بە پێی ياسا ماوەيەکی دياريکراو بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت هەيە، بەڵام دوای دوا هەڵبژاردن نەتوانرا لەو ماوە ياساييەدا پێکبهێنرێ و بە حيلەی شەرعی کۆبوونەوەی يەکەم بە کراوەیی هێشتراوەتەوە و ئەويش وەکو هەموو بابەتەکانی تر ماوەی بەسەر چوو.
ئاشکرايە، هیچ هێزێک ناتوانێ بە تەنيا کابينەکە دروست بکات، ئەويش لەبەر دوو هۆکار:
- يەکەم: هیچ قەوارەيەک رێژەی ياسايی بەدەست نەهێناوە.
- دووەم: دوو هەژموونی سياسی.
کەواتە چارەسەر چيە؟
يەک رێگای چارەسەر هەيە، ئەويش رێککەوتنە.
باشە چۆن رێکدەکەون؟
هەرچەندە پارتی هێزی يەکەمە، بەڵام بەبێ قایل کردنی یەکێتی ناتوانێ هیچ هەنگاوێک لەو بارەیەوە بنێ.
ئايا يەکێتی بە ئاسانی قايل دەبێ؟
پێموا نييە، چونکە:
- يەکەم : یەکێتی ماران گازە.
- دووەم : لانی كەم بەبێ رێککەوتن لەسەر پڕۆگرام و سياسەتێکی نوێی هاوبەش ڕووبەڕووی قەیران دەبێتەوە.
لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەنديی نيشتيمانی ئەرکی هەمووانە، بەڵام دەرکەوت ئەو شێوازە بەڕێوەبردنە، بە ناوی بەرژەوەنديی گشتی داد نادات. کەواتە بەچاوی رەخنەگرتن لە ڕابردوو و هیوای دوا ڕۆژ دەکرێ هەنگاوی پێویست بندرێ، دەنا ڕەنگە سوڕانەوە لەناو بازنەی بێ ئەنجام تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوام بێ!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی