ئۆلیگاری حوکمڕانی

01/10/2022

زانا تۆفیق بەگ

یەکێک لەشێوازەکانی حوکمڕانی بریتیە لەدەسەڵاتی ئۆلیگاری لەناو سیستمی سیاسیدا، ئەمجۆرە خراپترین شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە لەسەر بنەمای مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵاتی سیاسی، گشت دەزگاکانی دەوڵەت.‌

ئەمجۆرە لەبەڕێوەبردنی وڵات، دەگەڕێتەوە بۆ کەمینیەکی سیاسی کە هەژمونێکی گەورەیان هەیە لەناو دەزگاکانی دەوڵەتدا ئەم گروپانە بریتین لەکۆمەڵە  کەسانیەک، کە خاوەنی میراتیەکی سیاسی بنەماڵەین یان خاوەنی پاشخانیەکی دینین یان پێگەیەکی سەربازیی بەهێزیان هەیە یان خاوەنی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کاریگەرن کە توانای قۆرخکاریەکی تەواوی دەسەڵاتیان هەیە بەبێ بەشداری زۆرینەی کۆمەڵگه‌.

ئەمجۆرە لەحوکمڕانیە یەکێکە لەهەرسێ شێوازەکانی حوکومڕانی دەوڵەت کە لەکتێبەکەی ئەفلاتوتوندا بەناوی (کۆماری ئەفلاتون) بەگرنگی باسکراوە بەتایبەتی جیاوازی لەنێوان دەوڵەتی نمونەیی‌و حکومڕانی ئۆلیگاری‌و بلۆتوکراسی دەسەڵات، کە زیاتر گوزارشتە لەحوکمڕانی چەتەگەڕایی لەناو دەزگاکانی بەڕێوه‌بردندا، زیاتر ئەو فیگەره‌ سیاسیانەن کە خاوەنی موڵک‌و سەرمایەی قەبەن‌و دەتوانن ئەندازەی دەسەڵاتی سیاسی خۆیان یان حاشیەکانیان فراوان بکەن بەهۆی پێگەی پارەکانیانەوە، کاریگەریان بەسەر دروستکردنی بڕیاری سیاسی دەوڵەتەوە.

ئەم کەمینە لەناو دەسەڵاتی سیاسیدا توانای دروستکردنی دەوڵەتیەکی خۆسپێنی گەورەیان هەیە بەتایبەتی کاتێک کە جڵەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست، کاریگەری تەواویشیان بەسەر ژیانی تایبەتی تاک‌و گشتی ڕەهەندەکانی ژیانی کۆمەڵگادا هەیە. هەمیشە جڵەوگیری تەواویان هەیە بەسەر کایەکانی ئابوری‌و هونەرو خوێندنی باڵاو ماسک میدیا و ڕێکخراوی مرۆیی‌و پلاتفۆڕمی ناحکومی‌و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان‌و سایتە نافەرمیەکان.

تەنانەت لەڕێگه‌ی حوکمڕانی ئۆلیگاریەوە دەتوانن بەردەوام ڕەفتارەکانی گشتی کۆمەڵگه‌ بەپێی خواست‌و ویستی خۆیان بگۆڕن. کێشەی ئەمجۆرە لەحوکمڕانیە پایەکانی دەسەڵاتیەکی مەدەنی لاواز دەکات جۆرێک لەدروستکردنی دەوڵەتیەکی ناوەوەکی لەناو دەوڵەتە بنچینەیەکەدا دروستدەکات‌و کۆی گشتی دەزگاکانی دەوڵەت توشی ئیفلجیەکی گەورە دەکات‌و دەوڵەتیەک لەناو دەوڵەتیەکی تردا کاردەکا، بەبێئەوەی هیچ خزمەتیەک بەکۆمەڵگاو سیستەمی سیاسی وڵاتەکە بگەیەنێت، جگەلەوەی تەنها سودمەندی سەرەکی کەمینەیەکی سیاسی‌و حاشیەکانیان دەبن لەژێر سایەی ئەمجۆرە لەحکومڕانیە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی