چین نەتەوەی سەربازە ترسنۆکەکان و بازرگانە زیرەکەکان

03/08/2022

جوتیار رەشید

شورای چین کە یەکێکە لە شوێنەوارە سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان،چینیەکان بۆ مەبەستی خۆ پارێزی لە دوژمنەکانیان دروستیان کرد،ئەوەش بە مانای ئەوە دێ کە لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆدا بەرامبەر دوژمنەکانیان ترسی گەورەیان هەبوە.
چەندین جار لە مێژودا لە لایەن نەتەوە و دەوڵەتە بچوکەکانی دراوسێیانەوە بەشێک لە خاکەکەیان داگیرکراوە بێ ئەوەی بتوانن بیگێرنەوە،هەر بۆ نمونە لە مێژوی نوێدا یابانیەکان بەشێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی چینیان داگیرکرد:-
1-شەڕی یەکەمی یابانیەکان لە ساڵی (1894 بۆ 1895)
2-شەڕی دووەمی یابانیەکان لە ساڵی (1937 بۆ 1945)
چینیەکان نەیانتوانی بە شەڕ خاکەکەیان لە یابانیەکان وەربگرنەوە،هەتا یابان لە ژێر بۆمبی ئەتۆمی ئەمریکادا لە شەڕی جیهانی دووەم ئاڵای سپی هەڵکرد و لە خاکی چین پاشەکشەی کرد.
چەندین جاریش چین هەوڵی داگیرکردنی ڤێتنامی داوە،بەڵام سەرکەوتو نەبوە.
دورگەی تایوانیش نمونەیەکی تری ترسنۆکی سەربازی چینیەکانە.
بەڵام بە درێژایی مێژو چینیەکان لە بازرگانیدا کەم وێنە بون،بازرگانیان لە زۆر شوێنی دونیا بڵاو بوەتەوە،بەسەرکەوتوترین بازرگانەکانی جیهان ناسراون.
ئەمریکیەکان مێژوی چینیەکانیان باش خوێندوەتەوە،لە ڕاستیشدا ئەمریکیەکان ترسی سەربازیان لە چین نیە،لە بازرگانی و ئابوریەکەی زراویان چوە.
بۆیە دەیانەوێ بیانخەنە تەڵەیەکی سەربازیەوە،سەردانەکەی نانسی بلوسێ یەکێک بو لەو تەڵانە،هەرچەندە ئەمریکیەکان دڵنیا بون چینیەکان هیچ جوڵەیەکی سەربازی ناکەن بەڵام دوو ئامانجیان لەو سەردانە هەبوو:- 
1-بیرهێنانەوەی ترسنۆکی سەربازی چینیەکان بۆ دونیا و شکاندنی شکۆی سەربازیان،تاقیکردنەوەیەکی نەوەی نوێی چینیەکان بو،ئاخۆ جیناتی ترسنۆکی باپیرانیانیان تێدا ماوە،یان چەکی ئەتۆمی و تەکنۆلۆجیای سەربازی مۆدێرن و ئابوری زەبەلاح غیرەتی گەورە کردون.
2-ئەگەر جوڵەی سەربازیان نەکرد جوڵەی ئابوری و شەڕی سبرانی بەرامبەر بە تایوان دەکەن،ئەوکاتەش ئەمریکیەکان هەموو توانای سبرانیان دەخەنە خزمەت تایوانیەکان و بەوەش زیانی گەورە لە بازرگانی و ئابوری چین دەدەن.
تایوان خاڵێکی بەهێزی ستراتیجی هەیە کە لەو حاڵەتەدا هەموو وڵاتە پیشەسازیە گەورەکان ناچار دەبن پارێزگاری لێبکەن،ئەویش ئەوەیە،(90%) ی (رقائق الكتروني)،چپسی ئەلکترۆنی ستراتیجی کەلە پیشەسازیە باڵاکاندا بەکاردەهێنرێن لە تایوان دروست دەکرێن.
لە کۆتایدا کورد دەبێ وانەیەک لە چینیەکان فێر ببێ:-
خاڵی بەهێزی کورد چیە؟ گەشەی پێبدا
خاڵی لاوازیشی چیە؟ وازی لێ بێنێت.
من پێم وایە خاڵی هەرە بەهێزی کورد لە ئێستادا و لە مێژوی نوێدا،توانای شەڕکردن و شەڕکەری جەربەزەی سەر زەویە،  سوربونیەتی لەسەر داواکانی لە گەڵ پێگەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
خاڵی لاوازیشی بەناو سەرکردە دەبەنگەکانیەتی کە دوبەرەکی و هەڕاجکردنی خۆیان و نەتەوەکەیان بە داگیرکەران کردوەتە ئاڵای دەستیان.
بۆیە کورد دەبێ دەستبەرداری ئەو جۆرە بەناو سەرکردە کلاسیکیانەی ببێ و سوپایەکی یەکگرتوی ڕاهێنراوی مۆدێرن بۆ خۆی دروست بکات.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی