له رۆژێكی وه‌ك ئه‌ورۆ له‌سالی
1926 سه‌ركرده‌یه‌كی هندیه سوره‌كانی ئه‌مریكا دورگه‌ی (مانهاتن)یان فرۆشت به
قوماش كه ته‌نها بایی 26 دۆلاری ئه‌مریكی بوو ، وولاتفرۆشی پیشه‌یه‌كی تایبه‌تیه
جیایه له‌گه‌ل خیانه‌ت و مورته‌زه‌قه‌یی ، ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه وولاته‌كه
له‌ژێر ده‌ستی خۆیانه ، بنەمالەی پاشای ئیسپانیا‌و فلیپینیان فرۆشته ئەمریكا بە
20 ملیۆن دۆلار ،هه‌ر ئه‌مریكا ئەلاسكای لە بنەمالەی قەیسەر روسی كڕی بە 7ملیۆن
دۆلار، ولایەتی فلۆریداشی له بنه‌ماله‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌وای كڕیەوە بە 5 ملیۆن
دۆلار، بنەمالەی شریفی مەكە و ئالسعود و ئیتحادی تەرەقی فلستینیان فرۆشت بە
بڕی400000لیرەیان فرۆشت، ، ڕووباری دجلەش بە 000 250لیرە فرۆشرا بەریتانیا ،
بنەمالەی خدیوی میسر بەهۆی كەلەكە بوونی قەرز كەنالی سویسی فرۆشتە بریتانیا بە
22ملیۆن فرانك...زۆری تر ، ئەزمونی فرۆشتنی وەتەن (كەمیك لەكوردستانی ئیستا نزیكە)
سالی 1893 لەدورگەی هاوای ڕاپەڕین كرا، دوای حوكم بوه بنه‌ماله‌یی و وەزیرێكیان
لێپەیدا بوو زۆر شارەزا بوو لە فرۆشتنی سامانی سروشتی ،هەرجارەو بەشێكی دەفرۆشت بۆ
مەسروفاتیان، ووتیان بادەولەت راگەیەنین هەمو قەرزەكان دەدەینەوە ، دوای 25 سال
حوكمی گەندەلی ومیراتی وبنەمالەیی وولاتیان پێ بەڕێوە نەچوو وولاته‌كه‌یان فرۆشتە
ئەمریكا بە 60 ملیۆن دۆلار ، ئەوەی خۆشحالیە لەمێژوودا یەك سەركردەی كورد نەبوە
بیریشی لەوولاتفرۆشی یان بەشێك بفرۆشی ، بەلام لەئیستادا دەبینین سامانی وولات بە
ئاشكرا دەفرۆشرێت ،بیری نەوت بۆ 50سال دەفرۆشرێ ،سەلەم دەكرێ بەسەر وولات ، حكومەت
واپێدادێ هەموشتێك دەفرۆشێ واخۆشی دەفرۆشی ،ئەوەتا وەزارەتەكان دەفرۆشی ..كەس
نازانی چی فرۆشتوتە وولاتان، له 22/6/2016 سه‌ركردایه‌تی كورد به ئاشكرا ڕێكه‌وتنی
8 ماده‌یی له‌گه‌ل عێراق كرد كه به‌شداری شه‌ڕی دژی داعش بكا له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان
به بڕی 415 ملیۆن دۆلار‌و دوایش ده‌بێت بۆ سوپای عێراق به‌جیی بێلی(بڕوانه هه‌ردوو
ماده‌ی 6 و 7 ی ڕێكه‌وتنه‌كه ) ، ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیه ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌یه :
ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی توركیا و ڕۆژنامه‌ی (السفیر)ی لبنانی رۆژی 22/5/1995 هه‌والێكیان
بلاوكرده‌وه و ده‌لێن سه‌ركردایه‌تی ئیستای كوردستان نیوه‌ی كوردستانیان به‌داهاتی
نه‌وت و دارستانه‌وه‌و فرۆشتوته توركیا به 30 ملیار دۆلار ، ده‌قی ڕێكه‌وتنه‌كه
له كتێبی ( جنه كردستان فی جحیم العراق )له ل77 بلاو كرایته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر
له‌بیرمان بێت له‌كاتی داربڕینه‌وه‌كانی سوپای توركیا ووتیان ده‌نگ نه‌كه‌ن ها
ئێمه ئه‌و شوێنانه‌مان كڕیوه‌و ده‌سه‌لاتی كوردی نوقه‌ی نه‌ما .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی