سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق
هەر جوڵەیەک ، هەر ڕوداوێک ، هەر گەمەیەک ، ئیتر
ئابوری بێ یان سیاسی یان سەربازی و ..هتد ، بەدەر نیە لەو یارییانەی کە وڵاتە زلهێزە
ناوچەییەکان لەسەر سەکۆی وڵاتانی تر دەیکەن لە چوارچێوەی ڕێکەوتن و ململانێکانیاندا
بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی باڵا ، خۆ ئەگەر ڕوداوێک یان جوڵەیەک لەدەرەوەی ئەم
هاوکێشەیە ڕوبدات ، ئەوا وەک هەژمون و فراوانخوازی پشکی هەر یەکێ لەو وڵاتە زلهێزانەی
ناوچەیی تێدا دروست دەبێ ، عێراق و هەرێم لەناو بازنەی ئەم هاوکێشەیەدان ، هەر لە
نەوت و موچە و هەڵبژاردن و درۆنەوە تا دەگاتە پۆستەکانی موسڵ و کەرکوک ، لە ئێستادا
لە نێوان تورکیا و ئێراندا دەستەڵاتی قوڵی
هەردولا هاوبەرژەوەندین و بە پێی ڕێککەوتنە مێژوییەکان ڕێکدەکەون پێوەر هاوبەرژەوەندیە
باڵاکانیانە ، تا ئاستێک عێراق بۆ ئێران و سوریا بۆ تورکیا جێگیرکراوە و لە عێراقدا
درێژکراوەکانی ئێران لە شیعە باڵا دەستن ، جا ئەوەی شیعە یان سونە یان هەرچیەکی تر
بێت ، کاک نەوشیروان وتەنی لەژێر سەقفی ئێرانیدا نەبێت ناتوانێ هیچ بکات ئەگەر زۆرینەی
پەرلەمانیش بێت بە نمونەی عامری و سەدر١٧کورسی بە٧٣ کورسی ، هەر لەم چوارچێوەیەدا
ئەوەی لە موسڵ ڕویدا و ڕەیان کلدانی وتی و ئەوەی لە کەرکوک ڕویدا و پارتی ئاوت کرا
هەمان عامری و مالیکیە و لە فۆرمێکی تردا و تورکیا بێدەنگی هەڵبژارد وەک چۆن بۆ
داگیرکردنی عەفرین ئێران بێ دەنگ بو ، جا کاتێ دەوترێ هەولێر وەردەگرینەوە ئەوا بەندە
بە ئێرانەوە و دور نیە لەبەرامبەردا لە ڕۆژئاوا تورک کارتێکیان وەرگرتبێ و بۆ ئەمەش
بەرژەوەندی یەکتر لە ڕۆژئاوای دەستی تورکیا و باشوری دەستی ئێران بپارێزن ، ئەمەش
پێش هەڵبژاردن بە ڕێنمایی ئێرانییەکان دروست دەبێ لە چونی وەفدی یەکێتێ بۆ ئەنقەرە
و فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەست پێ بکات ، پارتی لە دوای موسڵ و
کەرکوک و گەمەی درۆنەکان لەم ڕاستیە گەیشتون دەترسن دەیانەوەێ لە ڕێگەی ئیسرائیل و
ئەمریکاوە بە کارتێکی ئەمریکی جا ئیتر کارتەکە چەکە یان غەزەیە یان دۆسیەی ئەتۆمیە
چارەسەر بکەن و ئاوت نەبن لە هەڵبژاردنەکاندا بە تایبەت لە وادەی سەفەری پزیشکیان
بۆ عێراق و دواتریش بۆ ئەمریکا ، خۆ ئەگەر ئەمریکا لەبەر خاتری پێگەی جیوپۆلەتیکی
و جیۆسەربازی ئەم کارتە بدات ئەوا پارتی دەتوانی لەم قیدە بێتە دەرێ خۆ ئەگەر وا نەبێ
و کەشکۆڵەکەی پیزشکیان بەخاڵی بێتەوە لە ئەمریکا ئەوا بە پێی گەمە سیاسی و ئابوری
و سەربازییەکان هەولێر هەمان چارەنوسی ئیدارەی موسڵ و کەرکوکی دەبێ ، هەر بۆیە دۆسیەکان
لە نێوان بەرداشەکاندا و لە چوارچێوەی فۆرمێکی تر لە ڕێککەوتنی ستراتیژی و دابەشکارییەکان
و پێچەوانە بونەی هاوسەنگی هێز زۆر گۆڕانکاری دروست ببێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی