١/ سیاسەتێکی نوێ بۆ ژینگە.
٢/ کوردستان هەموو دەکەم بە وزەی خۆر و با.
٣/ ئێلۆن ماسک دەڵێ، تەنها بە وزەی خۆری وڵاتێکی وەکو جەزائیر هەموو وزەی دنیا دابێن دەکرێت.
٤/ کۆی ئەو مولیدە بە نەڕانە لا دەدەم کە کارێکی زۆر نێگەتیڤی کردۆتە سەر تەندروستی هاوڵاتیان. لە وڵاتانی پێشکەوتوو، ئەمانە هەر بە یاسا قەدەغە کراون.
٥/ سیاسەتێکی ئاویی دادەڕێژم، بەو پارەیەی کە لە کارەبا خەرجم کردووە، بەنداوی بچووک و مامناوەندی و گەورەی لێ دروست دەکەم.
٦/ نیوەی ئەو موچە خۆرانەی کە هیچ بەرهەمێکیان نییە، نە ماددی، نە مەعنەوی، کادیری کشتوکاڵیان لێ دروست دەکەم.
٧/ بەمە سەبەتەی خۆراک بۆ هەرێم دابێن دەکەم و با "لەگەڵ رەنج" پشوویەک بدا.
٨/ بەمە، ئەو هەورە بەڵەکە ژەهراوییەی کە لەسەر شاری هەولێر کۆبۆتەوە وردە وردە نامێنێ.
٩/ ئەوجا کاتێک لە مەسیفەوە شۆڕ دەبینەوە، هەوای پاکی هەولێر هەڵدەمژین.
١٠/ ئەگەر بیرمان لە چاندنی درەخت کردەوە، ئەوە بەهاران نایچێنین، بەڵکو پایزان، ئەگینا خۆری هاوین دەیپروکێنێ.
١١/ کاتێک رژێمی پێشوو ناوی لە نەورۆز نا "یوم الشجرة" تەنها بۆ جێلەقکردنی ناوی نەورۆز بوو، ئەگینا لە رووی کشتوکاڵییەوە، لە وڵاتی ئێمە درەخت چاندن بەهارانە هەڵەیە.
١٢/ دنیا بە قسەی باقوبریق دروست نابێت، وەک ڤۆلتێر دەیگوت، سەرەتا باخچەکەی خۆت ئاو بدە.
١٣/ یەک زانکۆ دەهێڵمەوە، ئەوانەی دی دەکەم بە پەیمانگای پیشەیی، تەتبیقی.
کورە زۆر شتی تریش با بێمەوە، کوژانەوەی گشتی دەکەم بە داگیرسانی هەمیشەیی...
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی