ئه‌گه‌ر زۆر به‌ساده‌یی قسه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ین، ده‌بێت بڵێین جگه له‌هۆكاری ده‌ره‌كی هۆكاری ناوه‌وه هه‌میشه ڕێگریی سه‌ره‌كین له‌به‌رده‌م په‌ڕینه‌وه‌ی كورد بۆ خۆ خاوه‌نی، من له‌مێژه له‌سه‌ر بونی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژوو سه‌رنجی خۆم نوسیوه، ئه‌وه‌شم وتوه ئه‌گه‌ر گه‌لان‌و نه‌ته‌وه‌كان دابه‌شكه‌ین به‌سه‌ر سێ گروپدا خۆخاوه‌ن‌و مێژوكرده‌كان له‌سه‌نته‌ردان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه چوارچێوه‌و فۆڕمیان هه‌یه، با هیچێكی ئه‌ووتۆشیان بۆ مرۆڤایه‌تی نه‌كردبێت، له‌كه‌ناری سه‌نته‌ردان، گروپی هه‌ره خواره‌وه ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژودان، ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه، ئه‌وان هه‌میشه مه‌ترسی جینۆساید‌و سڕینه‌وه‌یان له‌سه‌ره، ئه‌رمه‌ن تا ئه‌رمه‌نستانیان نه‌بوو هه‌یشه له‌به‌رده‌م كوشت‌و بڕدابون، جوو تا ئیسرائیلیان نه‌بوو هه‌مان جۆر، كه‌واته له‌نێو ئه‌م چاخی خوێن‌و درۆیه‌دا چوارچێوه‌و خۆخاوه‌نی زۆر گرنگه، ڕاسته ده‌وڵه‌ت به‌مانا كلاسیكیه‌كه‌ی جۆرێك له‌زه‌برو زه‌نگی تێدایه‌و فۆڕمێكه بۆ جیاوازی نه‌رێنی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه نه‌ماوه له‌دونیادا ته‌نانه‌ت له‌وڵاته هه‌ره ناسیونالیسته كوێربینه‌كانیشدا، بۆیه ئه‌و مه‌ترسیه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕه‌ویوه‌ته‌وه، كه‌واته چوارچێوه بۆ خۆخاوه‌نی‌و بۆ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سڕینه‌وه‌و جینۆساید‌و له‌ناوچون‌و توانه‌وه زۆر پێویسته.
كوردستان خاكی یه‌ك نه‌ته‌وه نییه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆرینه‌یه تێیدا، له‌ناو كوردستاندا به‌درێژایی مێژوو نه‌ته‌وه‌گه‌ل‌و ئاینگه‌لی دیكه ژیاون، زۆر ده‌گمه‌ن هه‌ڵكه‌وتوه كورد هه‌ڕه‌شه‌بێت بۆسه‌ر ئه‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌و ئایین‌و مه‌زهه‌به جیاوازانه، ڕوداو ڕویداوه، كوشت‌و بڕو شه‌ڕ بوه، به‌ڵام پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی به‌رده‌وامیش هه‌بوه، كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌جینۆسایدو سڕینه‌وه پارێزراوبێت، پێویسته خه‌بات بۆ بونی چوارچێوه‌یه‌ك بكات، ڕوداوه‌كانی لانی كه‌می سه‌د ساڵی ڕابردوو له‌كوردستان به‌گشتی‌و باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی به‌ئێمه ده‌ڵێت له‌مپه‌ڕی هه‌ره دژ‌و سه‌خت پێكه‌وه نه‌بونی كورد خۆیه‌تی، ده‌نا گه‌یشتن به‌ئامانج ئاسانتره، له‌سه‌د ساڵی ڕابردودا نه شێخ مه‌حمود، نه مه‌لا مسته‌فا، نه كه‌سی تر نه‌یانتوانی، بۆیان نه‌كرا كۆكه‌ره‌وه‌بن‌و وه‌ك چه‌ترێك ئه‌وانی تر به‌خۆیانه‌وه گرێبده‌ن، هۆكاره‌كان دابه‌شده‌بن، به‌شێكیان به‌ئه‌ستۆی شێخ مه‌حمودو بارزانیه‌و به‌شێكیشیان به‌ئه‌ستۆی به‌رامبه‌ره‌كانیان كه ئاماده‌نه‌بونه ئه‌وانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن قبوڵبێت، هه‌ر له‌سای ئه‌م بارودۆخه‌دا دواتر جه‌لالی‌و مه‌لایی دروستبوو، ئه‌و دووبه‌ره‌كیه‌ی تائێستاش به‌ته‌واوه‌تی بنبڕنه‌بوه، ململانێی جه‌لالی‌و مه‌لایی‌و دواتر شه‌ڕه‌كانی یه‌كێتی‌و قیاده موه‌قه‌ته‌و هه‌روه‌ها شه‌ڕی هه‌كاری‌و شه‌ڕه‌كانی هه‌شتاكان‌و دوای ڕاپه‌ڕینیش درێژكراوه‌ی هه‌مان ململانێن، كه له‌ڕاستیدا زیانێكی گه‌وره‌ی له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانیداوه‌و كۆستی بردۆته هه‌موو ماڵێكه‌وه.
ئه‌م پێكه‌وه‌نه‌بون‌و یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه، وایكردوه كه‌سێتی كورد بكرێته كه‌سێتیه‌كی بچوك‌و ترسنۆك‌و خۆفرۆش‌و ته‌نانه‌ت له‌ناو حزبه‌كانی كوردستانیشدا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت‌و خۆیشی هه‌میشه سازبێت بۆ فرۆشتن‌و مامه‌ڵه، ئه‌م دۆخه كه‌سێتی خۆخاوه‌ن‌و خۆ بڕیار دروستناكات، بۆیه به‌مجۆره كه‌سێتیه‌وه ناكرێت‌و ناتوانین بچینه دیرۆكه‌وه، نه‌یاران سودی زۆریان له‌مجۆره كه‌سێتیه بینیوه، كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بونه خۆخاوه‌ن ئه‌م بچوكی‌و یه‌كدژیه‌یه، جگه له‌وه‌ش كورد هه‌میشه له‌شه‌ڕدا لای هه‌ڵاتنی هه‌ڵبژاردوه‌و زۆربه‌ی كاتیش پشتی به‌خه‌ڵكی تر به‌ستوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، ئه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ باشوری كوردستان دروسته، ئه‌گه‌ر ئاوڕ له‌ڕابردوو بده‌ینه‌وه، ده‌بینین ئێمه به‌رده‌وام پێده‌شته‌كانمان بۆ نه‌یاران به‌جێهێشتوه‌و خۆمان په‌نامان بردوه‌ته به‌رچیاكان، یانی ئێمه هه‌میشه شه‌ڕمان هێناوه‌ته نێو ماڵه‌كه‌ی خۆمان‌و به‌رده‌رگای خۆمان هه‌رگیز شه‌ڕی ئازادیمان نه‌بردوه‌ته به‌رده‌م ماڵی دوژمن.
به‌ده‌ر له‌دڕنده‌یی نه‌یاره‌كانمان، خراپی خۆمان‌و هه‌میشه له‌یه‌ك دژی خۆمان، هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینه هیچ، ئه‌وه جگه له‌نه‌دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی پێكه‌وه‌بون، له‌كاتێكدا له‌قۆناغی ڕزگاری نیشتمانیدا ئه‌ركی هه‌موو گروپ‌و ده‌سته‌و تاقمێكه ململانێ‌و نه‌یاری بخه‌نه لاوه‌و بیر له‌داهاتوو بكه‌نه‌وه، له‌ئێستادا ئه‌ركی به‌رپرسانی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن پێكه‌وه‌یی دروستبكه‌ن‌و دژایه‌تی‌و ناجۆری وه‌لانێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا‌و توانرا هه‌موو پێكه‌وه له‌ده‌وری یه‌ك كۆبنه‌وه، ئه‌و ده‌م مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان ڕۆڵێكی ئه‌ووتۆیان نابێت، كورد تاپێكه‌وه نه‌بن، تا به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نه‌خه‌نه سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه‌وه هه‌رگیز نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ن خه‌ڵكی تر ده‌ستیان بگرێت بۆ نێو دیرۆك.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی