سه‌نته‌ری میترۆ له‌ژێر ناوی كێ میدیای ئه‌لیكترۆنی چه‌ك ده‌كات، داوای ڕاگرتنی ئه‌و هێرش‌و په‌لامارانه ده‌كات، كه په‌یج‌و ئه‌كاونت‌و سۆشیال میدیای سێبه‌رو دارده‌ستی حزب‌و تاكه‌كه‌س تێیدا په‌لاماری هه‌موو پیرۆزیه‌ك ده‌ده‌ن‌و له‌خاتون‌و شكۆ‌و خێزان‌و هیچ شتێك سڵناكه‌نه‌وه، منیش له‌سه‌ر نووسین‌و ڕه‌خنه نه‌ك شتی تر هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌لامارانه بوومه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن ده‌یان ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌وان‌و نوسه‌ر خۆیان‌و خانه‌واده‌یان به‌ر ئه‌و په‌لامارو هێرش‌و شكۆشكێنیه بوونه‌ته‌وه، ئه‌و په‌لامارو ناشرینكردنه به‌شێكه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ندێك ده‌زگاو ناوه‌ندی حزبه زله‌كان‌و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ستیش ده‌یانه‌وێت هه‌مووان ناشرین بكه‌ن، سه‌یر ئه‌وه‌یه په‌لامارده‌ره‌كان وه‌ك شین‌گێڕی حزبه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
به‌شێكی زۆر له‌شێواوی نێو ماڵی كورده‌واری ئه‌و په‌یج‌و تاریكیه به‌رپرسیارن لێی، ئه‌وان هیچ بوارێك بۆ جیاوازیی‌و هه‌ناسه‌دانی ئازاد ناهێڵنه‌وه، ده‌ستبردن بۆ تایبه‌تیه‌كانی مرۆڤ، سوكایه‌تی پێكردنی، زڕاندنی ناوی، مێژویه‌كی كۆنتری هه‌یه‌و زۆر ڕۆشنبیرو كه‌سایه‌تی له‌مێژوی كوردا به‌ر ئه‌و په‌لامارو شكاندنه كه‌وتونه، ئه‌وه بۆیه گۆرانی شاعیر به‌تریفه‌ی پاك‌و بێگه‌ردی مانگیش ده‌ڵێت:
ئه‌ی تریفه‌ی مانگه شه‌وی ده‌ركی ده‌لاقه
به‌پیس نه‌بی خۆت لاده له‌م كوردی عێراقه
په‌روه‌رده‌ی حزب به‌و جۆره‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه دژمه، ئه‌وه‌ی دژمه دوژمنمه، ئه‌وه‌ی دوژمنمه ده‌بێت هه‌میشه لێیبدرێت، دۆخێكی دروستكردوه كه سه‌دان كه‌س كه‌سابه‌تیان بووه به‌ڕاپۆرت نووسی‌و جاسوسی‌و هه‌روه‌ها شكاندن‌و بوختان دروستكردن‌و تا دوای، هه‌ندێكجار بوهتان‌و شكاندنه‌كان هه‌موو سنوره‌كان ده‌به‌زێنن، به‌ڕاده‌یه‌ك فریشته‌ش بیت ده‌تكه‌ن به‌ئه‌هریمه‌ن، ئه‌مجۆره چه‌كه قێزه‌ون‌و ناشرینه زۆرجار قوربانیه‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك ئازار ده‌دات كه نه‌فره‌ت له‌بوون‌و ژیانیش بكات، ئامانجی مافیاكانی میدیا بێده‌نگكردن‌و دواتر كه‌ویكردنه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناخرێنه نێو داوی بێده‌نگكردن‌و كه‌ویكردنه‌وه، ده‌بنه قوربانی ئه‌و سیناریۆ قێزه‌ونانه‌ی كه بۆیان دروستده‌كرێت، هه‌رجاره‌و به‌جۆرێك، به‌پیاوی وڵاتان نیشاندان، به‌وه‌رگرتنی پاره، به‌لێدان له‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌مافی خۆی وه‌ك هاونیشتمانیه‌ك وه‌ربگرێ، ئیتر گرگن‌و بچوكه‌كان وه‌ك ویلیه‌م ڕایش ده‌ڵێت، هه‌رچی نه‌شێ ده‌یكه‌ن.
له‌ڕاستیدا بێده‌نگكردنی ئه‌م له‌شكری چه‌واشه‌و درۆیه‌ش ده‌بێت به‌شێك بێت له‌ئاكاری گێڕانه‌وه‌ی ته‌ناهی‌و ئاسایشی ده‌رونی بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، جارێكیان كرێگرته‌یه‌كی ئه‌وجۆره شه‌ڕ فرۆشیانه باسی له‌وه‌كردبوو، به‌نده له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه هه‌زاران دۆلارم پێدراوه بۆ تێكدانی ئاسایش، كاتێك ده‌ركه‌وت درۆیه‌و ده‌بوو شه‌رمه‌زار بێت نه‌ك نه‌بوو، تائێستاش كاری هه‌مان كاره دژ به‌خه‌ڵكی دیكه، هه‌ڵبه‌ت هه‌واڵه درۆیه‌كه‌شی هه‌میشه چه‌كێكه به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه كه داخ له‌دڵن به‌رامبه‌رت‌و ده‌ستیان ناگاته ئه‌ژنۆت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی