هێلکەی کۆڵۆمبۆس

02/02/2024

دڵشاد حسێن


کۆڵۆمبۆس پاش دۆزینەوەی ئەمریکا، لە سەر داوەتی شای پوتوگال بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک پایەبەرزەکان لە سەر شەرەفی کۆڵۆمبۆس ئامادەی ئەو ئێوارە خوانە بوو، لە کاتی گفتوگۆدا ئامادەبوان دۆزینەوەی ئەمریکایان بە کارێکی زۆر مەزن نەئەزانی و پێیان ئەوت کە ئەو کارەی کردووتە زۆر مەزن نیە، هەر کەسێک بیەوێت ئەیتوانی ئەوە بکات.

کۆڵۆمبوس هێلکەیەکی کوڵاوی لەسەر مێزەکە هێناو و لە ئامادەبوانی پرسی کێ ئەتوانێت ئەو هێلکە لەسەر باری درێژی بوەستێنێت! ئامادەبوان هەریەک تاقیان کردەوە و هێلکەکە لەسەر باری بەرزی نەئەوەستا، پرسیان ئەی خۆت ئەتوانی بیکەیت؟

کۆڵۆمبۆس هێلکەکەی هەڵگرت و بەشی خوارەوەی لێکردەوە و بەبەرزی داینا و وەستا..
هەموو ووتیان جا ئێمەش ئەمان توانی وا بکەین.
کۆڵۆڵۆمبۆد ووتی کە ئەتانزانی بۆچی نەتانکرد.
چیرۆکی هێلکەکەی کۆڵۆمبۆس تا ئێستاش لە بواری گفتوگۆی داهێنان و کرداردا باسئەکرێت، بەوەی کەسێک کارێکی مەزن ئەکات، کە دوای سەرکەوتنی پێی ئەڵێت جا ئەوە چیە منیش ئەمتوانی بیکەم، کۆڵۆڵۆمبۆس ئەڵێت ئەی بۆ نەتکرد.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە