانی خۆیان پێشكەش كرد، حەلبوسی و خەنجەر و بارزانی بریاریاندا بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمان بكەن و هەڵوێستی خۆیان هەبێت، تا ئەو چركەیە یەك ئەندام پەرلەمانی سونە و پارتی ئاگایان لە هیچ شتێك نەبوو و هەر لەو كاتەدا گوێیان لەو بریارە بوو سەرجەمیان بەشداربوون و فزەیان لێوە نەهات.

لە زووەوە وتمان بەڵێ سەرۆك حزبەكان برٍیاردەرن، وتمان با واش بێت و زنجیرەی بریارەكان كورت دەبێتەوە، وتیان وانیە و لە دونیای دیموكراسیدا چۆن جێگەی بكەینەوە، وتمان زۆر ئاساییە و ئەوەی رٍێی تێدەچێت ئەنجومەنێكی بچوككراوەی سەرۆك حزبەكانی هاوشێوەی ئەنحومەنی فیدرالًی بە یاسا دروست بكەن و هیچ كەس و یاسایەك رێگەی لێ نەگرتوون، نەك بەناوی دیموكراسیەوە هەزار و یەكجار پێشیلی دەستاور و یاساش بكەن و تەنها بە رەوتی سیاسی وڵاتەكەتان بگەیەنن، كەچی هەر ئەو حزبانە وەكو باوكی دیموكۆاسی عیراق خۆیان دەرخست و رێگەیان نەدا و پشێویان هەڵبژارد. 
باشە كە پەرلەمان بەو شێوەیە بێت و هەموو بریارە بچوك و گەورەكان بە رەهایی بەدەستی سەرۆك حزبەوە بێت و تەنانەت وەزیەرەكان لەوە خراپتربن و لە بچوكترین فەرمانی سەرۆكەكانیان دەرنەچن و داداگاش بچێتە ریزی ئەوانەوە و تا فەرمانی نهێنی سەرۆك حزبە زاڵەكانی بۆ نەیەت هیچ بریارێك دەرنەكات و  تا ئێستا بەفەرمانی ئەویتری زاڵ و بە ناوی یاساوە چەندین جار پێشێلی تەنانەت دەستوری كردبێت. ئەی دیموكراسیەكەتان لە كوێیە تەنها بۆ زیانی مادی و خەرجی زیاتر و كات بەسەربردن نەبێت. ئەگەرچارەسەر بەدەستی ئێوەیە بەدیاریكراوی و وەك خۆتان دەڵێن دەستی دەرەكی رۆڵی تێدا نیە بە ناو و رێگە و رەفتاری دیموكراسیانەوە با فێڵ و فریودانیشی تێدابێت رێگەكە كورتكەنەوە و كاتەكە وخەرجیەكەش بەو ئەنجومەنە كەم كەنەوە و كەسیش هیچ گلەییەكی نابێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی