هەریەکە لەپارتی‌و یەکێتیی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق کە ئەندازیاری دروستبونەوەو پێکەوە لکاندنەوەی هەرێمی کوردستان بون پێوەی، ناوە ناوە پشتکردنیان لەو حکومەتە،کردوە بەکلتوری سیاسی.
پشت‌کردن لە بەغداد،ئەزمونێکی تاڵی هەیە،ریفراندۆم و لەدەستدانی سەدا پەنجاویەکی خاکی کوردستان و سنورداخستن و تەنانەت دوورخستنەوەی کاک مەسعودبارزانی،هەمووئەوانە بووەتە سزایەکی ئابوری و سیاسی بەسەر خەڵکی کوردستاندا، لەلایەن ناوەندەوە.
بەدرێژایی مێژوو، سیاسەتی شەقکردن و لەیەک ترازانی کورد، سادەترین و کاریگەرترین تەکنیکی نەیارانی کورد بووە. لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق و پێش ریفراندۆم دوای ریفندۆم کورد و سەرکردەکانی، یان ڕونتر بڵێین بەڕێز بارزانی، تەواو پێچەوانەی ئەو هەڵوێستانەیەتی، کە لەگەڵ عێراق هەیبوەو هەیەتی. وەک دەبینین لە سەرەتایترین دەرەنجامەکانی ئەم سیاسەتە، خوڵقاندنی ئەو بارودۆخە نالەبار و دژوارە ئابورییە، کە بەغداد ئامادە نیە خاوەندارێتی هەرێمی کوردستان بکات بەموچەخۆرەکانیەوە بەپێی دەستور نەبێ.
ئەوەی ترسی گەورەی دروستکردوە لای پارتی و یەکێتی بچوککردنەوەیانە هەتا ئاستی هەڵوەشاندنەوەیان،هەربۆیە لەهەوڵی ئەوەدان بەربەست دروستبکەن و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و موچەخۆران بکەن بە قەڵغان بۆپارێزگاری خۆیان، چونکە ئەوان مەبەستیانە بمێننەوە بەئاڕاستەی لەیەکترازان و دابەشکردنەوەی کوردستانە بە ئاڕاستەی دوو جەمسەری ئیقلیمی لە ناوچەکەدا، بەجۆرێک ئەگەر قۆناغی ئاشتی وەک خۆی بڕوات و، بەرقەراربێت لەسوریاو باکورو ئەوا هێزێکی نیشتیمانی و نیزامی دادەمەزرێت، ئەوکات بەبەرژەوەندیان نابێت.
گەیشتنی ناکۆکیەکان لەگەڵ ناوەند تائەو ئاستەی هێزی عێراقی جوڵەی پێبکرێت، کردنەوە و واڵاکردنی ئاشکرای سنورەکانە بۆعێراق و ووڵاتانی ئیقلیم،ئەوەش ڕێک پێچەوانەی بەرنامەکانی ئەمەریکاو ئیسرائیلە.
ئەگەر ترس نیە و پیلانێک نیە، بۆچی کۆبوونەوەی چواردەی تەموز فەقەد لەنێوان پارتی و یەکێتیدا دەکرێت،ئەگەر نێتێکی جدی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.
ئێمه له‌باشووری كوردستاندا، چه‌ند پێویستیمان به‌ململانێی نێوان هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان هه‌یه بۆ گۆڕانكاری و شەفافیەت، بەهەمان شێواز پێویستیمان به‌رێككه‌وتنێک هەیە شەفاف بێت و پابەندی دەستوریبێت بەئاگاداری هەموو لایەنەکان.
چونکە فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنە کۆدەنگیانە ده‌ستنیشانی به‌هاكانی دوالیزمی خودی ململانێ و رێككه‌وتنیشمان بۆ ده‌كات. رێككه‌وتنمان هه‌رگیز سه‌قامگیرنابێت ئه‌گه‌ر له‌دۆخی ململانێی شه‌ڕانگێزانه‌دا بژین،ئه‌گه‌ر به‌لۆژیكی هێز بسه‌پێنرێت، ئه‌گه‌ر بارگاوی بكرێت به‌توندوتیژیی ره‌مزی، ئه‌مڕۆ واقعی ئێمه پێویستییه‌كی زۆری به‌م عه‌قڵانییه‌ته كۆمه‌نیكه‌یشنكاره هه‌یه، ئێمه به‌بێ ئه‌م پرۆسه‌یه، ململانێكانمان ده‌بنه‌وه به‌جه‌نگ. رێككه‌وتنه‌كانیشمان کاتیدەبن و دەبن بەوەهم.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی