هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی پڕقه‌ییران‌و نادادی ئێران‌و توركیا هه‌ڕه‌شه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و كورد به‌گشتی ده‌كه‌ن، توركیا ده‌یه‌وێت بیانوی سیناریۆكه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری ڕۆژئاوای كوردستان‌و هه‌رێمیش بدات، ئێرانیش له‌هه‌ركات زیاتر هه‌ڕه‌شه ده‌كات، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی هه‌ڵوه‌سته‌و سه‌رنجه ئه‌مه‌ریكایه كه باس له‌ئه‌گه‌ری په‌لاماره‌كان ده‌كات‌و خۆیشی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر ده‌ڕوانێته بارودۆخه‌كه، ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه توركیا‌و ئێرانیش هه‌موو ئه‌و ملهوڕیه‌یان له‌ئه‌نجامی لاوازی عێراق‌و سوریا‌و هه‌رێمی كوردستان‌و بێده‌نگی ئه‌مریكاو ئه‌وروپاوه‌یه، ئه‌مریكاو ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو به‌ریتانیا جگه له‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، باكیان به‌هیچ شتێكی تر نییه.
هه‌رێمی كوردستان‌و پارتی‌و یه‌كێتی له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا هه‌رچی پێویست بوه بۆ ئێران‌و توركیا كردویانه، به‌ڕاده‌یه‌ك زۆرجار ده‌گوترێت ئه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ توركیا‌و ئێرانی ده‌كه‌ن، هه‌رگیز خۆیان بۆ خۆیانی ناكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت له‌م بواره‌شدا ئه‌ڵته‌رناتیفی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته هه‌رگیز ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌مه ڕاستیه‌كه‌و ئێمه‌و مانان زۆرباش ده‌زانین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك ده‌ڵێن نایخوات، یانی ویستی ئێران‌و توركیا هه‌ر به‌وه‌نده ناوه‌ستێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دڵنیام ئه‌م ویسته ویستێكی گه‌مژانه‌و ناجۆره‌و زۆر ئه‌سته‌مه به‌م هه‌نگاوه خوێناویانه كورد كۆتایی بێت، به‌ڵام له‌وه‌ش دڵنیام ئه‌مریكا ده‌توانێت ستۆپ به‌و دوو وڵاته بكات، بێده‌نگی ئه‌مریكاو ئه‌وانی تر له‌به‌رامبه‌ر داگیركردنی عه‌فرین‌و ده‌ركردنی كورد له‌كه‌ركوك‌و ئێستای په‌لاماره‌كانی ئێران‌و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێم‌و كورد به‌گشتی وه‌ك هه‌ڵكردنی گڵۆپی ڕێگه‌پێدان وایه بۆ توركیا‌و ئێران، هه‌ربۆیه ئه‌وانیش به‌ئاسانی بیر له‌ڕاوكردنی نێچیره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
گه‌وره‌ترین كارێك بۆ ستۆپكردن به‌ئێران‌و توركیا له‌بێده‌نگی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیدا، پێكه‌وه‌بونی كورد‌و خستنه‌گه‌ڕی لۆبیه‌كی بوێر‌و بگۆیه له‌ده‌ره‌وه‌و ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو هه‌موو كوچه‌و كه‌نارێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه، ئه‌وه جگه له‌به‌رخودان‌و خه‌باتی به‌رده‌وامی ناوخۆ دژی ئه‌و سته‌مكاری‌و نادادیه دیرۆكی‌و به‌رده‌وامه‌ی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته فاشیزمه مه‌ترسیداره، هه‌ڵبه‌ت به‌رگریكردن ڕێگه به‌ڕه‌وایه‌تی هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌دات، به‌ڵام كورد هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه له‌نێو ماڵی ئه‌وانی تردا وێرانی دروستبكات، تا گومانی ئه‌وه بكرێت سیناریۆ درۆزنانه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستی په‌كه‌كه‌ی له‌پشته وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت، یان ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ژنانی ئێران بۆ ئازادی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ئاوه‌ژووبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان ده‌یانه‌وێ ئێران بكه‌وێت‌و خه‌باتی ئازادانه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته وا وێنابكرێت كه چه‌كدارانی كورد‌و جوداخوازان له‌پشتیه‌وه‌ن، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م پلانانه جگه له‌كورد خۆی كه‌سی تر پشتی پێنابه‌سترێت، گه‌رچی له‌ناو ئه‌وروپاو ئه‌مریكاش خه‌ڵكانی زۆر پشتگیریی مافه‌كانی كوردن، تا ئاستی جیابونه‌وه‌ش له‌و ده‌وڵه‌تانه‌و بڕیاری خۆخاوه‌نی.
ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت كه كورد خۆی ناكۆك‌و ناته‌باو ترازاوه، ئه‌مه‌ش هۆیه‌كی كاریگه‌ره به‌ده‌ستی توركیا‌و ئێرانه‌وه، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت له‌كیمیاباراننی كوردستانیشدا كورد هه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له‌بكه‌رانی كیمیاباران بكه‌ن، پشتگیریی زیاتری ئه‌و بكه‌رانه ده‌كه‌ن‌و ته‌نانه‌ت ڕێگری له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕاستیه‌كان وه‌ك خۆیان بۆ دونیا ده‌ربكه‌وێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی