ئه‌م هه‌له‌ زێرٍینه‌ش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

14/11/2023

عیماد عه‌لی

زۆر دوور نارٍۆین، بۆ حستنه‌رووی سیاسه‌تی نه‌گونجاو و چه‌په‌لًی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خودپه‌رسته‌ ته‌سكبیر و كورتبینه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی كورد، وه‌ك هه‌میشه‌ نه‌زانی و جه‌هلی زۆر گه‌وره‌ی موقه‌ده‌سیش خۆی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان و به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌ بابه‌تیه‌كه‌ به‌ گشتی و تایبه‌تیه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی له‌م كاته‌دا واده‌كاتیه‌كلا بینه‌وه‌  كه‌ ئه‌و هه‌لانه‌ی دێته‌ پێشه‌وه‌ به‌ فیرٍۆ بده‌ن و دواتر میله‌ت به‌ گشتی قه‌ربووی گه‌وره‌ بداته‌وه‌ و زیاتر له‌ به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه‌.
بیر و بیركردنه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری دواكه‌وتوانه‌ی ئه‌م حزبانه‌ و نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مرٍۆی ناوچه‌كه‌ و مامه‌ڵه‌ی لار و نادروست له‌گه‌لأ رووداوه‌  هه‌نوكه‌یی و درێژمه‌وداكان كاری بنه‌رٍه‌تی و خه‌باتی راسته‌قینه‌ و هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئاواته‌كان زۆر قورستر بكات. 
ئه‌مرٍۆ بیری عه‌ره‌بی و سه‌رجه‌م دوژمنانی سه‌ره‌كی كورد له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ هه‌ر مه‌به‌ست و كرده‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ناراستیش بێت سه‌رقاڵی شه‌رٍی غه‌زه‌ و ئیسرائیله‌. ده‌رهاویشته‌ و ده‌ركه‌وته‌ی هاوكێشه‌كانی زۆر به‌قزانج بۆ كورد ده‌كه‌وێته‌وه‌ و وه‌ك هه‌میشه‌ كاره‌خودا كرده‌كان یارمه‌تیده‌ری راسته‌رٍێ كردنی هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌كانی خۆمانن و هه‌لی زێرٍین ده‌هێننه‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام؛ ناكۆكی نێوخۆیی، ململانێی بچوكی لابه‌لا، به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی قۆناغبه‌ندی حزبی و عه‌شایه‌ری و تاكه‌كه‌سی وای كردووه‌ : نه‌ك هه‌ر هه‌له‌كه‌ له‌ده‌ست بده‌ین به‌ڵكو زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر ئاینده‌ی  پرسه‌كه‌مان به‌جێبهێڵێت.
ئه‌مرٍۆ ، له‌م باره‌دا ، كورد چی بكات و چۆن هه‌له‌ خوداكرده‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گه‌وره‌كه‌ی پرسه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی بقۆزێته‌وه‌ نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی  كه‌سانی ته‌سكبین و عێل و عه‌شره‌ت وناوچه‌گه‌ر وحزب .
پێویسته‌ له‌م هه‌له‌دا ئه‌گه‌ر بۆ تاكه‌جارێكیش و به‌تایبه‌تی  له‌م كاته‌دا بكرێت، بیر و ره‌فتاری له‌مه‌ جۆره‌ی ورد بنوێنرێت:
*زۆر دوور بینانه‌ و نه‌ته‌وه‌ییانه‌، بیر بكه‌نه‌وه‌ و به‌ ره‌فتاری گونجاوی به‌دوور له‌ سۆز و بیری ته‌سك و هاورده‌ بجوڵێنه‌وه‌ و هه‌ڵوێست بنوێنن  و سیاسه‌تی دروستی گونجاوی تایبه‌ت به‌م قۆناغه‌ رایی  بكه‌ن.
* ئه‌گه‌ر بۆ تاكه‌ جارێكیش بووه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ بخه‌نه‌ سه‌رووی بیركردنه‌وه‌ ته‌سكه‌كانی تره‌وه‌.
* وه‌ك به‌ ئاشكرا تا ئه‌م كاته‌، ته‌نها پشتیان به‌ كه‌سانی حزبی ته‌سك بین و به‌رژه‌وه‌نخواز به‌ستووه‌، ئه‌گه‌ر بكرێت بۆ ته‌نها جارێكیش بێت به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ی مێژووی میله‌ته‌كه‌مان، سوود له‌ خه‌ڵكی دڵسۆز و زانا و كوردپه‌روه‌ری دان وه‌ربگرن و كاری خراپی حزبی و خه‌ڵكی هاوعه‌شره‌ت و حزب نه‌خه‌نه‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌وه‌ رای ئه‌وان یه‌كلا كه‌روه‌ نه‌بێگت.
* ئێستا كاتی بیری ته‌سك و باوه‌رٍی دۆگما و به‌رهه‌می نه‌خوێنده‌وار و  دواكه‌وتوو نیه‌ و پێویسته‌ په‌نا بۆ خه‌ڵكانی دانا ببه‌ن و پرسو رٍایان پێبكه‌ن و  هه‌نگاوی دروست بهاوێژن .
*ورد و گونجاو و راست و ره‌وا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بكه‌ن و كات و قۆناغه‌كه‌ له‌به‌رچاو بگرن و به‌دوور بن له‌ ملهورٍی و خودپه‌رستی و  ته‌سكبینی.
* قازانجی كاری باش و گونجاوی ئه‌م كاته‌ به‌ چه‌ندین جار له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان ده‌كه‌وێته‌وه‌ و زیانی بچوكی ئه‌م كاته‌ به‌ چه‌ندین جار قورستر له‌ كاتی دیكه‌ بۆ كورد و پرسه‌كه‌ به‌ گشتی ده‌كه‌وێته‌وه‌. 
* حسابی ورد بۆ هه‌موو جموجوڵه‌ سیاسیه‌كان بكرێت و هاوكاری و پێكه‌وه‌یی و هاوشانی و هه‌نگاوی دراسه‌تكراو له‌به‌رچاو بگرن و  هه‌وڵه‌كان زیاتر بخه‌نه‌ گه‌رٍ.
* په‌یوه‌ندیه‌ به‌رژه‌وه‌نخوازه‌كانیان كه‌ هه‌میشه‌ له‌ قازانجی ئه‌ویتری دوژمن كه‌وتۆته‌، ئه‌گه‌ر بكرێت سرٍبكه‌ن و ته‌نها بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش بووه‌، گوێ به‌ داواكاریی دوژنه‌كانمان نه‌گرن.
به‌داخه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یبینم،  سه‌ركردایه‌تی كورد و حزبه‌كانیش وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ گوێی كادا نوستبن، له‌م كاته‌شدا هه‌مان سیاسه‌ت و ره‌فتاری كه‌مته‌رخه‌می و خۆمتكردن و گوێنه‌دان و كاری په‌له‌پروزێ و  چاوه‌رٍێكردن و سه‌رقاڵبوون به‌ كرده‌وه‌ی لاوه‌كی و كاری نه‌زانی وا نیشان ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م هه‌له‌ش به‌ ئاسانی له‌ده‌ست بچێت و ئه‌م میله‌ته‌ هه‌روا به‌و بار و وه‌زعه‌ بمێننه‌وه‌ و ئه‌مانیش بێئاگا ملی خۆیان بخه‌نه‌ لمه‌كه‌وه‌.       

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی