دوای تەقینەوە شۆکهێنەرەکانی
ئامێرەکانی « پەیجەر » و لاسلکی ئەندامانی حزب اللەی لوبنانی ، ئیسرائیل توانی تۆڕی
پەیوەندی و گەیاندنی ئەو حزبە هەڵتەکێنێت و ، بە شەو و ڕۆژ بکەوێتە ناو بارەگا و گیانی
سەرکردە دیارەکانی ئەو حزبە ، هەموو ئەوانە بەهۆی ئەو دزەکردنە قوڵەی ئیسرائیل بوو
بۆ ناو سیستەمی ناوخۆ و تۆڕی پەیوەندی تایبەت و گشتی حزبەکە ، ئێستا سیخوڕەکانی ئیسرائیل بەکەیفی خۆیان بەناو ملیشیاکانی حزب
اللە دێن و دەچن و ئەوە چەندین ساڵە ئیسرائیل گوێ و چاوی ئەلکترۆنی لە دوروبەر و دەرەوەی
خۆی داناوە ، حزب اللە ڕۆژانە لە لایەن ئیسرائیلەوە
لێدان لەسەر لێدان لێیدەدرێت کە ئەمەش بۆتە شکاندنی شکۆی ئەو حزبە ، ئەوە جگە لەوەی
یەک یەک سەرکردەکانیان کە دواهەمینیان ئەمینداری گشتی ئەو حزبە بوو ڕاودەکرێن کە بەدرێژایی
ساڵانی ڕابردوو ئەوەی پێنەدەکرا ، بەتەئکید گۆڕانێکی گەورە لە هاوسەنگی هێز لە خۆرهەڵاتی
ناوەڕاست هەیە ، گۆڕان لە سیاسەتی ئەوانەش هەیە کە پشتگیری ملیشیاکانیان دەکرد و ،
ئێستا خودی حزب اللە هەست بەو تەحەفوزی پشتگیریە دەکات کە لەبەرەی ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان لێیاندەکرد ، ئەمە پاشەکشەیە
لە هیبەت و توانای حزبەکە !! دەرچوو بژاردەکانی
حزب اللە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئیسرائیل سنووردار بوون ، ئەمەش لەو نایەکسانیە گەورەیەی
کە لە هەردوو بواری سەربازی و تەکنیکی زانستی نوێ بەدەرکەوت کە ئیسرائیل هەیەتی ،
هەروەها دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانرێت کە ئایدۆلۆژیا و جیهاد ناتوانيت شکست بە تەکنۆلۆژیا
بهێنێت و ناشتوانێت جەنگ یەکلا بکاتەوە ، بەداخەوە خەریکە باشوری لوبنان دەبێتە غەززە
، لوبنان ئەو وڵاتە گەشتیاریەی کە گەشتیاران کۆچیانکرد و وا ئێستا لە بۆشایەکی سەرۆکایەتی
و دەستوری و قەیرانی سیاسی و ئابووری خەراپدا دەژیت و ، بەتاقی تەنیا لەناو ئەو جەنگە ماوەتەوە و خەلکەکەی لەنێو فەوزایەکن ئاسۆیەک
شک نابەن و واش بڕوات دەوڵەتەکە بەرەو دوا تۆنێلی ئەو بۆشاییە دەچێت کە ئەمەش بەرەو ناسەقامگیری زیاتری دەبات ، لێکۆلەروان
وای دەبینن کە چارەنووسی حزب اللە وەک چارەنووسی حەماس دەبێت و چیتر شوينی دەوڵەتی
ملیشیایی لە ناوچەکە نابێتەوە کە جێگای مەترسین ، حزب اللە لە ژووری بوژانەوەی دڵە
نەمردووە ، بەڵام هەست بە ئازاری مردن دەکات ، هەناسە هەڵدەکێشێت بەڵام ناتوانێت
بجوولێت و تۆڵە بکاتەوە ، لەدۆخێکدایە کەس ئیریی پێنابات ، ئەم دۆخەی لوبنان پێدا تێدەپەڕێت دۆخی کۆتایی
هێنانی پڕۆژەیەکی نامۆی خۆسەپێنە کە بۆتە مایەی تێکدانی چەندان وڵات و دەردەسەری بۆ
گەلانیان
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی