چارەسەری ئیدارەدانی کەرکوک!

21/11/2023

بەهێز حوسێن

بۆ ئەوەی یەکێتی لەکەرکوک سەرکەوتنی مسۆگەرتر بکات‌و کۆتایی بەکێشمەکێشی ئیداریی‌و ئەمنی‌و خزمەتگوزاری بێت‌و کێشمەکێش لەکەرکوکدا بگۆڕدرێت بەکێبەرکێ بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەرکوک، دەبێت کەرکوک (کە سیاسییەکان بەعێراقی بچوک دەیشوبهێنن) دوو ئیدارەی سەربەخۆی لێ دابمەزرێت.

بەڕای من جگە لەپۆستی پارێزگای کەرکوک‌و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن بۆ یەکێتی بێت، ئیدارەی سەربەخۆی حەویجەو ئێدارەی سەربەخۆی کۆپری دابمەزرێت.

بەمجۆرە عەرەب لەحەویجەو ریازو بەشیرو دەوروبەری بەڕێوەبەرن‌و تورکمانیش کۆپری‌و ناوچەکانی یایچی‌و تازە (کەناری زێ) بدرێتی‌و بەڕێوەی ببەن.

هیچ پێکهاتەیەک بەتەنیا ناتوانێت کەرکوک کۆنترۆڵ بکات‌و بێ سەرئێشە بەڕێوەی بەرێت، بەڵام بەدەستپێشخەرییەکی لەمجۆرە متمانە زۆرتر دەبێت‌و یەکێتیش سەرکەوتنە گەورەکانی مسۆگەرتر دەکات.

* لەهەرێمی کوردستان چەندان ئیدارەی سەربەخۆ هەن، لەسلێمانی (ڕاپەڕین، گەرمیان)، لەهەولێر (ئیدارەی سەربەخۆی سۆران)، لەدهۆک (ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ).

* ئەم چارەسەرە تا جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور کاری پێبکرێت.

بەهێز حوسێن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی