له‌وه ناچێت هه‌رگیز عێراق ببێته ئه‌و وڵاته‌ی كه پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی بتوانن به‌بێ شه‌ڕو به‌ئاشتی به‌یه‌كه‌وه بژین، ڕابردوو برینی زۆری تیایه، ئێستاش هیچ ئومێدێكی پێكه‌وه‌یی بوونی نییه، داهاتوو په‌یوه‌سته به‌ئاستی ئاوه‌زو بیركردنه‌وه‌ی به‌رپرسه‌كانی پێكهاته‌كانه‌وه، به‌ڵام ڕۆشن نییه، له‌نێوان هه‌رسێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كورد شیعه‌ی عه‌ره‌ب، عه‌ره‌بی سوننه، دنیایه‌ك خوێن‌و نادادی هه‌یه، عه‌ره‌بی سوننه نزیكه‌ی بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ شیعه‌و كوردی هه‌راسانكردووه، به‌تایبه‌ت 35 ساڵی 1968 تا 2003 خوێناوی‌ترین ساڵانی نێو دیرۆكی ئه‌و به زۆر پێكه‌وه لكاندنه‌ن، عه‌ره‌بی سوننه له‌ده‌سه‌ڵاتا شیعه‌ی تارو مار كردووه، كوردی به‌ناپاڵم‌و چه‌كی كیمیایی‌و ئه‌نفال جینۆسایدكردووه، ده‌رهه‌ق كوردی فه‌یلی، ڕق ئه‌ستورتر ئه‌وان شیعه‌ش بوون‌و كوردیش بۆیه ڕیشه‌ی كێشاون.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی له‌كتێبی"الشیعه ولدوله قومیه" باس له‌هه‌موو ئه‌و سته‌مه ده‌كات كه له‌شیعه‌ی عێراق كراوه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی له‌نیوه زیاترى گه‌لانی عێراق پێكدێنن، به‌درێژی 100 ساڵی ڕابردوو به‌ریه‌كه‌وتنی شیعه له‌گه‌ڵ كورد به‌زۆری عه‌ره‌بی سوننه بووه، ده‌نا كورد‌و شیعه له‌شوعه‌یبه‌وه تا 2003 ڕه‌نگه له‌زۆر ئازاردا هاوبه‌ش‌و هاوده‌رد بووبن، به‌ڵام گرفتی شیعه‌ی عێراق مانه‌وه‌یه له‌مێژودا به‌وه‌ستاوی، ئه‌مه تائێستا به‌رده‌وامی هه‌یه، واته شیعه‌ی عێراق هه‌میشه له‌دوێنێدا وه‌ستاوه، له20 ساڵی رابردودا كه شیعه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌بووه، نه‌یتوانیوه دوێنێ به‌جێبهێڵێت، ئه‌مه به‌س شیعه‌ی كلاسیك نا ته‌نانه‌ت شیعه لیبراڵه‌كانیش له‌هه‌مان دۆخدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی نا ئاوه‌زیانه بوونی هه‌بووه لایان، 20 ساڵی رابردوو بۆ سوننه‌ش 20 ساڵی به‌خۆداچوونه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌ی ئاوه‌زی نه‌بوو، تا لانی كه‌م په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ كردا به‌جۆرێك په‌ره‌پێبدات كه شیعه نه‌توانێ به‌و گیانه‌وه قوتیان بدات.
ئێستاش سونه له‌كه‌ركوك و موسڵ‌و دیاله‌و تكریتیش ئه‌وه‌نده‌ی كورد وه‌ك دوژمن وێنا ده‌كات ، ئه‌وه‌نده بیر له پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و توله رانس ناكاته‌وه ،عه‌ره‌بی سونه له عیراقدا جگه له كورد كه‌س به نه‌یارو دوژمنی خۆی نازانێ ، جگه له كوردیش كه‌س به مه‌ترسی نازانێ بۆ سه‌ر خۆی ئه‌زمونی ده‌ركردن و خستنی یه‌ك یه‌كی كاره‌كته‌ره سونیه‌كانی وه‌ك تاریق هاشمی ، رافع عیساوی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی نه‌بوونه په‌ند بۆ سونه لای كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له په‌یوه‌ندی ناجۆی خۆی و كورد بداته‌وه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵداته‌وه ، ئه‌وانه‌ی له شه‌سته‌كان و له سه‌رده‌می حه‌ره‌سی قه‌ومیدا ماڵ و حاڵی كوردیان تاڵانده‌كرد ، له دوو لێقه‌وماندا كورد هاوكاری كوڕ‌و نه‌وه‌كانی ئه‌وانی كرد ، له ڕاپه‌ڕینی 1991و له په‌لاماره‌كانی داعشدا ، كه‌چی ئه‌وان كاتێك پێشمه‌رگه دیله‌كان له قه‌فه‌سی داعشدا له حه‌ویجه به ناو شاردا گڕده‌دران هوتافیان ده‌كێشاو دیله‌كانیان به‌رده باران ده‌كرد ،ئه‌مه جێی سه‌رسوڕمانه، هه‌روه‌ك چۆن پیچویستی به هه‌ڵوه‌سته‌و پرسیار كردنیشه له عه‌ره‌بی سونه ، ئه‌م ڕقه بۆ ، كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سونه‌كان بۆ گره‌و كردن له سه‌ر خستنی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كه‌ركوك ، په‌لاماری ئه‌وان بۆ سه‌ر وه‌رزێرو خاوه‌ن زه‌ویه‌كورده‌كانی سنوری داقوق و له‌یلان و سه‌رگه‌ڕان و هه‌تا دوای جێگه‌ی ئه‌وه نیه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ربكرێت؟.
راسته بیست ساڵی رابردوو شیعه نه‌یانتوانی وه‌ك پێویست سه‌رنجی كورد به لای خۆیاندا ڕابكێشن ، له هه‌ندێ شوێنی ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش كه ده‌ستیان ڕۆیشتوه زۆر سته‌مكار بوونه ده‌رهه‌ق كورد ، به‌ڵام هێشتا پێویسته كورد ئاوه‌زیانه له‌نێوان شیعه‌و سونه‌دا بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی و ئاینده‌ی خۆی بكاته‌وه ، ئه‌مه به سۆز‌و قسه‌ی ڕوت ناكرێ ئه‌مه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی قوڵه ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت ئێمه له عیراقی ئێستادا ماوه‌ی بیست ساڵه ده‌ست و په‌نجه له ته‌ك دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌و شه‌ڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دیرۆك نه‌رم ده‌كه‌ین ، به‌ر له‌و بیست ساڵه ئێمه به‌رده‌وام له یه‌رده‌م عه‌ره‌باند ن ، به‌عساندن ، تاراندن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌دا بووین ، به هه‌موو خراپیه‌كه‌وه به‌راورد ناكرێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی