جگه‌له‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در به‌شێكی به‌رچاوی گه‌نده‌ڵی‌و زوڵم‌و سته‌م‌و شه‌ڕی تایفی عێراقی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌یكات بۆ شۆڕش‌و چاكسازیی له‌عێراق ته‌نها په‌رده‌یه‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌تویته‌كه‌ی سیما سه‌ره‌كیه‌كه‌ی عێراقی سه‌دری ده‌ستنیشانكرد به:
- گۆڕینی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می سیاسی.
- گۆڕینی ده‌ستور.
- ئه‌نجامدانێكی هه‌ڵبژاردنێكی تر.
- بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی باوكایه‌تی (أبوی).
بێگومان ئه‌وانه‌ش هه‌مووی ئه‌نجامه‌كانی بریتیه له:
1- نه‌هێشتنی فیدراڵی‌و دروستكردنی سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زی.
2- دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی شیعی مه‌زهه‌ب له‌عێراق هه‌روه‌كو ئێران.
3- بنیاتنانی مه‌رجه‌عیه‌تێكی ئایینی‌و سیاسی له‌عێراق به‌ڕێبه‌رایه‌تی خودی موقته‌دا سه‌در.
بێگومان ئه‌و جموجۆڵ‌و پڕۆژانه‌ی سه‌در، ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ (زۆر به‌دووری ده‌زانم) هاوشێوه‌ی خومه‌ینی ئێرانه له‌به‌كارهێنانی هه‌ندێك هاوپه‌یمانی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وته‌كه‌یه‌تی (كازمی‌و حه‌لبوسی‌و پارتی)، پاشان هەڵگەڕانەوەیە لەهاوپه‌یمانه‌كانی‌و تەسفیەکردنیانە دوای سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی ئێستا حزبێكی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ده‌یكات له‌گه‌ڵ سه‌در دژی حزبه‌كه‌ی تر، ته‌نها سیاسه‌تی كه‌ری دێزه‌یه‌و جگه له‌زه‌ره‌ری به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، خۆیشی توشی زیانی گه‌وره ده‌بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی