وتم هەر دەمانفرۆشن بە پارەیەکی باش بمان فرۆشن

17 کاتژمێر پێش ئێستا

زانا توفیق بەگ

سەرووتاری ئەم بابەتەم لەچاوپێکەوتنێکی برای بەڕیزم کاک ( عبدالرزاق شەریف)م و ەرگرتووە لەگەڵ میدکار(سعدون یونس) لەسەر توڕەکانی سوشیالمیدیا وەرگیراوە. ناوەرۆکی کێشەکە بۆمن وەکو بابەتێکی حیزبی لە نێوان  کاک عبدالرزاق شەرف و گوڕان  گرنگ نیە ، چونکە ئەم کێشەیە بابەتیەکی تایبەتی بزوتنەوەکەو کاک عبدالرزاق شەیف خۆیەتی کە دوورە لە بیروبووچونی سیاسی منەوە.
 بەڵام ئەوەی  سەرنجی ڕاکێشام بۆ نووسینی ووتارەکە شێوازی  ئەو جەدەلو ئارگومینتانە بووە کەلە بەرامبەر کاک عبدالرزاق شەریف کراوە ،  بەتایبەتی  لەسەر بابەتی بەشداری کردن لەگەڵ حیزبی دەسەڵات و نزیکبوونەوەی بەشێکی زۆری سەرکردایەتی بزوتنەوەکە لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی تردا. هاوکات دەرکردنی کاک عبدالرزاق شەریف بە بەیانێکی سادەو هەناسەکی ساردەوە بێ گوێدانە پرنسیپە حیزبیەکان و مێژووی کارکردنی  لەناو رێزەکانی گوڕاندا  .
 بابەتەکەو  کێشەکە لە ڕاستیدا دەرخەری ئەو ڕاستیەن   کە بەچ شێوازێك  نا ئەخلاقی  مامەڵە و  کڕین و فرۆشتنی سەرکردایەتی بزوتنەوەکە بە دەنگو ڕەنگی  کادرە سیاسیەکانەوە کراوە  بەبێ ئاگاداری خۆیان .  
 دەکرێت ئەم شێوازە لە سەر  هەموو کەسێکی حیزبی لەژیانی سیاسی کوردستاندا دووبارەو سەد بارە ببێتەوە ، بەڵام  بە مێتودی جیاوازو رەنگ و  شێوە و  پیلانی  جیاوازتر .
 بەشێکی زۆری هێزو گرۆپە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ، هەڵگری هەمان  خەسڵەت وسیماو شێوازو بیرکردنەوەی تاك لایەنن لە بڕیاردا  بەتایبەتی ، لە  بەرامبەر ووتنی دەنگی ئازاد  بیرکردنەوەو تێروانینی جیاوازدا .  هەڵوێستی جیاواز باجی قورسی هەیە ، چونکە ئێمە لە کوردستاندا گەشەی فکریمان وەستاوە پەڕگێرە بە ستایش و پیا هەڵدانی دروستکردنی  چیرۆکی ناڕاستی سەرۆک خێڵ و بەرپرسو بتە سیاسیەکانی ناو مێژووی گەلی کورد.
ئەم دەردەکوشندەیە لەناو عەقڵێتی بەشێکی زۆری سەرکردایەتی حیزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە ،  لە ژێر دروشمی( یان لەگەڵمی یان دوژمنمی ). ئەمە ئەو ڕیتمەیە کە بەشێکی حیزبی سیاسی کوردی وەکو میکانزمی کاری سیاسیەت لە کوردستان پراکتیزیەی دەکەن ، وە باشترین پێوەری هەڵسەنگاندنی خەبات و توانای سیاسی کادرەکان ،   نزیک بوونەوە یە لە بازنەی دەسەڵاتی پاشا .  کێ زیرەكە و ەتوانای ڕازیکردنی هەرەمی دەسەڵاتی هەبێت ، ئەوە دەبرێتە سەرەوەی دیوەخانەکە ،  ئەمە ئەو ماکەیە کە ئێستای دنیا ی  سیاسی و بەشێکی حیزبی کوردی گیرۆدەیەتی .
پێویستە بۆ ئاشنابوونی جیاوازیەکانی سیاسەت ، بەراووردێکی سەرپێیانەی دنیای سیاسی کوردی و ووڵاتانی ئەوروپا بکەین لەسەر نوڕم و شێوازی و میکانیزمی کارکردنی سیاسەت لە هەردوو فەزایی جیاوازی شەرق و غەربدا .

حیزبایەتی و سیاسەتکردن لە هەرێمی کوردستان و ووڵاتانی پێشکەوتوودا ئەوەیە ، لە کوردستان سیاسەت بۆ ڕەمزی سەرۆک و بەرپرس و سەرۆکی خێڵ دەکرێت، بەڵام ،لەلای ئەوروپیەکان  سیاسەت بۆ دەوڵەت و خزمەت و چاکەی گشتیە . لە کوردستان  هەڵبژاردن بۆ لاقەکردنی دیموکراسی و پڕکردنی کیسەی ناو باخەڵی هەندێ ئەندام پەرلەمان وبازرگانی سیاسیە ، بەڵام لە رۆژئاوا بۆ مێژوو  و خزمەتی نیشتمان و خاك و ئەخلاق و مرۆڤدۆستی و  دەکرێ.
لە  کوردستاندا ئەو فیگەرە سیاسیەی  کە خاوەنی دیدیگای تایبەتی و کەرامەتی بەرزی شوڕشگێری  خۆیەتی ،  دەبیتە نێچیری دەزگا هەواڵگریەکان و دەرپەڕاندنیان لەناو دامەزراوە سیاسی حیزبێکاندا ، یان هەوڵی تێرورکردنی کەسایەتی سیاسی مێژوویان دەدرێت . بەڵام لە رۆژئاوا  فۆڕمی سیاسی حیزبی هاووڵاتی پێك دەهێنت ،  دەبێتە دروستکەری کادری خاوەن سەلیقە و  ئەستێرە  سیاسی و  نمونەی بەرزی بەڕێوەبردنی ووڵات  .  لە کۆتایی ووتارەکەمدا دەمەوێ ئاماژە بە و هەڵوێست و ئاکارە خراپانەی حیزبایەتو سیاسەت بکەم  کە ئێستا دەسەلاتو  دنیای سیاسی کوردی تیکەوتووە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی