لەسەر گیرفانی موچەخۆر ...!

07/02/2024

بەهێز حوسێن

لەسەر گیرفانی خەڵک:

بانکی کوردستانی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان‌و گەشەپێدان ( KIB ) کە هی بەرپرسێکی باڵای هەرێمە لە ساڵی 2014 ەوە پارەی فرۆشراوی نەوتیان لێدەگۆڕیوە 100 دۆلاربە 118 هەزار دینار ، کە دۆلار لە بازاڕ لەو نرخە زۆر بەرزتربوو ، جگە لە قازانجی عوملەی بانکەکە خۆی.

واتە بانکەکەی ئەو بەرپرسە باڵایە لە هەر 100 دۆلارێک 20هەزار  تا 50 هەزار دینار قازانجی دەبرد کە حیسابی فرۆشتنی نەوت مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار بوو، ئێستا بانکەکە لەگەڵ شەش بانکی تری عێراق خراوەتە لیستی ڕەش و بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەی دۆلاری لەگەڵ ناکات.
 
لەسەر گیرفانی موچەخۆر:
ئەی ئەم (هەژمار من)ە کە ئەبێت موچەخۆران بیکەنەوە لەکام بانکانە دەکرێنەوەو سەر بەکێن؟
قازانجی ڕاکێشانی هەر 100 هەزار دینار لە لایەن مووچەخۆرەوە ( عوملە )ی چەندەبێت؟.
بۆ ئەبێت ئیلا و بیلا مووچەخۆر بەشێک لە مووچەکەی بدات ؟
 بۆ حکومەت خۆی عوملەی بانکەکان نادات ؟

بۆچی تەنها 4 بانک ؟ بۆ خەڵک سەرپشک ناکەن کە بە ئارەزووی خۆی لە بانکێکی دڵخوازی خۆی  حیسابێکی بانکی بکاتەوە و هەر دەبێت لەو 4 بانکە دیاریکراوەبێت !؟.
 ئەگەر هەموو بانکەکان ڕێگەیان پێبدرێت بچنە سیستمەکەوە ئەوا کێبەرکێ لە نێوانیاندا دروست دەبێت بۆ پێشکەشکردنی زۆرترین خزمەتگوزاریی و کەمترین عوملە ، کە مووچەخۆر سوودی لێدەبینێت ، ئەم ناچارکردنی مووچەخۆرە بە زۆرەملێ ماستێکە و پڕە لەموو !.

بۆ ئەبێت لەسەر گیرفانی موچەخۆران بانکەکان و کەسانی پشتەوەیان قازانج کەڵەکە بکەن !؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە