په‌یماننامه‌ى لۆزان، كه له ڕۆژى 24 ى ته‌مموزى
1923 له شارى لۆزانى سویسرا له نێوان ده‌وڵه‌تى تورك و ووڵاتانى براوه‌ى جه‌نگى یه‌كه‌مى
جیهانى واژووكراوه، به یه‌كێك له گرنگترین په‌یماننامه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م
دائه‌نرێت،كه له بنه‌ڕه‌تدا له ئه‌نجامى كۆى ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانى دواى جه‌نگى
یه‌كه‌مى جیهانى و نه‌مان و ده‌ركه‌وتنى چه‌ند قه‌واره‌یه‌كى تازه هاته‌ئارا و
واژوو كرا. به تایبه‌ت په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئیمپراتۆریه‌تى
عوسمانى و له دایكبوون و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى توركه‌وه هه‌یه. ئه‌م په‌یماننامه‌یه
له (143) مادده پێكهاتووه كرۆكى په‌یماننامه‌كه به ئامانجى ئاشتى و كۆتایى
ململانى و ناكۆكیه‌كانى نێوان توركیا یونان و چه‌ند وولاتێك هاتۆته‌ئاراوه.
له‌لایه‌كیتر له‌ڕووى بنه‌ما و پایه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
و په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، ئه‌م هاوپه‌یمانیه، ڕه‌هه‌ندێكى فراوانترى وه‌رگرتووه
له چاو یان به‌راوورد به زۆرێك له هاوپه‌یمانى و ڕێكه‌وتننامانه‌ى پێشووتر
واژوو كراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه له نێوان ده‌وڵه‌تێكى تازه
دامه‌زراو له‌سه‌ر میراتى ئیمپراتۆریه‌تێك و چه‌ند لایه‌ن و وو‌ڵاتى دیكه واژوو
كراوه، كه زۆربه‌یان براوه‌ى خودى جه‌نگه‌كه بوون. جگه له‌وه‌ى به‌ند و مادده‌كانى
په‌یوه‌ندیدارن بۆ كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تى هه‌ستیار و چاره‌نوسساز، له‌وانه سنور،
گه‌روو و به‌نده‌رى ئاوى، كه‌مینه‌كان.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێی بایه‌خ وباسكردنه،
بابه‌تى كه‌مینه و پرسى گه‌لێكه ، كه بووه قوربانى چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كى
ئه‌م په‌یماننامه‌یه و خاكه‌كه‌ى دابه‌شكرایه سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى ناو چوارچێوه‌ى
ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌تیه‌ى هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه تا ئێستاش گه‌لى كورد، گیرۆده‌ى چه‌ندین
كاره‌ساته و ده‌وڵه‌تانى داگیركه‌ری كوردستانیش، به ده‌ست چه‌ندین كێشه و
ململانێى ونائۆقره‌یی سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌ناڵێنن.
له 11ى ئۆكتۆبه‌رى 1922دا، ئاگربه‌سى مۆدانیا
مۆركرا و له 21ى نۆڤمبه‌ردا كۆنگره‌ى لۆزان ده‌ستیپێكرد و به‌وه‌دا كه‌وته‌وه،
كه له 24ى ته‌مووزدا كۆنگره‌ى لۆزان مۆركرا. ته‌نانه‌ت ناوى كوردستانیشى تێدا نه‌هێنرێ
و ئه‌و نیاز و مه‌به‌ستانه‌ى، كه له پشتى به‌نده‌كانى 62،63،64ى په‌یمانى سیڤه‌ره‌وه
بوون، پێده‌چوو به ته‌واوى له بیركرابێتن. به‌پێى به‌ندى 3ى ( بڕگه دوو) ى په‌یمانى
لۆزان، ته‌واوى كێشه‌ى سنوورى نێوان توركیا و عێراق به‌ڕوو ڕووى گفتوگۆى دوولایه‌نه‌ى
نێوان بریتانیا مه‌زن و توركیا كرایه‌وه ( كه ده‌بوو له ماوه‌ى نۆ مانگدا له جێبه‌جێكردنى
په‌یمانه‌كه‌وه بگه‌نه بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه) له ماوه‌ى نێوان 20ى ئتبی 1920
(سیڤه‌ر یان سێڤره) و له 24 ته‌مووزى 1923ى (لۆزان)دا سیاسه‌تى بریتانیا سه‌باره‌ت
به كورد له پشتگیریكردنى ده‌وڵه‌تێكى كوردیی سه‌ربه‌خۆى سنوور دیاریكراوه‌وه گۆڕا
بۆ دیاریكردنى چه‌ند له كوردستان به‌ر ده‌وڵه‌تى توركیا بكه‌وێ و چه‌ندیش به عێراق
بكه‌وێت.
لایه‌نه‌كانى واژووكه‌رى هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه.
به یه‌كه‌م په‌یماننامه دائه‌نرێت، كه
له‌نێوان لایه‌نێكى دراو و كۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌ت ولایه‌نێكى براوه وچه‌ند جه‌مسه‌رێكى
به‌هێزى ئه‌و سه‌رده‌مه واژوو كراوه.
لایه‌نى یه‌كه‌م/ بریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا،
ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا، كرواتیا، سلۆڤینیا و كرواتیا.
لایه‌نى دووه‌م/ توركیا.
نوێنه‌رانى واژووكه‌ر:
- سێر هۆراس جۆرج مۆنتاگۆ رامبۆلد، نوێنه‌رى سامى له
قوسته‌نتیه و نوێنه‌رى پاشاى بریتانیاى مه‌زن.
- ژه‌نه‌رال مۆریس بێڵى ، باڵیۆزى فه‌ره‌نسا و نوێنه‌رى سامى كۆمارى فه‌ره‌نسا له ڕۆژهه‌ڵات
و نوێنه‌رى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا.
- ماركیز كامیلۆ گاروونى، سیناتۆرى پاشانشینى ئیتاڵیا و باڵیۆز
و نوێنه‌رى سامى له قوسته‌نتیه گولیۆ سیزار مۆنتانا نوێنه‌رى باڵا و نوێنه‌رى وه‌زیر
له ئه‌سینا و نوێنه‌رى پاشاى ئیتاڵیا.
- كینتارۆ، جۆسامى، باڵیۆزى باڵا و نوێنه‌رى وه‌زیر له ڕۆما،
نوێنه‌رى ئیمپراتۆریه‌تى ژاپۆن.
- ئه‌یلیفیسریۆس ك . فینیسلۆس، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو. دیمیتریۆس
كاكلامانۆس وه‌زیرى (مفه‌وه‌ز) له له‌نده‌ن و نوێنه‌رى پاشاى هیلینیس.
- قوسته‌نتین دیاماندى، نوێنه‌رى وه‌زیر ( مفه‌وه‌ز)ى
پاشانشینى ڕۆمانیا. قۆسته‌نتین كۆنتیسكۆ وه‌زیرى پاشانشینى ڕۆمانیا و نوێنه‌رانه
پاشای ڕۆمانیا.
- د. میلۆتین یۆڤانۆڤیتچ نیردراو باڵا و وه‌زیرى (مفه‌وه‌ز)
له بێرن، نوێنه‌رى پاشاى سربیا و كرواتیا و سلۆڤین.
لایه‌نى دووه‌م ( نوێنه‌رایه‌تى توركیا)
- عیسمه‌ت پاشا ( عیسمه‌ت ئینینۆ) وه‌زیرى ده‌ره‌وه و نوێنه‌رى
ئه‌درنه.
- دكتۆر ره‌زا نورى به‌گ وه‌زیرى ته‌ندروستى نوێنه‌رى سینۆب.
- حه‌سه‌ن به‌گ ( كورد)، وه‌زیرى پێشوو و نوێنه‌رى ترابزۆن.
نوێنه‌رى حكومه‌تى جه‌معیه‌تى میللى مه‌زنى توركیا.
سه‌رجه‌م نوێنه‌ر و نێردراوانى ووڵاتان هه‌موو
ده‌سته‌ڵاتێكیان پێ‌درابوو بۆ واژووكردنى هه‌ر ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه‌یه‌ك.
گرنگترین به‌نده سیاسیه‌كانى په‌یماننامه‌كه
هه‌ندێ له به‌ند و بڕگه‌كانى ناو په‌یماننامه‌كه،
ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به بابه‌ت و پرسى سنور و ڕێكه‌وتننامه‌ى سایكس پیكۆ و سان ریمۆوه
هه‌یه. له بڕگه‌ى تایبه‌ت به خاك و سنووره‌وه له مادده‌ى (3)دا، له‌باره‌ى
پرسى سنور له‌گه‌ڵ سوریا، ئاماژه به مادده‌ى (8)ى، ڕێكه‌وتنى نێوان فه‌ره‌نسا و
توركیاوه هه‌یه، كه له 20ى ئۆكتۆبه‌رى 1921 واژوو كراوه.
له‌باره‌ى هه‌مان پرس له‌گه‌ڵ عێراقیش، دیاریكردنى
سنورى نێوانیان، به پێى ڕێكه‌وتنى نێوان توركیا و بریتانیا له ماوه‌ى نۆ مانگدا ڕێكه‌وتنى
له‌سه‌ر ده‌كرێ و دیارى ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر له‌كاتى دیاریكراودا، دوو لایه‌نه‌كه نه‌گه‌نه
رێكه‌وتن ناكۆكیه‌كه ده‌برێته ئه‌نجومه‌نى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان .
له له خاڵى 2ى ئه‌م بڕگه‌یه و چه‌ند
مادده‌ى تر توركیا ده‌ستبه‌ردارى چه‌ندین شوێن و هه‌رێم و دوورگه بووه بۆ یۆنان
و وڵاتانى هاوپه‌یمان. هه‌ر وه‌ك له مادده‌كانى (15- 16- 17) توركیا ده‌ستبه‌ردارى
چه‌ندین دوورگه بووه بۆ ئیتالیا و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئیمتیاز و مافێكى ئابوورى و
دارایش له هه‌ر دوو وو‌ڵاتى میسر و سودان
بووه. له مادده‌كانى ( 18- 19)دا، توركیا
ناچاركراوه به ده‌ستبه‌رداربوون و لێخۆشبوو‌ن له‌و قه‌رز و جزییه‌ى سه‌ر ده‌وڵه‌تى
میسر بێَت.
له مادده‌ى (20)دا، توركیا بڕیارى داوه
به لكاندنى قوبرس به ئینتدابی بریتانیا، هه‌روه‌ك پێشووتر له تشرینى دووه‌مى
1914 بریتانیا خۆى بڕیارى له‌سه‌ردا بوو. به‌ڵام له مادده‌ى (21)دا، هه‌موو هاوڵاتیانى
به‌ڕه‌گه‌ز تورك له‌و دوورگه‌یه ده‌توانن ڕه‌گه‌زنامه‌ى بریتانى به ده‌ست بهێنن
به‌و مه‌رجه‌ى ده‌ستبه‌ردارى ڕه‌گه‌زنامه‌ى توركى ببن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌توانن
پارێزگارى له ڕه‌گه‌زنامه‌ى خۆیان (توركى) بكه‌نه‌وه، له دوایی دوو ساڵ له كۆتایى
هاتنى ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه، له‌دواى ئه‌وه، ده‌بێ دوورگه‌ى قوبرس به‌جێبهێڵن.
له مادده‌ى (22)دا، به‌بێ دژبوون یان دژنه‌بوون
- الإخلال به مادده‌ى (27) ئه‌م په‌یماننامه‌یه، به پێى ئه‌م په‌یماننامه‌یه
توركیا رازى بووه به ڕه‌تكردنه‌وه و ده‌ستبه‌رداربوون له هه‌موو ئه‌و ماف و ئیمتیازانه‌ى
له لیبیا هه‌یبووه ( واته هى سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كان).
ئه‌حكامه تایبه‌تیه‌كان
له‌م به‌شه‌دا، هه‌ندێ مادده و بڕیارى تێدایه،
كه زۆربه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى یه‌كه‌م بوون و لایه‌نى دووه‌م ناچار وپه‌یوه‌ستكراوه
به جێبه‌جێكردن و ڕه‌چاوكردنیان. له‌وانه ئازادى هاتوچۆى ئاسمانى و ده‌ریایی له‌ناویاندا
هاتوچۆى كه‌شتیوانى و بازرگانى له گه‌رووه‌كانى ده‌رده‌نیل و بۆسفۆر. به‌ڵام له ساڵى 1936 ئه‌م مادده و پرسه له په‌یماننامه‌ى
مۆنترۆ هه‌موار كراوه.
هه‌روه‌ك له مادده‌ى (25)شدا هاتووه، كه
توركیا به‌ڵین ده‌دات و دان به به‌ڵێنامه‌ى ئاشتى و رێكه‌وتنه‌كانى تر ده‌كات، كه
ووڵاتانى واژووكه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تانه ده‌یكه‌ن، كه له پاڵ
توركیا جه‌نگاون.
له مادده‌ى (28)دا، توركیا ناچاركراوه به
داننان به سنورى ئه‌وساى ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، بولگاریا، یۆنان، مه‌جه‌ر - نهیلستان،
پۆله‌ندا- پۆلۆنیا، ڕۆمانیا، ده‌وڵه‌تى سربیا و كرواتیا و سلۆڤینیا، ده‌وڵه‌تى چیكۆسلۆڤاكیا.
له مادده‌ى (27)دا، ڕێگه به توركیا نه‌دراوه
له‌ژێر هیچ بیانو و هۆكاێكه‌وه موماره‌سه‌ى ده‌سته‌ڵات یان نفوزى و قه‌زائى له
پرسه سیاسى و یاسادانان و ئیدارى له ده‌ره‌وه‌ى سنورى و خاكه‌كه‌ى بكات.
مادده‌ى (29) هه‌موو هاوڵاتیانى مه‌غریب و تونس، كه له‌ژێر سایه‌ى فه‌ره‌نسان
و له توكیا نیشته‌جێن وه‌ك هاوڵاتى فه‌ره‌نسى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. لیبیه‌كانیش،
كه له‌ژێر سایه‌ى ئیتاڵیان، به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
به‌شى سێیه‌م: پاراستنى كه‌مینه‌كان
ئه‌م به‌شه به گرنگترین به‌شى په‌یماننامه‌كه
دائه‌نرێت. به‌ڵام به یه‌ك ووشه‌ش باسى كه‌مینه‌ى ئه‌تنیكى و نه‌ته‌وه‌یی نه‌كراوه.
ته‌نها كه‌مینه‌ى ئایینى و غه‌یره تورك هاتووه. له مادده‌ى (37) دا، توركیا به‌ڵین
ده‌دات، كه په‌یوه‌ست بێت به ناوه‌ڕۆكى هه‌موو مادده‌كانى (38 تا 44) ، كه به یاساى
بنه‌ڕه‌تى یان بنچینه‌یی - القوانین أساسیه ده‌یانناسێت.
مادده‌ى (38)
توركیا به‌ڵێن ده‌دات به زامنكردن و
پاراستنى ته‌واوه‌تى ژیان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ى،
به‌بێ جیاكارى له ڕه‌گه‌ز و زمان و ئایین و نه‌ژاد. هه‌مووان مافى پیاده‌كردنى
ئازادییه تایبه‌ت و گشتیه‌كانیان هه‌یه. كه‌مینه ناموسلمانه‌كان مافى ته‌واویان
هه‌یه له كۆچكردن و گواستنه‌وه و نیشته‌جێ بوون، به پێى ئه‌و ڕیوشوێنه كارپێكراوانه‌ى
هه‌موو هه‌رێمه‌كان هه‌یانه.
مادده‌ى (39)
هه‌موو هاوڵاتیانى تورك، ئه‌وانه‌ى له كه‌مینه‌ى
ناموسلمانن، هه‌موو ئه‌و مافه مه‌ده‌نى و سیاسیانه‌یان هه‌یه، كه موسلمانه‌كان
هه‌یانه.
هه‌موو هاوڵاتیان له به‌رامبه‌ر یاسادا وه‌ك
یه‌كن و نابێ جودایی و جیاوازى له ئایین و بیروباوه‌ریاندا بكرێ. وه‌ك یه‌ك مافه
مه‌ده‌نى و سییاسیه‌كانیان له پۆست و ئه‌ركه گشتیه‌كاندا هه‌یه. نابێ كۆتوبه‌ند
بخرێته سه‌ر هیچ زمانێك بۆ گوزارشتكردن و پێئاخاوتن و ده‌ربڕینیدا له چاوپێكه‌وتنى
تایبه‌ت و له مامه‌ڵه‌ى بازرگانى و كارى ڕۆژنامه‌وانیی و چاپه‌مه‌نیدا. له‌گه‌ڵ
بوونى زمانى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت، ده‌بێ كارئاسانى ته‌واو بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه بكرێ،
كه زمانێكى تر یان غه‌یره توركى ده‌دوێن، بۆ به‌كارهێنانى به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى
له دادگایه‌كاندا.
مادده‌ى (40)
هه‌موو هاوڵاتیانى كه‌مینه ئایینه‌كان، وه‌ك
هه‌ر هاوڵاتیه‌كى تورك مافی پێكهێنان و دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكا و داموده‌زگاى
تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. مافى ئازادى و راده‌بڕین و موماره‌سه‌كردنى زمان و ئایینه‌كه‌یان
هه‌یه.
مادده‌ى (41)
له‌م مادده‌یه‌دا زمان كراوه‌ته پێوه‌ر و
چه‌ق بۆ مافى كه‌مینه ئایینیه‌كان. به‌وه‌ى له‌و ناوچه و هه‌رێمانه‌ى ڕێژه‌یه‌ك
كه‌مینه‌ى ناموسلمانى تێدا ده‌ژین و نیشته‌جێن، ئه‌و كه‌مینانه پشكى شایسته و ته‌واویان
هه‌یه له داهاتى شاره‌وانى و هه‌ر بوودجه‌یه‌كى تر، تاكو له بوارى په‌روه‌رده‌یی
و خێرخوازى و ئایینی‌دا سوودى لێوه‌ربگرن.
مادده‌ى (42)
ئه‌م مادده‌یه توركیا ناچار ده‌كات بچێته
ژێربارى په‌یڕه‌وكردنى ئه‌و یاسایانه‌ى په‌یوه‌ندییان به خێزان و بارى كه‌سێتیه‌وه
هه‌یه، به تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیه ناموسلمانه‌كانى. هه‌روه‌ك تێیدا هاتووه، كه
ده‌وڵه‌تى تورك، ده‌بێ پارێزگارى ته‌واوى شوێنه پیرۆز و دێر و شوێنى په‌رستش و گۆڕستان و هه‌موو داموده‌زگا
كه‌مینه ئایینیه‌كان بكات.
مادده‌ى (43)
نابێ هاوڵاتیانى كه‌مینه ناموسلمانه‌كان
ناچار بكرێن به ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێك، كه ببێته مایه‌ى پێشێلكردنى بنه‌ماى ئاینیان
و سروه‌ته‌كانیان. نابێ به‌هۆى پشووى ڕۆژانى هه‌فته، كه له دادگادا ئاماده نابێ،
گرفت و كێشه و به‌ربه‌ستیان بۆ دروست بكرێ.
مادده‌ى (44)
مادام ئه‌م ماددانه‌ى ئه‌م به‌شه، كاریگه‌رییان
له‌سه‌ر كه‌مینه‌كان ناموسلمانه‌كان هه‌یه، بڕگه و ماده‌كانى حكومى ئیلتزامى و ڕه‌هه‌ند
وبایه‌خێكى نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه و ده‌بێ له ژێر زه‌مانه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان بێت
و ناكرێ و نابێ، به‌بێ ره‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان
هه‌موار بكرێنه‌وه. توركیا ره‌زامه‌نده و مافى هه‌موو ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لانه،
كه سه‌ره‌نجى هه‌ر جۆره هه‌ڵه و سه‌رپێچیه‌كى ئه‌و ئیلتزاماتانه بكه‌ن.
ده‌رئه‌نجام
1- له‌به‌ش و بڕگه و مادده‌كانى
ئه‌م په‌یماننامه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
باس له پرسى سیاسى و ئابوورى گه‌لى كورد و گه‌لانى دیكه و كه‌مینه‌ى ئه‌تنیكى
ناو چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى تورك و ناو چوارچێوه‌ى سنورى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى نه‌كراوه.
2- له زۆربه‌ى مادده و بڕه‌گه‌كانى
ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌دا، چاوپۆشى له ماف و داخوازى نه‌ته‌وه‌ى وه‌ك كورد به تایه‌ت
و ئه‌رمه‌ن كراوه. به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌سه‌ر حسابی مافه‌كانیان، هه‌ردوو لایه‌نه‌كه
ڕێكه‌وتوون و لایه‌نى دووه‌م زۆر ڕاشكاوانه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى مافى كورد، چۆته‌ژێربارى
زۆرێك له مه‌رج و بڕیاره‌كانى لایه‌نى یه‌كه‌م.
3- لایه‌نى دووه‌م( ده‌وڵه‌تى
تورك)، بۆ له‌باربردن و ڕیگریكردن له مافى چاره‌ى خۆنوسین و هه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌كى
كورد، هه‌موو مه‌رجه‌كانى لایه‌نى یه‌كه‌مى قبولكردووه و چۆته ژێربارى كۆمه‌ڵێك
كۆت و مه‌رجى ئه‌و لایه‌نه.
4- به‌شێكى ئه‌م په‌یماننامه‌یه،
ڕه‌هه‌ندێكى ئایینى پێوه‌دیاره و له چه‌ندین شوێندا كه‌مینه‌ى ئایینى و غه‌یره
موسلمان هاتووه، له‌گه‌ڵ پێداگریكردن له پاراستنى مافه‌كانیان، له كاتێكدا كه‌مینه‌ى
ئایینى ئه‌رمه‌نى و یۆنانى و جوله‌كه، له چاو كه‌مینه‌ى ئه‌تنیكى وه‌ك كورد، زۆر
كه‌متربوون.
5- واژووكه‌رانى لایه‌نى یه‌كه‌م
بایه‌خى زۆریان به بوارى ئابوورى و بازرگانى داوه و كاریان له‌سه‌ر پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه
ئابوورى و بازرگانیان كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نى دووه‌م.
6- ووڵاتانى لایه‌نى یه‌كه‌م،
به تایبه‌ت بریتانیا و فه‌ره‌نسا، زۆر لێهاتووانه، پرسى كورد و یاخیبوون و ناره‌زایه‌تیه‌كانى
كوردیان له باشوور و بن خه‌ت - ڕۆژئاڤاى كوردستانیان بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستى خۆیان
به‌كارهێناوه و توانیوویانه به‌م په‌یماننامه‌یه ڕۆڵ و پێگه‌یان له ناو ڕێكخراوى
كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان توندوتۆل تر بكه‌ن.
به گشتى سوود له‌و سه‌رچاوه و ژێده‌رانه
وه‌رگیراوه:
- النص كامل لمعاهده لوزان 1923، ترجمه عادل رفیق، معهد المصرى للدراسات،
اغسگس 2020.
- ناسیۆنالیزمى
كوردى له ڕوانگه‌ى كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر، نووسینى كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر، وه‌رگێرانى محه‌مه‌د
حه‌مه‌ساڵح تۆفیق، به‌رگى دووه‌م، له بڵاوكراوه‌كانى مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانى بیر
وهۆشیارى (ى.ن.ك)، 2021.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی