(خواستی گەورە نەبوون و
مانەوە لە دۆخی منداڵی‌دا)
گرێی
پیتەربان یاخود وەک هەندێک کاتی تر بە سیندرۆمی پیتەربان ناو دەبرێت، بریتییە لەو
دۆخ و ئارەزووەی لای هەندێک کەس لە قۆناغەکانی گەنجی و پێگەیشتن و قۆناغه‌كانی دواتردا
دەردەکەوێت، کەسەکە سەرەڕای بەجێهێشتنی قۆناغی منداڵی ئارەزووی زۆری بۆ مانەوە لەو
قۆناغەدا دەبێت و نایەوێت دۆخی منداڵی تێپەڕێنێت، ئەو کەسانەی ئەم گرێیەیان هەیە
لە ڕووی جەستەییەوە گەورە دەبن بەڵام منداڵەکەی ناخیان لە ڕووی هەڵسوکەوت و گەشەی
عەقڵ و بیرکردنەوە و رەفتارەوە وەک خۆی دەمێنێتەوە، ئەمانە بە جەستە مرۆڤێکی
پێگەیشتو و تەواون، بەڵام بە هەڵسوکەوت و ئەتوار منداڵن بە پلەی ئیمتیاز، لە دنیای
واقیع دوردەکەونەوە و لە دنیای خەون و خەیاڵدا دەژین، هەڵەشەن و بڕیاری سەرپێی و
خێرا دەدەن، ئالۆزن و خۆشیان نازانن چیان لە دەوروبەر دەوێت، ناتوانن بە ڕوونی
گوزارشت لە خۆیان و خواست و داواکانیان بکەن، خۆپەرست و لەخۆبایین، گەورەترین
سیفەتی ئەو کەسانەی ئەم گرێیەیان هەیە، ڕاکردنیانە لە بەرپرسیارێتی و شاندانەبەر
ئەرک و فەرمانەکانی گەورەبوون، ئەوان سەرەڕای گەورەبونیان ناتوانن پشت بەخۆیان
ببەستن و زۆرکات لە سایە و سێبەری ئەوانیتردا دەژین، گەر چی پێدەچێت خۆیان باوک بن
بەڵام ناتوانن بێ‌باوک بژین، گەورەن بەڵام خۆیان لە دنیای گەورەکان کە پڕە لە ئەرک
و پابەندبون و به‌رپرسیارێتی و بەرگەگرتنی ناخۆشی و ناڕەحەتی دەدزنەوە.
بەکورتییەکەی،
ئەوان سی و چوار ساڵە حکومەتن(گەر سەردەمی شۆڕش و شاخیشیان بۆ ئەژمار نەکەیت)،
کەچی بەوە بەلەسە و قوشقی دەبن داوای موچە و کارەبا و ئاو و چارسەری کێشەیان لێ
بکەیت، عومرێکە لە سیاسەتدان کەچی سوکناییان بەوە دێت کە بەخۆیان بڵێن خاوەن
ئەزمونی ساواین و زۆر لە حکومەتە ساواکەتان چاوەڕێ مەکەن، تەمەنی سێ نەوە و جیلیان
فەوتان کەچی تازە دەڵێن ئەزمونی حکومەتداری کوردی لە دوای شەڕی داعشەوە دەست پێ
دەکات و بە حیسابی ئەوان هێشتا قۆناغی پێ‌گرتن و گڕوگاڵی بەجێنەهێشتووە، ئاخر ئەو
گرێیە هێندە لای دەسەڵاتدارانی کورد گەورەیە هەر کە چاوێکیان لەملا و لەو لاوە لێ
سوردەکرێتەوە لەجیاتی پشت بەخۆبەستن یەکسەر پەنا بۆ ئەمریکا و ئەم وڵات و ئەو وڵات
دەبەن تا وەک باوک ویصایەت و ویلایەتیان بکەن و لە دەستی دوژمن بیانپارێزن، باسی
هەموو شتێکیان لا بکە بەرپرسیارێتی نەبێت، ئه‌وان به خه‌یاڵ وه‌ك پیته‌ربان به
ئاسماندا ده‌فڕن و ده‌گه‌نه دورترین دورگه‌ی خه‌ونه‌كان، كه‌چی به كرده‌وه و له
واقیعدا له جێگه‌ی خۆیان نه‌جوڵاون، ئه‌وان ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ی باوكایه‌تی ده‌كه‌ن
و خۆیان وه‌ك باوك وسه‌ركرده ده‌ناسێنن، كه‌چی هێشتا له‌و قۆناغه‌ی منداڵی‌دا
ماونه‌ته‌وه كه هه‌ر وه‌رگرتن و ماشینه‌وه و چڵێسی ده‌زانن و له مانای به‌خشین تێناگه‌ن، تا ئێستا
لای ئه‌وان جگه له ماف وه‌رگرتن، ئه‌رك و پابه‌ندبوون و به‌رپرسیارێتیان به‌رانبه‌ر
كه‌سانیتر له فه‌رهه‌نگدا نییه، ئه‌وان
ئێستا و له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ڕدێنی سپییان لێ به‌رداوه‌ته‌وه،
كه‌چی به بیركردنه‌وه و تێزی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست كار ده‌كه‌ن و سه‌رده‌می
منداڵی و هه‌رزه‌كاری شۆڕ‌شیان تێنه‌په‌ڕاندووه، كاتێك داوای مووچه و ڕۆژانه‌یان
لێده‌كه‌یت ڕووبه‌ڕووی به‌غدای باوكت ده‌كه‌نه‌وه، كه‌چی له وه‌رگرتنی باج و
داهات و پاره‌ی نه‌وتدا كه‌س به میلله‌ته‌كه‌ی خۆشیانه‌وه به هاوبه‌ش نازانن.
............................
تێبینی:
•سێندرۆمی
پیتەربان، بۆ یەکەم جار لەلایەن(دان کیلی)ەوە بەکار هاتووە.
•ئەم
دەستەواژەیە زیاتر لە دوای بڵاوبونەوەی ڕۆمانی (پیتەربان)ی نوسەری سکۆتلەندی(جەیمس
باری)یەوە تەشەنەی کرد و دواتریش کرایە فیلم و فیلم کارتۆن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی