تورکەکان لەدوای بانگەوازی 9ى 7ى 2025 بەڕێز ئۆجهلان ئیتر دەبێت هەمولایەک ئەرکی سەرشانیان جێبەجێبکەن.
بەو واتایەی ئێمە ئەرکی سەرشانمان هەنگاو بەهەنگاو جێ بەجێ دەکەین ئەبێت دەوڵەتیش هەنگاوی سیاسی و یاسایی ودیموکراتی بنێت. ئەگەرتورکەکان ئاشتیان دەوێت ،پێویستە پەرلەمان بەخێرایی مادام پشووی وەرگرتووە کۆمسیۆن دامەزرێنێ، بەخێرایی بڕیاری جدی بدەن.
دەستوور کە زیاتر لەسەد ساڵە بەشێوازێکی ڕەگەز پەرستانە نوسراوە، هەموار بکرێت. مافی نەتەوەی کوردو نەتەوەکانی تریش بسەلمێنێت.
زیندانییە سیاسیەکان ئازاد بکرێن.
واتای ئاشتی لەپراکتیکی هەنگاوەکاندایە هاوشێوەی پهكهكهو ڕێبەر ئۆجهلان هەنگاوی دەوێت، بەقسە ئاشتی پێکنایەت کارو کردەوەی یاسایی، سیاسیی، دیموکراتیکی دەوێت.
زمانی دەوڵەتی بێ تیرۆر پێویستە بۆ زمانی ئاشتیو دیموکراتیک بگۆڕێت، شەڕ کاتێک کۆتایی دێت ئامانجەکانی شەڕی لەپێناودا کراوە بەدیبێت.
کوردی ئازاد هی هەڵخەڵەتانو فێڵ لێکردن نییە، کوردی ئازاد هەموو مێژووی کوردی شیکارکردوە، پهكهكه باش باش فێڵو تەڵەکەکانی ناو مێژوو دەناسێت.
شۆڕشی باکوری کوردستان مێژویەکی نوێی نوسیوەتەوە، سودی گەورەی لەهەڵەو کەموکوڕیەکانی مێژوو وەگرتوە، بوە بەئەزمونێکی دەوڵەمەند بۆی.
کەسایەتیەکی نوێ فیکرێکی نوێ، شەڕێکی نوێ بەبەشداری کچو کوڕ، سیاسەتێکی نوێی گریدراو بەئەخلاق....... بونیاد ناوە.
لەمێژوی هاوچەرخیشدا ئەم شۆڕشە هیچی لەبزوتنەوە چەکداریەکانی! باشوری کوردستان ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچێت ئەمانە خێڵگەرایی بنەماڵەگەرایی، خێزانگەرایی، پیاوسالاری، دەسەڵاتخوازی، دکتاتۆری، پشت بەستوو بەداگیرکەران، خۆپەرست، پارەپەرست، دژەمافی کۆمەڵگهی کوردین.....
پهكهكه بەکردەوە دژەلەگەڵ هەموو ئەو خراپەکاریانە، خاوەنی پرۆژەیەکی فیکری فەلسەفی سیاسی ئەخلاقی، نەتەوەیی دیموکراتیکو ژینگەپارێزە، شۆڕشگێڕانی ڕاستەقینە لەناو ئەم شۆڕشەدا بەڕونی بەرچاو دەکەوێت.
هەموان وەک یەک تیمی پێکەوە تێکۆشان دەکەن، بەگفتوگۆی بەرهەمدار بڕیار دەدەن، کۆمەڵگەی کوردیان لەهەرچوار بەشی کوردستان هۆشیارکردوهتەوە. تورکەکان هیچ ڕێگایەکی تر لەسوودیان نییە جگە لەئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.جگە لەداننان بەمافەنەتەوەیی و دیموکراتیکەکانی کورد. زمانی نەرمو ڕێزداری بەرامبەر یەک، کۆتایی بەشەڕی چلو یەک ساڵە دێنێت، نابێت تورک چاوەڕێی تەسلیمبون بن، چونکە بەرخودان ژیانە تەسلیمبون مردنە دروشمی ئەو شۆڕشەیەو بەموو لێی لانادات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی