لە هەفتەی ڕابردوودا
ئێران شایەتی یەکێک لە ئاڵۆزترین ڕووبەڕووبوونەوە ئەمنییەکانی بوو، کاتێک هێرشێک بۆ
سەر خاکەکەی ئەنجامدرا و شوێنە سەربازییە هەستیارەکانی کردە ئامانج، لە ئۆپەراسیۆنێکدا
کە سوپای ئیسرائیل و مۆساد ئەنجامیاندا. ئەم ڕووداوە هەرچەندە جێگای سەرسوڕمان
بوو،بەبێ وەڵام تێنەپەڕی بەڵام بەوئاستەکاریگەرەی ئیسڕائیلیش نەبوو، ئەوەی ڕوویدا ڕەنگدانەوەی
لاوازی ئێران نەبوو، ئەوەندەی ڕەنگدانەوەی ئاڵۆزی دیمەنی ئەمنیی ناوچەکە و گۆڕینی
شەڕەکانە بۆ شەڕی نا تەقلیدی کە پشت بە دزەکردن و دەستکاریکردنی بەرەکانی ناوخۆ و
بەکارهێنانی شەڕی دەروونی و میدیایی دەبەستێت. ئەوە تەنیا شەڕی مووشەکی نییە، بەڵکو
شەڕی زانیاری و سیخوڕیە ئەوەش وەک چاودێران دەزانن لە هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ
مەترسیدارترە،گومانیش لەوەدانیە ئەمریکا لەپشتی ئیسڕایلەوەیە باوەڕی بەدۆستایەتی هیچ
وڵاتێکی ترنیەو هەردوولا پێیان وایە : لەناوچەکەدا ئیسرائیل جگە لە خودی ئیسرایل هیچ
دۆستێکی دیکەی نییە، واشنتۆنیش جگە لە تەلئەبیب هیچ دۆستێکی دیکەی لە ناوچەکەدا نییە.
بۆیە ئەوشەڕەی بەرۆکی ئێرانی گرتووە پێناچێ هەر چارەنووسی ئەم وڵاتە لە قاڵب بدات،
بەڵکو نەخشە و هاوسەنگی هێزەعەرەبە میانڕەوەکان بەتوکیاشەوە لەقاڵب دەدات.
ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانێکی مێژووییدا وەستاوە. سەرکەوتنی
ئیسرائیل لە جێبەجێکردنی ستراتیژی خۆیدا،
ئێرانی خستۆتە دۆخێکی سەختەوە، بەڵام مێژوو فێرمان دەکات کە زلهێزەکان بە دەگمەن
شکستی ستراتیژی بەبێ شەڕ قبوڵ دەکەن، داهاتوو ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات.ئیسرائیل بەپاڵپشتی
ئەمریکا پلانێکی درێژخایەن و ورد ی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی دیمەنی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست جێبەجێ دەکات،ئەم ستراتیژە لە لوبنان دەستی پێکرد، تاسوریاو ئێستای ئێران
، ئامانجی سەرەکی ئەم ئۆپەراسیۆنە لاوازکردنی بریکارەکانی ئێران بوو لە ناوچەکە و
خۆپاراستن لەهەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرایل،دیپلۆماسی
فریودەری ئەمریکاش بەرگێکی دیپلۆماسی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسڕائیل
دروستکرد.
ئەوەی دەردەکەوێت
تەنها زنجیرەیەک ڕوودا نییە، بەڵکو ستراتیژێکی ئاڵۆزە کە لە چەندین ئاستدا یاری دەکات،
ئیسرایل بە بەرنامەیەکی زنجیرەیی،بریکارەکانی
ئێرانی بەجیا کردە ئامانج بۆ ڕێگریکردن لە هەماهەنگی و وەڵامدانەوەی یەکگرتووی نێوان
ئەوبریکارانە، دروستکردنی ڕەهەندی دەروونی لێدانە یەک لە دوای یەکەکان لە دژی سەرکردەکان
و زانایان و ژێرخانی ئەتۆمی ئێران، پەیامێکی دەرونی ڕوونیان دا بەگوێی ئێراندا کەهیچ
شوێنێک سەلامەت نییە. ئەم جۆرە شەڕە دەروونییە ئامانجی چاندنی ترس و تێکدانی متمانەیە
بە توانای ئێران بۆ پاراستنی ئاسمان و زەویەکەی،نەبوونی
هیچ هەڵوێستێکی کاریگەری وڵاتانی ناوچەکە ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە شەڕەکە زیاتر بخایەنێت،سەرکەوتنی ڕەها بۆ ئیسڕائیل بێت و
تائاستی ڕووخاندنی ئێران بێت، سەرکەوتنی ڕەهاش بۆ ئێران بە ڕێککەوتنێکە مافەکانی
زامن بکات بەپیتاندنی یۆرانیۆم . لە نێوان ئەم دوو سەرکەوتنەدا ترامپ وەستاوە و
بژاردەکانی خۆی هەڵدەسەنگێنێت، لە کاتێکدا واشنتۆن لە گرنگترین بڕیاری خۆی لەچارەکە
سەدەی ڕابردوو نزیک دەبێتەوە بۆ وەستاندنی چەکی قەدەغەکراوی ئێران. لێردا ترەمپ یان
بەڕوون وئاشکرایی پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە دەکات دەچێتە بەرەی شەڕی قڕکردن لە دژی
پڕۆژە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران،یان بۆچارەسەرکردن و ڕاگرتنی شەڕ جۆرێک لەڕێککەوتن
لەگەڵ ئێران قبوڵ دەکات،تا ئاستی زەلیلکردن و دەیکات بەدەوڵەتێک ببێت بەو هەویرەی
ژێردەستی چی بوێت ئەوەی لێی دروستبکات،کە ئێران ئەستەمەتادوا نەفەس بچێتە ژێرئەو بارەوە.
پاڵفتە:
لە نێو سیناریۆ ئەگەرییەکانی داهاتوودا ئەوەیە کە ئەگەری
ڕووبەڕووبوونەوەی هەمەلایەنە دەمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی زۆری تێچووی شەڕەوە سنووردار
دەبێت، لە ژێر ڕۆشنایی هاوسەنگییەکی ڕێژەیی ڕێگریکردن، بە تایبەت لەگەڵ گەشەکردنی
توانا مووشەکییەکانی ئێران، بەڵام به رده وامی لێدانی سنووردار و شه ڕی سێبه ڕ و
به ئامانجگرتنی به ڕژه وه ندییه هاوبه شه کان له قۆناغی داهاتووشدا وەک خۆی ده مێنێته
وه ، لەکاتێکدا ئەگەر گۆڕانکارییه کی بنه ڕه تی له هاوکێشه ناوچه ییه کان یان سیاسییه
کاندا ڕووبدات ئەمریکاو زلهێزەکانی تربێنەناو هاوکێشەکەوەلەبەرژەوەندی ئسڕائیل،
چونکه ململانێی ئێران و ئیسرائیل ته نها
ناکۆکییه کی دوو قۆڵی نییه ،بەڵکو یه کێکه له گوزارشته کانی ململانێی گه وره تر بۆ
نفوز له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست، هەریەکەیان به دوای هه ژموونی خۆیاندا دەگڕێن بۆفراوانکردنی
دەسەڵاتیان. داهاتووی ئەم ململانێیە بەڕووی هەموو ئەگەرەکاندا بەکراوەی دەمێنێتەوە،
بەندە بە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.ئەمانە چەندسیناریۆی کۆتایی ئەم
شەڕەن زۆر ئەستەم نیە داشکاندنیان بۆ بکرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی