بەردەوامی بایكۆت و مانیفێستی قەیرانەكان

03/12/2023

كمال محمد





هەمیشە دەڵێن هەر گەڕانێك بەدوای حەقیقەتدا بە ڕەتكردنەوەی چەوتی و ناحەق دەست پێ ئەكات بۆیە ئەم هەڵوێستەی كە من نامەوێ بەم شێوەیە ژیان بكەم تۆكمەترین هەڵوێستە ،واتای ئەم هەڵوێستە ئەكرێ بخرێتە بەر باس و هەموان تێبگەن كە ئیتر بەشداری سیستەمێك نەكەن و تێڕاوانینیان بۆ ژیان دەرهەستانێك بێت بەجۆرێك هەر فیكرو پێشكەوتنێكی زەینی بكرێتە پراكتیكێكی هاوئاست بۆئەوەی فیكرو كردار هەمیشە پێكەوە بن چون هەر پەرەسەندنێك لە فیكردا هاوتەریبە لەگەڵ بە كۆمەڵایەتیبون و دواجار ئەو كۆمەڵایەتیبونە ئەخوڵقێنێت ،

بونیادنانی هەمو حەقیقەتێك بە بونیادی كۆمەڵ دەست پێ ئەكات تەنانەت بونیادی دیموكراتیش كە ئەمەشە پێشخستن و ڕێكخستن و دەستەبەركردنی خۆبەرێوەبەرێتی هەڵ ئەسەنگێنیت بۆیە بەردەوامی هەڵوێست و خۆپیشاندان  ئەتوانێت گۆڕەپانی كۆمەڵایەتی بكاتە گۆڕەپانی سیاسەت ،بۆیە بێ دەنگی كۆمەڵگا و ڕاكردن لە بەرپرسیارێتی سیستەمی سامناكی گوشار و زوڵمی دەسەڵات زیاتر ئەكات و دواجار هەر دەسەڵاتیشە لە هەمو شوێنێك و مافێكدا ڕاكردنت بەسەردا ئەسەپێنێت ،هەمو ئەمانەش سەرەنجام گەلێك ئەبن بۆ شێوەگیربون و بەردەوامی سیستەم و قەیرانەكان  ،ئەگەر بڕوانین بە درێژایی سیستەم دەسەڵات بەدوای ئێمەدا گەڕاوەو ئێمەی دۆزیوەتەوە .بۆ ئێمەش هەمان شت لە جێگای خۆیدایە و ئەوەی پێویستە سۆزەكانی بیركردنەوەو بینینمان بەگەڕ بخەین و  چەمكی دەرفەت نەدان بە دەستەمۆكردنی سۆزەكانمان بەهەند وەربگرین  بەڵام ئەمە بۆ ئەو تاكانەی سەردەمی ئەمڕۆكەی حیزبی ڕەنگە دروست نەبێت كە بەرژەوەندی تایبەتیان مەست و بێ ئاگای كردون ،

مرۆڤ كە لە ڕاستی دوركەوتەوە ناتوانێ سۆزەكانی بپارێزێ و خوازیاری تێگەشتن بێت لە ژیان  و پەنا ئەباتە بەر خۆخەڵەتاندنی خۆی و دەورو بەر،ئەمەش خراپترین بێ بەرپرسیارێتیترین دۆخە كە ئەو كەسە بەرامبەر كۆمەڵگا و ئاییندە كە ئەندامێتی ،بایكۆت و خۆپیشاندانی ئێستای چین و توێژەكان بەردەوامی و بوێری ئەنجامدانی  رەخنەو ڕەخنەدانێكی بەپرەنسیبانەیە و گەشەكردنی خەباتی دیالەكتانەیە

مانیفێستی قەیرانەكان و بێ باكی دەسەڵات كۆمەڵگای چینایەتی و بۆرجوازی بەرهەم هێناوە و سیستەمی لەپایەی ئازادی و یەكسانی دور خستۆتەوە ،ئەم ڕەوشەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بە تۆتالیتاریزم ناو ئەنرێت چون بە كردەوەو ڕەفتارەكانیان كۆی  سێكتەرەكانیان لاواز كردە و بڕیارو بەرژەوەندی حیزبەكان لەسەرو ئەو دەزگایانەوە دێت كە داواكارییەكانی خەڵك و حكومەت لە سیستەمێكی هاوچەرخدا هاوسەنگ ئەكات  و بونەتە هۆكار و ئامرازی قوڵكردنەوی قەیرانەكان و لە جیاتی ئەوەی لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكان سیاسەت پێشخەن بونەتە هۆی زیاتر قوڵكردنەوی ستاتۆگەرا سیاسی و ئابورییەكان

 لەگەڵ بەردەوامی بایكۆت و خۆپیشاندان و فشارەكان دەنگی داخوازی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژەكان هێشتا لە ڕۆژەڤی سیاسی دەسەڵاتداران بە جێنەبوەو  حكومەت  نەبۆتە هۆی خاڵی ئۆپتیماڵ و هاوسەنگی نێوان كۆمەڵگابوون تاكێتی تاك ئامانجی سەرەكی نەبوە و وێنای سیاسەتی لای تاك ناشرین كردوە و بێ ئومێدی كردون لە پرۆسێسە سیاسیەكان،

كاتێك هەموان منداڵەكانمان هاندەدا بۆ هوشیاری بچنە قوتابخانەكان و چەندەی دەچو بە نەچونیان بە بچوك بۆ ئاییندەی وڵات ئەبینی بەڵام ئێستا هەموشتێك پێچەوانە بۆتەوە قوتابی قوتابخانەكان لێك دابڕاون  و هەمو شتێك لە پێناو باڵابونی حیز و بەدەستهێنانی دۆلاری زیاتر بوە بە قوربانی ،بەڵێ ئەمە بو تیۆری كۆمەڵگای نوێمان بەدەست دەسەڵاتی كوردییەوە ،بۆیە پێویستە هەموان  دەربازكردن لەم دۆخەیان لا خۆشەویست بێت پشتگیری لێ بكەن و كامە هەڵوێست و ڕێگا لەسەر بنەمایەكی ئەرێنی سەركەوتوبێ دیسان ئامادەی پشتگیری كردن بن  .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی