هەڵبژاردنی سەرکردایەتیەکی نوی مانای ئەوە نیە کە گرفت و قەیرانەکانی حزبی شیوعی کوردستان، کە زیاتر لە دە ساڵدا تیایا ئەژی وە حزبیشیوعیکوردستان رووتکرایەوەلە هەمووماناو پێگەیەکی ینایەتی و شۆرشگێری، هەروا زوو تەواو ئەبێت.
بەپێچەوانەوە قەیرانەکان ماوە گەر زیاتر نەبێت بەلام چۆن هەوڵ ئەدەی کە چارەسەری بکەیت کە لە یەکەم کۆبەنەوەی سەرکردایەتی نەتوانرا بکرێ ئەوەش هەڵبژاردنی هاوڕێیەکی ژن بۆ مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان.
یەکەم خاڵی گرنگ، گەڕانەوەی حزبی شیوعی کوردستان بۆ حزبێک کە چینایەتی و بۆچونی مارکسیەتی پێگەو روانگەی تێکۆشانی ئەبێت لە هەموو چەمکێکی تێکۆشانیا، لە فکرو و هەڵوێستی چینایەتی، و بۆ هەموو پرسیارێکی روو بەرووی دەبێتەوە.
٢.هەلوێستی زۆر ڕوون و ئاشکرای بەرامبەر دەسەڵاتێکی بنەماڵەیی کە لەماوەی سی دوو ساڵی رابووردودا جگە لە شکستی و نەهامەتی هیچی تری بۆ ئەو میللەتە نەهێنا. ئەوەش مانای ئۆپۆزسیۆن بە هەموو مانایەکی سیاسی ئۆپۆزسیۆن.
٣. گەڕانەوە بۆ شەقام و جەماوەر کە دەمێکە سیاسەتی پڕ هەڵەی حزب دووری خستۆتەوە.
٤. هەوڵدان بۆ درووستکردنی بەرەی شەقام، بەرەی چەپی دیمکراتی نەک بەرەیەک کە هیچ بوونیەتی نیە لە ناو جەماوەر، بەرەیەک کە باشکرا بوێرانە داکۆکی لە مافی میللەت و چینە چەوساوەکانی کوردستان بکات بە بەهێزکردنی کەرتی گشتی لە خزمەتگوزاری تەندرووستی و خوێندن و پەروەردە، ژیان و دواڕۆژی سەدان هەزار لاو و گەنجی بێ کار، ژیان و بەرژەوەندی بەساڵاچووان، کەم ئەندامان، ئازادی و یەکسانی بۆ ژنان.
٥. بە دیمکراتکردنی ژیانی حزبی دوور لە کوتلە و کوتلەکاری و هەوڵدان بۆ بەشداری هەموو جسمی حزب لە بڕیاردان لە ژیانی حزب و چالاکییەکانی.
٦. هەوڵدان بۆ پتەوکردن و گەڕاندنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سەدان گەر نەڵێم هەزارەها ئەندامان و دۆستان کە دابڕاون لە حزب لەبەر هۆیەک یان هۆیەکی تر.
٧. پاکردنەوەی هەموو جۆرە گەندەڵێک ناو حزبی شیوعی بەتایبەت لە سەرکردایەتی و کادرانی لە هەرشێوەیەک بێت بەتایبەت راکردن بە دوای پۆست و مەکرەمەی دەسەڵات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی