خەتیبی بەغدادی دەگێڕێتەوە، جارێک کابرایەک خۆی گەیاندە کۆڕی سێیەم خەلیفەی عەباسی "المهدی" (م.785ز)، جووتێک نەعلی لەناو دەسڕێکدا خستە بەردەستی و وتی: قوربان ئەمانە نەعلی پێغەمبەرن (د.خ) و بە دیاریی بۆ جەنابتم هێناون . خەلیفەش خێرا نەعلەکانی ماچکرد و لەسەر چاوی داینان، فەرمانیشی کرد پاداشتێکی باشی کابرا بکەن. دوای ئەوەی ڕۆیشت، خەلیفە بە ئامادەبووانی گوت: دەزانن من دڵنیام پێغەمبەر ئەم نەعلانەی هەر بەچاو نەدیوە، چ جای ئەوەی لەپێیکردبن. پرسییان: ئەی بۆ واتکرد؟ وتی: ئەگەر وا نەبووایە کابرا دەیکردە هەرا و دەیگوت ئاسەواری پێغەمبەرم برد بۆ خەلیفە؛ کەچی ڕێزی لێنەگرت و خەڵکیش بڕوایان پێدەکرد چونکە سروشتی خەڵک وایە بڕوا بەو جۆرانە دەکەن... ئێمە بەو کارە زمانیمان کڕی ... ( تاریخ بغداد، 3/ 382).
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی