ناوەند و یاسای بودجەو هەرێم سێکوچکەی لەناوبردنی مووچەی مووچەخۆران

05/06/2025

مافناس ئارام حاجی





گەر پاساوی حکومەتی فدرال ئەوەیە 
کە بە پێی یاسای سێ ساڵی بودجەی فدرالی 
هەرێم شایستەیی خۆی بردووە بۆ ساڵی ٢٠٢٥
کە بریتیە لە ١٢.٦٧
ئەوا دەکرێت بۆ بودجەی ٢٠٢٦و دواتر ئەم تەرخانکردنە هەموارکاتەوە.

یەکەم 
گرفتی هەرەسەرەکی لەم تەرخانکردنەدا ئەوەیە 
کە بنەمای نییە 
چونکە بە ڕێککەوتن هاتووە 
ئەمەش ئەسڵ ئەوەیە کەپێی وەرنەگیرێت 
چونکە پرسی زامنکردنی بژێوی 
پرسێکی دەستورییەو 
نەدەبوو بەربنەمای ڕێککەوتن 
لە یاسای بودجەدا جێگیرکرێت!!!

دووەم 
ئەم شایستە داراییە 
دەبوو تەنها بەڕێوەبردنی ئیداری و حکومی هەرێم  بگرێتەوە 
نەک پرسی مووچەو داهات 
چونکە ئەوانە پرسی سیادین!

سێیەم 
کاتێک ناوەند بودجەی هەرێم تەرخاندەکات 
بۆ نەیتوانیوە 
زامنی وەرگرتنەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی بکات؟!

چوارەم
کاتێک هەرێم پابەندی گەڕاندنەوەی داهات نەبووە 
بەربنەمای چی شایستەی دارایی تەواوی بۆ خەرج کراوەو 
لەگەڵ داهاتی ناوخۆو نەدان و خواردنی مووچەدا 
چارەنوسی نادیارە 
بۆ هیچ ئیجرائاتێکی نەکردووە؟!

پێنجەم 
کاتێک ئەم تەخسیساتی موازەنەیە دەبێتە گرفت
 بۆ لەبری خەرجکردن 
نەهات ئەو بەندە لەیاساکە هەموارکات و 
بە هۆیەوە حیمای مافی مووجەخۆربکات؟!

شەشەم
ئەی هەرێم کاتێک کە ئەوشایستەیە بە تەواوی وەردەگرێت و لەولاشەوە گرفتی تەسویەی داهات هەیە 
بۆ حیمایەی مافی مووچەخۆری نەکردووە؟!
بۆ تەخسیساتی مووچەی ڕانەگرتووە؟!

کەواتە کەموکورتییەکانی یاسای بووجەو سیاسەتی دارایی ناوەندو هەرێم تێکڕا
 هۆکارە بۆ قۆستنەوەی لەلایەن هەرێم و نەگێڕانەوەو تەسویەنەکردنی داهاتەکان!!!و فەوتانی چەندینجاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

حەوتەم
گەر حکومەتی فدرال 
بەجدی خەمی مافی مووچەخۆرانی هەیە لەم هەرێمەو 
واجبییەتی حیمایەی دەستوری بکات 

ئەوا دەتوانێت لە یاسای بووجەی ٢٠٢٦بەدواوە:
 
أ/مووچە لە تخسیساتی شایستەی ١٢.٦٧ی هەرێم جیاکاتەوە.

ب/بە استقطاع لە شایستەی دارایی هەرێم کار بۆ گێڕانەوەی مووچە فەوتاوەکانیش بکات.
ئەمەش وەک بەشێک لە حیمایەی دەستوری بۆ مافی هاونیشتمانی مووچەخۆرو دڵنیاش بێت لەوەی کە دادگای فدرالیش پشتیوانی ئەم پرسەدەبێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی