لە ئەفسانەیەکی یۆنان-یدا هاتووە ، دیموکلیس یەکێک بووە لە هاوەڵانی « دیۆنیس »ی پاشای گریک داوا لە پاشا دەکات کە وەک پاشا بژیت ، پاشا ڕێگەی پێدەدا وەک « ئەو »بژیت لە خواردن و خواردنەوە و …تاد ، دیموکلیس شاد دەبێت بەو ژیانە ، بەڵام تێبینیکرد وا لەناکاو شمشێرێک لەسەر سەری بە تاڵە مووێکی کلکی ئەسپ هەڵواسراوە ، شمشێری دیموکلیس هێمایە بۆ دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بەردەوام ، مووچەی هاوڵاتیش بۆتە شمشێری دیموکلیس بەسەر ملی هاوڵاتیەوە ، لە چرکەساتێکدا کە دەبوایە ببێتە جوانترین چرکەساتی خۆشی و باوەش لەیەکتریکردن بەڵام ئەمجارە خەڵک بەخەمساردی و بێمووچە پێشوازیان لە جەژنی قوربانی 6/6/ 2025 کرد ، هاوڵاتی ئاسایی نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لەهەر وڵاتێک لە وڵاتانی دونیا هەستەوەری زۆر هەستیاریان بۆ دۆخی ئابووری هەیە ، مووچە و بژێوی بۆتە کێشەیەکی مەرکەزی لە ژیانی زۆربەی کوردستانیان و ، بایەخی مووچە کاریگەرە سلبیەکەی لەناو چینی هەژار و کەمدەرامەت زیاترە ، ئەوان لەجیاتی ئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی لەخەو هەڵسن و ئامادەبن بۆ بەروەڕووبونەوەی ژیان ، خۆیان وادەبیننەوە کە هەست بەسەرسوڕان دەکەن و وا دەزانن ژوورەکە بەدەوریاندا دەسوڕێتەوە ، ئەوجا لەهەمووی سەیرتر چەند ڕۆژێک لەمەبەر وەزیرێکی حکومەت لە تەلەفزیۆن باسی دۆخی باشتری ئێستای لەچاو کابیەنەکانی پێشووی خۆی دەکرد ، بەڵام ئایا ئەو باشتربوونە ڕەنگی داوەتەوە ناو گیرفانی هاوڵاتی و جوولەی بازاڕ ، گیرفانی هاوڵآتی وەک نیشاندەری ڕاستەقینەی جەماوەری دەمێنێتەوە ، ئەمە بەتاڵی گیرفانە کە دبێتە مایەی پاشەکشەی روحی مەعنەوی کە کاریگەری تێکدەرانە دەکاتە سەر تەندروستی نیشتیمان و تەندروستی هاوڵاتی لە دروستبوونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و قسەکردن لەبەرخۆ لە شەقام ….تاد بەڵام لەبەرچی هەرکاتێک زەبرێک بەر ئەو نیشتیمانە و هاوڵاتیانی بکەوێت پەنجەی تۆمەت بۆ کازمی و سودانی و مالیکی و خەزعەلی و دەسەڵاتی قووڵی شیعە.…تاد درێژ دەکەن ؟! لەبەرچی زۆربەی زۆری خەتاکە لەسەر خۆمان نیە ؟! خۆمانێک ئەوە چەند دەیەیە نەمانتوانیوە لەنێو یەک ماڵدا بەیەکگرتویی کۆببینەوە و ، ڕۆژ دوای ڕۆژ دابەشبوون تووندتر دەبێت ، دابەشبوونێک کە ڕەنگدانەوەی لەسەر کێشەی گەلەکەمان و ڕەنگدانەوەی لەسەر خودی گەل-یش هەیە و ، لەسەر پڕۆژەی ئازادی نیشتیمانیش ڕەنگیداوەتەوە ، لەسەر دۆخی دارای و ئابووری ڕەنگی داوەتەوە ، حزب و لایەنەکانی کوردستان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی دەیان دانیشتن و ڕێکەوتنامە و ئیمزاکردن بۆ یەکڕیزی و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کورد کراوە ، بەڵام پێچەوانەی خواستی ئەو گەلەبووە کە داوای دەکات ، لە هەموو ئەوانەش هاوڵاتی دەبێتە قوربانی ، قوربانی عەقلیەتی شوفینیزمی سەرانی عەرەب بە شیعە و سوننە و ، قوربانی فەشەلهێنانی لایەنە کوردیەکان کە نەیاتوانیوە بگەنە ئەو بەرزیەی کە لە ئاست سەد ساڵەی قوربانیانی ئەو گەلە دابێت ، بزانە ئەو دابەشبوونە چ لێکەوتەیەکی سلبی خەراپی بەدوای خۆیدا هێنا ، کە خۆی لە دابەشبوون بەسەر دوو دەڤەر و ، بێمنەتبوونی حکومەتی عێراق و ئەوانەی بەڕێوەی دەبەن لە جێبەجێکردنی داوا و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان و بێمنەتیان لە پەنابرنی بەرپرسانی کورد بۆ ئەمەریکا و « UN » کە دەستەیەکی کارتۆنیە هەبون و نەبوونی وەکو یەکە ، هاوتەریب بێباکی و قەشمەرخانەی هەندێک لایەنی بەناو ئۆپۆزۆسیۆن و کەسانی قۆنتەراتچی لە سەردانیکردنی سەرەک وەزیرانی عێراق و خۆکردنە پاڵەوان و فریادڕەس کە تەنها شورەییەکی قێزەوەنیان بۆ مایەوە ، هەموو ئەمانەش شوناسی کوردستانی پارچە کردووە و ، وڵاتانی دەوروبەریش ئاگری ناکۆکی بە ئامرازە جۆراوجۆرەکان خۆش دەکەن ، ترسناکترین شت لە هەموو ئەوانەی باسمانکرد ئەوەیە کە ئەگەر ئەو پەرتەوازەییە وابڕوات حەتمەن ڕۆژێک دێت وڵاتانی دۆست و هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان ڕوویان وەردەگێڕن و پاشەکشە لە کێشەی کورد دەکەن و هەرێمی کوردستان بەتاقی تەنیا جێدێڵن ، وانەی بەسوود پێش ئەوەی دەستپێبکەین ئەوەیە کە کاتێک پەیوەندی لەسەر بەرژەوەندی بونیاتدەنرێت هاوپەیمانێتی هەمیشەیی لە سیاسەتدا و هەروەها دۆستایەتی ڕاسەتەقینەش بوونی نابێت ، ئەرێ بەس نیە نازانن کە ئەو گەلە چەند ماندووە بۆ بەخۆداناچنەوە !! دەبێت بەرپرسان دان بەوەبنێین کە شکستیان هێناوە ، بەڵام با ئەوەش بزانن کە شکستهێنان سوودێکی زۆری بۆ هەستانەوە هەیە ، شکستەکان مامۆستان و بەدرێژایی مێژوو وانەی نەمرن ، تاریکیەکان ڕووناک دەکەنەوە و ، ئەو گۆڕانانە دەکەن کە پێویستە بگۆڕێن و با بەخۆماندا بچینەوە و ، دۆخەکانمان نوێ بکەینەوە ، ئەمەیە وا لە هەندێک کەس دەکات کە سوپاسی چرکەساتی شکستە ئازارخوازەکان بکەن ، با حزب و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ئەو بوێریە بدەنە خۆیان هەموویان لەژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و لاپەڕەکانی کۆن دابخەن و لاپەڕەیەکی سپی بە ناونیشانی ( تەنها کوردستان ) بکەنەوە . ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
محەمەد خۆشناو
لە ئەفسانەیەکی یۆنان-یدا هاتووە ، دیموکلیس یەکێک بووە لە هاوەڵانی « دیۆنیس »ی پاشای گریک داوا لە پاشا دەکات کە وەک پاشا بژیت ، پاشا ڕێگەی پێدەدا وەک « ئەو »بژیت لە خواردن و خواردنەوە و …تاد ، دیموکلیس شاد دەبێت بەو ژیانە ، بەڵام تێبینیکرد وا لەناکاو شمشێرێک لەسەر سەری بە تاڵە مووێکی کلکی ئەسپ هەڵواسراوە ، شمشێری دیموکلیس هێمایە بۆ دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بەردەوام ، مووچەی هاوڵاتیش بۆتە شمشێری دیموکلیس بەسەر ملی هاوڵاتیەوە ، لە چرکەساتێکدا کە دەبوایە ببێتە جوانترین چرکەساتی خۆشی و باوەش لەیەکتریکردن بەڵام ئەمجارە خەڵک بەخەمساردی و بێمووچە پێشوازیان لە جەژنی قوربانی 6/6/ 2025 کرد ، هاوڵاتی ئاسایی نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لەهەر وڵاتێک لە وڵاتانی دونیا هەستەوەری زۆر هەستیاریان بۆ دۆخی ئابووری هەیە ، مووچە و بژێوی بۆتە کێشەیەکی مەرکەزی لە ژیانی زۆربەی کوردستانیان و ، بایەخی مووچە کاریگەرە سلبیەکەی لەناو چینی هەژار و کەمدەرامەت زیاترە ، ئەوان لەجیاتی ئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی لەخەو هەڵسن و ئامادەبن بۆ بەروەڕووبونەوەی ژیان ، خۆیان وادەبیننەوە کە هەست بەسەرسوڕان دەکەن و وا دەزانن ژوورەکە بەدەوریاندا دەسوڕێتەوە ، ئەوجا لەهەمووی سەیرتر چەند ڕۆژێک لەمەبەر وەزیرێکی حکومەت لە تەلەفزیۆن باسی دۆخی باشتری ئێستای لەچاو کابیەنەکانی پێشووی خۆی دەکرد ، بەڵام ئایا ئەو باشتربوونە ڕەنگی داوەتەوە ناو گیرفانی هاوڵاتی و جوولەی بازاڕ ، گیرفانی هاوڵآتی وەک نیشاندەری ڕاستەقینەی جەماوەری دەمێنێتەوە ، ئەمە بەتاڵی گیرفانە کە دبێتە مایەی پاشەکشەی روحی مەعنەوی کە کاریگەری تێکدەرانە دەکاتە سەر تەندروستی نیشتیمان و تەندروستی هاوڵاتی لە دروستبوونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و قسەکردن لەبەرخۆ لە شەقام ….تاد بەڵام لەبەرچی هەرکاتێک زەبرێک بەر ئەو نیشتیمانە و هاوڵاتیانی بکەوێت پەنجەی تۆمەت بۆ کازمی و سودانی و مالیکی و خەزعەلی و دەسەڵاتی قووڵی شیعە.…تاد درێژ دەکەن ؟! لەبەرچی زۆربەی زۆری خەتاکە لەسەر خۆمان نیە ؟! خۆمانێک ئەوە چەند دەیەیە نەمانتوانیوە لەنێو یەک ماڵدا بەیەکگرتویی کۆببینەوە و ، ڕۆژ دوای ڕۆژ دابەشبوون تووندتر دەبێت ، دابەشبوونێک کە ڕەنگدانەوەی لەسەر کێشەی گەلەکەمان و ڕەنگدانەوەی لەسەر خودی گەل-یش هەیە و ، لەسەر پڕۆژەی ئازادی نیشتیمانیش ڕەنگیداوەتەوە ، لەسەر دۆخی دارای و ئابووری ڕەنگی داوەتەوە ، حزب و لایەنەکانی کوردستان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی دەیان دانیشتن و ڕێکەوتنامە و ئیمزاکردن بۆ یەکڕیزی و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کورد کراوە ، بەڵام پێچەوانەی خواستی ئەو گەلەبووە کە داوای دەکات ، لە هەموو ئەوانەش هاوڵاتی دەبێتە قوربانی ، قوربانی عەقلیەتی شوفینیزمی سەرانی عەرەب بە شیعە و سوننە و ، قوربانی فەشەلهێنانی لایەنە کوردیەکان کە نەیاتوانیوە بگەنە ئەو بەرزیەی کە لە ئاست سەد ساڵەی قوربانیانی ئەو گەلە دابێت ، بزانە ئەو دابەشبوونە چ لێکەوتەیەکی سلبی خەراپی بەدوای خۆیدا هێنا ، کە خۆی لە دابەشبوون بەسەر دوو دەڤەر و ، بێمنەتبوونی حکومەتی عێراق و ئەوانەی بەڕێوەی دەبەن لە جێبەجێکردنی داوا و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان و بێمنەتیان لە پەنابرنی بەرپرسانی کورد بۆ ئەمەریکا و « UN » کە دەستەیەکی کارتۆنیە هەبون و نەبوونی وەکو یەکە ، هاوتەریب بێباکی و قەشمەرخانەی هەندێک لایەنی بەناو ئۆپۆزۆسیۆن و کەسانی قۆنتەراتچی لە سەردانیکردنی سەرەک وەزیرانی عێراق و خۆکردنە پاڵەوان و فریادڕەس کە تەنها شورەییەکی قێزەوەنیان بۆ مایەوە ، هەموو ئەمانەش شوناسی کوردستانی پارچە کردووە و ، وڵاتانی دەوروبەریش ئاگری ناکۆکی بە ئامرازە جۆراوجۆرەکان خۆش دەکەن ، ترسناکترین شت لە هەموو ئەوانەی باسمانکرد ئەوەیە کە ئەگەر ئەو پەرتەوازەییە وابڕوات حەتمەن ڕۆژێک دێت وڵاتانی دۆست و هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان ڕوویان وەردەگێڕن و پاشەکشە لە کێشەی کورد دەکەن و هەرێمی کوردستان بەتاقی تەنیا جێدێڵن ، وانەی بەسوود پێش ئەوەی دەستپێبکەین ئەوەیە کە کاتێک پەیوەندی لەسەر بەرژەوەندی بونیاتدەنرێت هاوپەیمانێتی هەمیشەیی لە سیاسەتدا و هەروەها دۆستایەتی ڕاسەتەقینەش بوونی نابێت ، ئەرێ بەس نیە نازانن کە ئەو گەلە چەند ماندووە بۆ بەخۆداناچنەوە !! دەبێت بەرپرسان دان بەوەبنێین کە شکستیان هێناوە ، بەڵام با ئەوەش بزانن کە شکستهێنان سوودێکی زۆری بۆ هەستانەوە هەیە ، شکستەکان مامۆستان و بەدرێژایی مێژوو وانەی نەمرن ، تاریکیەکان ڕووناک دەکەنەوە و ، ئەو گۆڕانانە دەکەن کە پێویستە بگۆڕێن و با بەخۆماندا بچینەوە و ، دۆخەکانمان نوێ بکەینەوە ، ئەمەیە وا لە هەندێک کەس دەکات کە سوپاسی چرکەساتی شکستە ئازارخوازەکان بکەن ، با حزب و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ئەو بوێریە بدەنە خۆیان هەموویان لەژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و لاپەڕەکانی کۆن دابخەن و لاپەڕەیەکی سپی بە ناونیشانی ( تەنها کوردستان ) بکەنەوە .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی