جاران مام جەلال و كاك مەسعود!

09/12/2023

بەهرۆز گەڵاڵى

هەموو رۆژ لێدان لە مەتارى هەولیرو حەریر. تەنها لێدان نیە لە بەرژەوە  ندیەكانى ئەمریكا ، بەلكو سیاسەتێکی دوژمنانەی (پشتی پەردەی ) حکومەتی ئیستای بەغدادە. وەلیدانی راستەوخۆی  هەریمە کەمان و لێدانیشە لە سیاسەتى کوردی .

هەموو ڕۆژ پەلاماردانی هەولێر لە لایەن ئەم گرووپانەوە ؟ بەغدا بەم سیاسەتەی دەیەوی مەتاری هەولێریش بەدەردی مەتاری سلیمانی ببات .وەمەتارەکەی هەولیریش بە یەكجارى دابخەن .وە پەیوەندی هەریمیش بە دەرەوە بە تەواوى  ببڕن.

سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی کاک مەسعود بارزانی .هەقە ئەم ئیهانەتانە ی بەغدا چیتر قبول نەكات .یان بەتەواوى لەحكومە ت و پە رلەمانی بە غدا كورد بكێشتەوە !یان خوى و سەركردایەتى كورد بڕۆن بۆ بەغدا و قسەى جددى كوردیان لەگەڵ بكات .وەچیتر ئەم ئیەهانەتكردنە هەموو روژى بە کورد قەبول نەكات…. پرسیاریك دەكە م ئایا بەرژەوەندى و هیزى ئەمریكا ،بەس لە هەولیرو دەوروبە رى هەولیرو مەتارى حەریر هەیە ؟ تائەو هێزانەى كەلەپشتى حزبەكانى ناو پەرلەمانی عیراقن بە شیعەو سونەوە هەموو روژى درون و داعش بنیرنە سەر پایتەختی هەریم و سنورەکانی هەرێمی کوردستان ؟ بەرای بەندە نەخێر  ، بەلكو بەغدا لە رێگای ئەم گروپانەوە  دە یە وى بە بە هانە ى بونى هیزى ئە مریكا لە هەولیرو حەریر ؟ هەریم و حكومە تە كەى زیاتر لە قالب بدات !بگرە گە ربۆى بكرى هەرێمیش هەر ناهیلی ؟ ئەوە تا دادگاى فیدرالى پەكى پە ڕلە مانەكەى خستوین ؟ حكومە تە كە ى شەلەل كردوین ؟ نەوتەكە ى راگرتوین … (گەرچى من قەت لەگەل ئەو سیاسەتە فاشیلەى ئابورى سەربە خۆ نەبوم و ناشبم .هە ر لە بیدایە تەوە لە دژى وە ستامەوە . وە سیاسەتە كەى منیش دەربارە ى فروشتنى نە وت لە ئەنجامدا دروست دەرچوو ). وە بێگومان زوریش نە ماوە دادگاى فیدرالی بریاریك دەربكات و بلى كاك مەسعود بارزانیش  دەبى لە سیاسە ت دوربكە ویتە وە و هێزێکیش لە دژی سەركردەكانى ئەمروى یەكیتیش راست بكاتە وە!

بە راستی نازانم ،پارتى بە پشتیوانى خە نجە رو حەلبوسى ، یەكیتیش بە پشتیوانى خەزعەلى و رەیان ! بە وانە دەمانەوێ هەریم بپاریزن .

پێویستە بێتەوە بیرمان جاران مام جەلال و كاك مەسعود مەرجەعى نەتەوەیی و  تە نانەت عیراقیش بون و لە بەغدا دانوستاندنیان بۆ كوردو عە رەب و بۆ هەموو پیكهاتە كانی عیراقیش دە كرد ؟ لە ریزى دووە میش  کاک نەوشیروانو کاک کۆسرەت و کاک بە رهەم و کاک مەلا بەختیارو کاک عەدنان موفتی لە یەکیتی لە پارتیش كاك جە وهەر نامیق و كاك دكتور روژو كاك فازل میرانى و كاك سامى و دكتور مەحمود لەگەل بەغدا مفاوە زاتیان دەكرد  کەچی ئەمرو دادگاى فیدرالى بوتە مەرجەعى كورد! دانوستاندکارەکانیشمان  لە نیوان كورد و بەغدا ئەمرۆ بوتە هەندێ فەرمانبەری پلە سێ ،لە سەروکایەتی  وەزیرانی  هەرێم  .كە هیچ پلە یە كى حزبیشیان نیە ؟؟؟ ئەرێ ئەمە چ سیاسەتێکە ؟ئەرێ لە خۆمان نەپرسین داخوا کێشەکەمان بۆ دواوە نەگەڕاوەتەوە؟

بەراستی كاتى ئەوەیە كاك مە سعود بارزانى جولەیە بکات و برواتە بە غدا و دوو قسەى جدى لەگە ل بەغدا بکات … حكومەتى بەغدا لە سەر سێ پایە وەستاوە ، شیعەو سونەو کورد. لەگەلیان رێککەوت زۆر باشە و پیرۆزە؟ رێکیش نەکەوت با بڕیارێکی جەسورانە بدەن وكورد  لە سیاسەتی بەغدا بکشێتەوە و بالە حکومەت و پەڕلەمان بینە دەرەوە وکۆتایی دنیاش نایەت ! بابزانین بەبێ کورد بەغدا دەتوانێ چی بکات؟ چونكە حكومە تى ئیستای بەغدا ، بەدەستى (ئە م ولات و ئە و ولات ) دەجولێ ! جاران نەیارە كانى كورد شتیكیان  لەدژى  هەریم بویستبایە بكەن  دەهاتن یارمەتى لایە نیكیان دەدا لە دژى لایەنەکەی تر ؟ كەچى ئەمرو یارییەکەیان گۆڕیوەو بیانە وى هەر شتێک لەدژى هەریم ئەنجام بدەن، دێن لەریگاى دادگاى فیدرالى بۆیاغێکی یاساییى دەدەنى و دەیكەنە بریار لە دژی حکومەت.

بەراستی هەمووشی خەتاى بەغدا نیە . بەلكو خەتاى خومانیشی زۆر تێدایە. یەعنى چى حكومەتەكەمان بیباكانە ٣ مانگە موچە نادات ؟ باشە گریمان بە غدا موچە نادات و هەر ناشی نێری، ئى باشە حکومەت نابى بە رنامە یە ك دابنی بو چارە سە رى ئەم كیشەیە ؟ باشە بو پارەتان هەیە بۆ بەریوەبردنى كەنالە كانتان، بۆ پروژە كانى حكومە ت، بۆ كۆنگرە و موئتە مەرەكانتان، بەلام بو ماموستایان و لاى كەم فە رمانبە رانى تەندروستى نیتانە ؟ بەراستى بیباكن لە ئاست موچەخورانى هەریم …

من خوم پیم وایە حكومەتە كەى سودانى لە هەمو حكوماتە كانى تر بەرانبەر كورد خراپترە . چونكە ئەوانى تر بەئاشكرا و بەدزى دژمان بون. كەچى سودانى بەهیمنى و لە سە رخو بەهوى ئەم دادگایە نادروستە بە كەیفى خوى كورد لەمافەكانى خوى بیبەرى و بێبەش دەكات، خۆی وەک دۆست نیشان دەدات بەلام دلنییام ئەجیندای ئیتار جیبە جێدەکا، ئەی باشە بۆ نایەت  مادەكانى پەیوەست بەتەعریب جیبە جیبكات؟ بو نایە ت  كیشەى پێشمەرگە  چارەسەر بكات ؟ بۆهەموو روژ دەربارەى موچە گالتە بە كورد دەكات؟ من پیم وایە ئەم حکومەتەى ئیساى بەغدا خراپترین کابینەیە تاکو ئەمڕۆ بەرانبەری کورد، چونکە ئەجندای وولاتانی ئیقلیمی  و شیعە دەربارەی هەرێم  جێبەجێده‌کات .

بەهرۆز گەڵاڵى
9ى 12ى 2023

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە