عەمۆ یۆهانی سویسڕی دەهاتە تەوسکەی،ئەمنیش بە حاجی ئۆمەراندا دەچومە سویسڕا .

8 کاتژمێر پێش ئێستا

وریا ئازاد


کاتژمێر شەشی بەیانی بوو رۆژی جومعە بەدەنگە دەنگی واڵتەر و خێزانەکەی بەخەبەر هاتم،دەیگۆت با زوو بەرێکەوین لۆ ئەوەی جێیەکی خۆش بگرین لە  سەفینە شێتی خۆشناوان،گۆتم ئافرەت با برۆین دەنگی والتەری دێت دەرێت با زوو بەرێکەوین،خۆ راست ئەکات رێ قەرەبالغ ئەبیت،بارگە و بنەچەم تێکنا لەگەر ماری و بەڕیکەتم،لە ڕێی حاجی ئۆمەرانەوە داخیلی سنوری سویسڕا بووم ،توشم بە توشی عەمۆ یۆهانی بوو،گۆتم بەرەو کێندەر دەچی ،گۆتی دەچمە خۆشناوەتی سەردانەکی خارم هاینریخ دەکەم ماوەکە نەم دیتیە ماری چویتە تەوسکەی،لەو قسەکردنەدا بووین و پۆلیسی سویسڕا هات و گۆتی ئەوە چ هەراتانە خۆ مشکیلەتان نیە ؟ ئەمنیش گۆتم کاکی پۆلیس بەحسی خزمی خۆن ئەکەین و مەوزوعەکەم لۆ گێڕاوە،گۆتی زۆر سوالفەی مەکەن برۆ ئەتوو خۆشی خۆت بکە و  با ئەویش بڕوات بە خاری رابگات  وە  جێی سەیارەشتان باش نیە،بەڕێکەتینەوە لەناکاو گۆتم ئافرەت لۆ نەچینە نەمسای،بەس دەبوو  بەلای باشماغیدا چوبام بەوێدا نزیکترە،هەستم کرد زۆری حەز لێنەبوو بچینە نەمسای دوایی پەشیمان بوومەوە ،سەرم برند کرد تابلۆی هاتوچۆم دیت نوسرابوو " حاجی ئۆمەران لۆ زێرمات ١٨٠ کیلۆمەتر " گۆتم ئۆخەی ئەورۆ دەچمە زێرمات برەک بەدوور کەوم لە سەیارە و دوکەڵی پیسی شار،هەندەکیش پاسکلی لێخورم چونکە ئەو شارە بێ سەیارە و دوکەڵی پیسە،کاتژمێرەک و نیومان پێچوو تا گەیشتینێ و سەیارەکەمان راگرت لە دووری زێرمات کە شوێنێکە ناوی تاژە ،سەیارەم پارکینگ کرد و بە قیتاری کارەبایی بەڕێکەتم،پاش ١٥ خولەک گەیشتینە زێرمات،گەیشتینە جێی مەبەستمان و بە پێیان دەسوراینەوە لەناکاو بە کن دوکانەکی دارۆیشتم و گوێم لە دەنگی ئەژدەر وەهبی بوو دەیگۆت سەرچۆپی سەرچۆپی هەستە شایی گەرم کە،کە چومە ژۆرێ دەبینم پیاوەکی مووزەردەی پرچ درێژ لەسەر کاشێری مەتعەمی بوو دری زۆر خۆشبوو دەیگۆت ئەورۆ زۆرم ئیش کردیە خوا نەیبری ،کە ئەمنی دیت گۆتی فەرموو فەرموو ،ئەمنیش گۆتم ساحێب فەرموو بی بەس چتان هەیە؟ گۆتی “فوندوو“ ، ئەمنیش گۆتم دە دوو قلی سەفەریم بدێ،دوو فوندووم وەرگرت و بەرێکەتینەوە،تام و لەزەتەکی خۆشی هەبوو،وەختەک گەیشتمە چێشتخانەک نوسرابوو قوراوی کوردی،گۆتم ئافرەت تازە فوندوومان خوارد ئەگەر نا حەزم لێبوو قوراوەکمان لێدابا،لەو سەین و بەینەدابووم ئەوجارە کارزانی برادەری کۆلێژم دیت،باوەشم لێدا و  گۆتم کارزان ئەوە چەند سالە یەکدیمان نەدیتیە،گۆتی وەلا غەریبیم کردبووی و بەس دەبی ببوری زۆر بە پەلەمە  دەمەوێ بە قیتاری رابگەم  دەچمەوە شارەزوور  وە ئەوەش رەقەمم بنووسە،کارزان رۆیی و ئەمەش بەرێکەتینەوە،لە ناکاو تەلەفۆنەکم لۆ هات،تەمەشا دەکەم والتەرە تەلەفۆنی ئەکات،ئەمنیش هەرم گرت گۆتم فەرموو جیران گیان،گۆتی ببورە ئیزعاجیشت ئەکەم بەس لە سەفینیمە ئەگەر تەلەفۆنەکی لۆ خێزانی سەربەستی ئامۆزات بکەی،دەمێدیکە گۆتی لە سەرمەیدانێم ئێستاش تەلەفۆنی هەرناگری،گۆتم بە چاوان  ئێستا لۆی ئەکەم،لەناکاو کابرایەکی غاریدەدا و پۆلیس بەدوو کەتبوو و خۆی بەمن دادا و تەلەفۆن لێ بەربۆوە یەکسەر لە خەوێ ڕاپەڕیم،گوێم لە دەنگی شاهۆ ئەمینی بوو سەردێڕی هەواڵەکانی دەخویندەوە دەیگۆت :

*سایەق تەکسیەکی کورد بە ٣ چەقۆی سوریەک کوژرا لە سەر شەقامی ١٢٠ مەتری.
*ئەسعەد شیبانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان.
*هاوڵاتیانی کەربەلا لە یادی عاشورا دەڵێن: ئەبوبەکر و عومەر کافرن، هەرکەسێکیش خۆشی بوێن کافرە.

دەستم دا کۆنترۆلی و تەلەفزیۆنەکەم  کوژاندەوە و گۆتم ئافرەت چایەکی لێنێ لە جیاتی فۆندووی دەخۆم .

(کورد و عەرەب )
باوڕی پێکەوەژیان هەیە لە نێوان میلەتاندا،  بەڵام بەدبەختی کورد لەوەیە جیرانی سویسرا و نەمسا نەبووین کەچی جیرانی سوریا وعێراق بووین.
بەدبەختی کورد لەوەیە لە جیاتی پێشوازی لە ئیگازۆس کاسێس بکات کەچی دەبی پێشوازی لە ئەسعەد شیبانی بکات .

ئێمە قەدەرمان وابوو دراوسێی عەرەب بین و ژێردەستەی وڵاتێکین کە نوقمی تایەفەگەری و رەگەزپەرستی و تاریکخوازیە،هیچ ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە ئاسمانی عێراق نابینم،میلەتێکن تینوی خوێنی کوردن و  مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە و نابێت  نکوڵی لێبکرێت،ئەوەی کار بۆ پێکەوە ژیان دەکات لەگەڵ عێراق بە هەڵەداچووە بە هەڵەداچووە دیسان بەهەڵەداچووە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی