ئیسرائیل هاوپەیمانی ئەمریكا نییە، رۆحی ئەمریكایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مانەوەی ئەمریكا لەبەرامبەر چینو ڕوساو ئێران بەندە بەو قەوارەوە.
ئەوەی لەدوێنێوە ڕوودەدا بەرنامەیەكی لەخۆوە نییە، ئامادەییە بۆ جەنگێك كە قبوڵكردنی واتا تەسلیمبوون، بەرەنگاربوونەوەشی... فراوانكردنی جەنگێكە كە هێڵی سووری نەماوەو گۆڕانكاریی كردۆتە حەتمی.
بۆ خودی شەهیدە سەركردەكانیش، تەنها سەربەرزی و راستگۆیی لەگەل خوا و خەلك دەمێنێتەوە، كە ئەگەر پێشتر سەركردەبووبن، دوای ئەم هێرشە 24 كاتژمێریە، دەبنە رەمزی مێژووی.
فەڵەستین یەكەم سەركردەی نییە شەهید دەكرێتو ئەوەندەشی پشتیان بۆ قوربانیدانو غیرەتو ئیمانیان بەستووە ئەوەندە بەشەخسو بەتاك سەركردە نەبەستووە.
ئەوان منداڵ دەخەنەوە بۆ شەهیدبوون نەك بۆ ژیان، ئەمەیە جیاوازیەكە.
لەدۆخی لەم جۆرەدا ئیحراجترین وڵاتان، وڵاتانی سوونەن كە چەندین مانگە هاو مەزهەب و هاو زمانیان نەگرتەخۆ، هەربۆیە وا ئێستاش شەرمنانە دێنە گۆ.
ئەم ڕوداوە زیاتر لەجاران ئێران دەكاتە قسەكەرێكو نوێنەری جیهانی ئیسلامی. بۆ ئەم خاڵە، توركیاش هەزەی تێدەكەوێتو پێگەی وەك ئێستا نامێنێت، یان بەهێزتر خۆی دەنوێنێت لەسەر حسابی ئابووریەكەی، یان دەبێتە هۆی لاوازبوونی زیاتری لەبەرامبەر نوێنەرایەتی ئێران و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو بەهێزكردنەوەی خۆی لەپێناو گرفتە ئابووریەكانی خۆی.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی