حزبەکانی دەسەڵات دەیانتوانی لەجیاتی کڕوزانەوە لە میدیاکانیانەوە جەژنانە بدەنە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا

هاوکار عزەت میکە

حزبەکانی دەسەڵات لەبری ئەوەی لە میدیا فەرمی و سێبەر و بن سێەرەکانیانەوە بکڕوزێنەوە و خەڵک فێری کڕوزانەوە بکەن و وای نیشان بدەن خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت بایکۆتی جەژن بکات لە ڕقی بەغداد کە پارەی نەناردوە بۆمووچە، دەکرا و زۆریش ئاسان بوو بڕیار بدەن لە داهاتی ناوخۆ هەر فەرمانەبەرە و بڕی ٢٠٠ هەزار دیناری وەک جەژنانە پێبدەن، هەم ئینتما و پاڵپشتی خەڵکێ هەرێمیان مسۆگەر دەکرد دژ بە بەغداد، هەم تەحەدایەکی گەورەی بەغدادیان دەکرد کە کورد بۆمووچە و قوت شەڕ ناکات و شەری ماف و ئیرادە و جێبجێکردنی دەستور دەکات، لە هەمووشی گرنگتر ئەو ئاخ هەڵکێشان و دڵەپڕەی تاکی کورد کە ئەمڕۆ لە میدیاکانەوە پیشاندرا نەدەبینرا و هەموان بە دڵخۆشی جەژنیان دەکرد و خۆیان بەخاوەنی خاک و نیشتمان دەزانیی.


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی