گەمەیەکی گوماناوی!

6 کاتژمێر پێش ئێستا

دكتۆر هەژار مەعروف

من زۆر زۆر لە گەڵ ئاشتی دام، بەڵام خۆهەڵوەشاندنەوەی  پەکەکە و چەکدانانی بە بێ   چاودێریی لایەنێکی ڕەسمیی وەک نەتەوەیەکگرتوەکان یا ئەمریکا یا یەکێتیی ئەوروپا، ئاشتیەکی  بێ مەرج و بێ بەرامبەر و بێ دەسکەوتی کۆنکرێتیی دەسبەجێ و بێ مسۆگەرکردنی گۆڕینی بنەڕەتی لە دەستوری تورکیا بە داننانی سیاسی و قانونیی فەرمی بە مافی کورد وەک گەلێکی جیا لە تورک  لە تورکیا، ئاشتیەکی ئاوا  
  زۆر زۆر  جێی گومان و نیگەرانیمە و هیچ دڵم خۆش نیە پێی. بنواڕە! تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا نەک هەر یەک هەنگاوی پراکتیکیی باش و نیازپاکی بەرامبەر کوردی باکور و ڕۆژاوا و باشور نەناوە بەڵکو ڕێک بە پێچەوانەوە هێرشە دوژمنکاریە بێبەزەییەکانی لەسەر سێ پارچەی کوردستان توندتر و ملهوڕانەتر کردۆتەوە.
ئۆجەلانێکی داماو و دابڕاو لە ژیان و زەلیلی نێوان کەڵبە بێبەزەییەکانی تیمساحی دەوڵەتی تورک کەوتۆتە ناو گەمەیەکی ترسناکی موخابەراتی و سەربازی و دیبلۆماسی و دەرونیی هەزار سەرەوە، زۆر ئەستەمە ئەو و هەر کەسێکی تر لەدۆخێکی ئاوادا  لەسەر  کێشەی ڕەوای گەلێکی چل ملیۆنیی نکولی لێکراو بتوانێ بڕیاری ڕاست و هاوسەنگ بدات! دەبوایە ئۆجەلان هەرچی زوتربو لەم  قوڕاو و پیساوەی تورکیا و دۆستەکانی خستویانەتە ناوی بە هەنگاوێکی جوامێرانە و خۆنەویستانە بهاتایەتەدەرەوە   و پرۆسەکەی جێبهێڵایە بۆ  حیزبەکەی و لە تۆڵەی تورکیا نەترسایە و ئەوپەڕەکەی ئەوە بو بیکوژن ئێ خۆ ژیانی ئەو هیچی لە ژیانی هەزاران گەریلای پەکەکە زیاتر نیە کە لە ژێر ئاڵا و فەرمانی ئەودا شەهیدکران و لە زیندانەکانی تورکیادا دڕندانە ئەشکەنجە دران و بە دەیان ساڵ زیندانی حوکمدران، مەخابن ئۆجەلان ئەمەی نەکرد.
کەسێتیی کوردی ناوداری وەک (لەیلا زانا) و (گوڵتان کشاناک)  و (عوسمان ئۆزدەمیر) و زۆری تر هێشتا پشتگیریی خۆیان لە بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە ڕانەگەیاندوە.  بەهەر حاڵ لە ڕۆژی ۱۲ی٥ی  ٢٠٢۵ وە کە پەکەکە خۆهەڵوەشاندەوە و چەکدانانی بە دنیا ڕاگەیاند  واقیعێکی نوێی سەرنجڕاکێش دروستبوە و دەبێت کورد هەوڵ بدات زۆرترین سودی لێوەربگرێ.
ئێستا پێویستە دەم پارتی کە بەشێکی گرنگە لەم پرۆسەیە بە فەرمی داوای کۆنکرێتی لە ئۆردوگان بکات، بۆ پیشاندانی نیازپاکی و بۆ بەرەو پێش بردنی پرۆسەی چارەسەری دیموکراتی و ئاشتیخوازیی کێشەی کورد ، هەمو  گیراوانی سیاسیی کورد لە زیندانەکان ئازادبکات و بڕیاری لێبوردنی گشتیی بێ مەرج بۆ هەمو گەریلاکانی پەکەکە دەربکات و پەرلەمان کە هەر سێ حیزبەکەی ئەم پرۆسەیە زۆرایەتیی موتڵەقیان هەیە تێیدا دەستوری تورکیا بگۆڕێ بە جۆرێک کە دان بە بونی کورد دا بنێت وەک گەلێکی جیاواز لە تورک و مافی خۆبەڕێوەبردن بۆ کورد پەسەند بکات.
من زۆر زۆر لە گەڵ ئاشتی دام بەڵام خۆهەڵوەشاندنەوەی
 پەکەکە و چەکدانانی بە بێ چاودێریی  لایەنێکی ڕەسمیی وە نەتەوەیەکگرتوەکان یا ئەمریکا یا یەکێتیی ئەوروپا، ئاشتتییەکی  بێ مەرج و بێ بەرامبەر و بێ دەسکەوتی کۆنکرێتیی دەسبەجێ و بێ مسۆگەرکردنی گۆڕینی بنەڕەتی لە دەستوری تورکیا بە داننانی سیاسی و قانونیی فەرمی بە مافی کورد وەک گەلێکی جیا لە تورک  لە تورکیا، ئاشتیەکی ئاوا  
  زۆر زۆر  جێی گومان و نیگەرانیمە و هیچ دڵم خۆش نیە پێی، بنواڕە! تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا نەک هەر یەک هەنگاوی پراکتیکیی باش و نیازپاکی بەرامبەر کوردی باکور و ڕۆژاوا و باشور نەناوە بەڵکو ڕێک بە پێچەوانەوە هێرشە دوژمنکاریە بێبەزەییەکانی لەسەر سێ پارچەی کوردستان توندتر و ملهوڕانەتر کردۆتەوە.
ئۆجەلانێکی داماو و دابڕاو لە ژیان و زەلیلی نێوان کەڵبە بێبەزەییەکانی تیمساحی دەوڵەتی تورک کەوتۆتە ناو گەمەیەکی ترسناکی موخابەراتی و سەربازی و دیبلۆماسی و دەرونیی هەزار سەرەوە، زۆر ئەستەمە ئەو و هەر کەسێکی تر لەدۆخێکی ئاوادا  لەسەر  کێشەی ڕەوای گەلێکی چل ملیۆنیی نکولی لێکراو بتوانێ بڕیاری ڕاست و هاوسەنگ بدات! دەبوایە ئۆجەلان هەرچی زوتربو لەم  قوڕاو و پیساوەی تورکیا و دۆستەکانی خستویانەتە ناوی بە هەنگاوێکی جوامێرانە و خۆنەویستانە بهاتایەتەدەرەوە   و پرۆسەکەی جێبهێڵایە بۆ  حیزبەکەی و لە تۆڵەی تورکیا نەترسایە و ئەوپەڕەکەی ئەوە بو بیکوژن ئێ خۆ ژیانی ئەو هیچی لە ژیانی هەزاران گەریلای پەکەکە زیاتر نیە کە لە ژێر ئاڵا و فەرمانی ئەودا شەهیدکران و لە زیندانەکانی تورکیادا دڕندانە ئەشکەنجە دراون و بە دەیان ساڵ زیندانی حوکمدراون
کەسێتیی کوردی ناوداری وەک لەیلا زانا و گوڵتان کشاناک  و عوسمان ئۆزدەمیر و زۆری تر هێشتا پشتگیریی خۆیان لە بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە ڕانەگەیاندوە.  بەهەر حاڵ لە ڕۆژی ۱۲ی٥ی   وە کە پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری  دا چەک دابنێ  واقیعێکی نوێی سەرنجڕاکێش دروستبوە و دەبێت کورد هەوڵ بدات زۆرترین سودی لێوەربگرێ.
ئێستا پێویستە دەم پارتی کە بەشێکی گرنگە لەم پرۆسەیە بە فەرمی داوای کۆنکرێتی لە ئۆردوگان بکات ،بۆ پیشاندانی نیازپاکی و بۆ بەرەو پێش بردنی پرۆسەی چارەسەری دیموکراتی و ئاشتیخوازیی کێشەی کورد ، هەمو  گیراوانی سیاسیی کورد لە زیندانەکان ئازادبکات و بڕیاری لێبوردنی گشتیی بێ مەرج بۆ هەمو گەریلاکانی پەکەکە دەربکات و پەرلەمان کە هەر سێ حیزبەکەی ئەم پرۆسەیە زۆرایەتیی موتڵەقیان هەیە تێیدا   دەستوری تورکیا بگۆڕێ بە جۆرێک کە دان بە بونی کورد دا بنێت وەک گەلێکی جیاواز لە تورک و مافی خۆبەڕێوەبردن بۆ کورد پەسەند بکات.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی