سۆسیۆلۆژیای كەلتورو زمان

15 کاتژمێر پێش ئێستا

كه‌مال محه‌مه‌د

كەلتور لە وشەی كۆلێری لاتینیەوە هاتوە بە واتایی خزمەتكردنی خاك و بەدەوتهێنانی بەەهەمەكانی خاكەوە كە سورەتاكەی بۆ نیۆلۆتیك ئەگەرێتەوە كە سەرەتاكەی شۆڕشێكی زهنییە و دواجار سۆسیۆلۆژیای كەلتوریش پەیوەندی بە كەلتوری بنچینەییەوە هەیە،ئەو كەلتورەیە كەلە سەرەتای مرۆڤایەتیدا شوێنگرتەیەو تا مرۆڤ بونی هەبێت هەبونی بەردەوامە،لە كەلتوری بەخێوكاری مرۆڤایەتی و شارستانییەوە كوردان بە هەبونی خۆیانەوە ڕۆڵێكی بەرچاویان بینیوەو كە لە شاخەكانەوە بۆ نێو شارەكان درێژەی هەبوەو هەر ئەمەشە كوردان نوێنەرایەتی ریشەیی و بنەڕەتی مرۆڤایەتیان كردوە ،هەروەك چۆن زمان توخمی پێكهێنەری كۆمەڵگاو تاكە بەهان شێوەش كەلتورلەگەڵیدا هاوتەریبە بەتایبەتی لەسەردەمی كامڵبونی نیۆلۆتیك و دەركەوتنی شۆڕشی نیۆلۆتیك  هاوشانی زمان بڵاو بۆتەوە،

سۆسیۆلۆژیای كەلتور و زمان گەڕانەوە یاخود هەڵدانەوەی ئەو شوێنەیە كە بەها سەرەكییەكانی مرۆڤایەتی تێدا شاراوەیە ،بۆیە سازدانی پەیوەندی  سازدانی پەیوەندی و  تێكەڵكردنی لەگەڵ زانستی جیهانی ئەمڕۆكە سەرلەنوێ خودی دەستەبەركردنی  بونیادەكەیە ،ئەمە گەڕانەوە نییە بۆ ڕابردو بەڵكو نیشاندانی نرخ و بەهای ئەو كەلتورەیە كە راستینەی مرۆڤایەتی تێدا ئەدۆزرێتەوە چون ڕابردوە كە هاوتەریبی كەلتورە ،

ئاشكرایە هەرجۆرە لە دابڕانێك لە زمان ،دابڕانیشە لە كەلتور،چون كەلتور و زمان ڕاستەوخۆ پێكەوە بەستراونەتەوە و كەلتور ڕۆڵێكی گرنگی هەبوە لە سازدانی ژینگەی تایبەت بە زمان ،بۆیە لەهەر سات و شوێنێك ئەم دوانە بەهێزەوە دەركەوتبن ناوەڕۆكێكی گەورەیان بۆ خۆیان دروست كردوە ،چون دواجار هەر زمانیشە ئەتوانێ  كەلتوری هاوبەش و توانستی هاوڵاتیبون و لە خاكێكی بەهێزدا بنیاد بنێت .

زمان یەكێكە لە توخمەكانی كەلتور  و كەلتوریش یەكێكە لە پایەو لێكۆڵینەوە ئەتنرۆپۆلۆژییەكان،بۆیە زانای ئەڵمانیش  پیتەر سلۆتەردایك لە پێناسەی زماندا ڕای وایە دابڕانی زمان لە كەلتور ژاوەژاوێكی بێمانایە ،ئاستی پێشكەوتویی زمان و كەلتور ئاستی پێشكەوتویی ژیانەو ئەو كۆمەڵگایەی زمانی بەدەست هێناوە بۆتە خاوەن بیانوە بەهێزەكەی لەدەستدانی زمان وكەلتور واتە توشبون بە ئاسیمیلاسیۆن ،وەك ئەنجام كاتێك زمان و كەلتور لە دۆخێكی پەرەسەندن بێت واتە بە گوزارشت گەیشتون ،كەلتور و زمان پێكەوە ئەتوانن كۆمەڵگا بە ئاستێكی پێویستی واتا و دامەزراوەیی بگەیەنن و بیكەن بە خاوەن ناسنامەی بونی خۆی ،چون دوای پەرتەوازەیی كۆمەڵگا چیتر ناكرێ باس لە كەلتورەكەی بكرێ  .

زمان بنچینەی عەقڵە و پێكەوە لەگەڵ كەلتورناسنامەیەكی نەتەوایەتین و باڵاترین كەرەستەی شارستانین و كەرەستەیەكی كۆنی مرۆڤایەتین  ،زمان زانستێكە بۆ تێگەشتن و خوێندنەوەو شیكردنەوەی  كەلتوری كۆمەڵگاو دیاردە كەلتورییەكانیش .ئەنسرۆپۆجیای كەلتوریش لە شێواز و دابونەریتەكانی كۆمەڵگاو مرۆڤایەتی ئەكۆڵێتەوە كە ئەسنۆلۆجیاو  ئەسنۆگرافیاو زانستی زمانەوانیشلە خۆ ئەگرێت كە گرنگییەكی زۆر بە شوێنەوار و بەراوردی كەلتورە جیاوزەكانی مرۆڤایەتی و كۆمەڵگا ئەدەن.

سۆسیۆلۆژیای كەلتور و زمانی كوردی لە چاخەكانی سەرەتاو ناویندا لە سایەی بونیادی ئەتنیكی هەبونی خۆی پاراستوە سەرەڕای فشارە سیاسییەكانی چەندین بەرهەمی بۆ كەلتوری خۆی بەرهەم هێناوە  بەڵام دواتر زمان و كەلتور  خرایە دەرەوەی  چوارچێوەی مۆدێرنیزمەوە و دەستیان كرد بە پێڕەوی میللیگەرایی بەڵام هەمیشە بەرخودانی نەتەوەیی لەگەڵ خۆیدا باوەری بۆ كەلتور و زمان گەڕاندۆتەوە و بەرخودانی پاراستن كەسەر لەنوێ هەوڵێكە بۆ لەدایك بونەوەو مانەوەی زمان و كەلتور ،

زمان وكەلتور ڕێگا لەبەردەم پێشكەوتویی  پەیوەندییەكانی نەتەوە ئەكاتەوە ،راستتر هەردوكیان  دەبنە سەرەكیترین پەیوەندییەكانی نەتەوە ،چون هەمو پێشكەوتنێكی كەلتوری و زمانی لە جەستەیی گەلێك گرنگترە و ئەتوانرێ لەم ڕێگەیەوە بیسەلمێنن كە كوردان پێشكەوتوترین گەل وگروپی ئەتنیكین لە مێژوداو  ببێتە یەكێك لە تەندروستترین پێڕەوەكان و هەردەم زمان وكەلتوربەهای چارەسەركاری و پێناسەییان بەرزبێت  لەنێوململانێ ئەتنیكی و میللیگەرایی و نەتەوەییەكاندا ،چونكە هەمو نەتەوەیەك بە زمان وكەلتورەكەیەوە  ئەتوانێت هێزی خۆی بە بنەما بگرێت .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی