“دوژمنی وەهمی”

15/11/2022

سامان وەستا بەكر

بەئەگەرێکی گەورەوە تەقینەوەکەی تورکیا بەدەستی خۆیان کراوە لەبەر چەن هۆکارێک: *تا پشانی ناوەوە و دەرەوەی تورکیای بەن کە ترس لەسەر تورکیا هەیە و هێشتا تورکیان پێویستی بە ئەردۆگان و حیزبەکەیەتی. *وەک هەڵمەتێکی پێشوەخت بۆ هەڵبژاردن و سەرکەوتنێک بۆ ئەردۆگان و ئاکەپە بەکاریبهێنن. *بۆ پەستان خستنە سەر ئەمریکا و ڕێگەیان بە هێرشکردنە سەر کۆبانێ وڕۆژئاوا بەبیانووی هەبوونی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی تورکیا. *بۆ بڕوا هێنان بە سوید و فینلەندا کە گوایە پەیەگە و پەیەدەش هەر پەکەکەن و تیرۆرستن. *بۆ کپکردنی ئەو دەنگانەی کە داوای کشانەوە وکۆتایهێنانی بە داگیرکردنی ئەفرین. *ئەکرێ هەوڵێکی تورکە نەتەوەپەرست و توندڕەوەکانیشبێ بۆ شکست پێهێنانی ئەو لێک نزیک بوونەوەی ئاکاپە و هەدەپە کە ماوەیەکی باسی لێوەئەکرێ ئەگەرچی ئەشێ تەنها دەنگۆشبێ بەڵام نەتەوەپەرستەکان ئەیانەوێ هەدەپە هیچ ڕۆڵێکی سیاسی لەووڵاتەیا نەبێ و کوردیش نەگاتە پەرلەمان. ناوهێنانی کۆبانی هەر لەخۆوە نییە بەڵکو پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە، پێش ماوەیەک لەمەوبەر تورکیان خۆی کۆکردەوە بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانی و داگیرکردنی و چەنجارێکیش بۆردومانی کرد بەڵام کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دژی ئەو کارەبوون و تورکەکانیان ئاگایارکردەوە کە خۆیان لەهەڵەی هێرشکردنە سەر کۆبانی وڕۆژئاوا بپارێزن چونکە هێزەکانی ئەو ناوچەیە بەشێکن لە هاوپەیمانی دژی تیرۆرستان و داعش. تورکیا وازی لەو پلانە نەهێناوەو هەربەنیازن هێرشبکەنە سەر کۆبانی ڕۆژئاوا بۆیە ئەم تەقینەوەیەی ئەستامبۆڵ دواین کاری میت و ئەردۆگان نابێ بەڵکو شتی تریشی بەدوایایەت تا بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکاش بڵێن بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیا ئەبێ هێرشبکەنە سەر ئەو ناوچانە و سەرەنجامیش هەمووی هەوڵێکی ئەردۆگان و ئاکاپەیە بۆ خۆپاراستن لە شکستی هەڵبژاردن و دوورکەوتنەوە لەدەسەڵات. تێبینی // وێنەکان ساتی تەقینەوەکەو ئەو دوو کچەن کە گوایە تەقینەوەکەیان ئەنجاماوە و ئەگەرچی لەخەڵکی ئەفریکا ئەچن بەڵام ئەیانەوێ کوردی پێناوانبار بکەن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی