ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك میدیاى سیاسى و میدیاى سێبه‌رى پارته سیاسییه‌كان و كه‌سه باڵاكانى ناو حزبه‌كان، جۆێكى نوێى پاوانكارى میدیاییان داهێناوه، به‌وه‌ى هه‌ژموونى پارته سیاسییه‌كانیان یاخود كه‌سایه‌تییه‌كانى ناو حزبه‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌نها كه‌ناڵه‌كه‌ى ئه‌وان، رووماڵى رووداوێك، بۆنه‌یه‌ك، جموجۆڵێكى سیاسى بكه‌ن و رێگه به میدیاكانى تر نه‌درێت بۆ رووماڵ، دواتر ئه‌و كه‌ناڵه وێنه‌و ڤیدیۆكانى ئه‌و چالاكییانه به‌لۆگۆى خۆیه‌وه ده‌داته‌وه میدیاكانى تر‌و به‌پاره‌ى ده‌یفرۆشن به‌هه‌ندێك له‌و میدیا‌و ئاژانسانه‌ى ده‌یانه‌وێت بڵاوى بكه‌نه‌وه.
وه‌ك عورفێكیش، هه‌موو كه‌ناڵ و دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایی، بۆى هه‌یه هه‌ر وێنه‌و ڤیدیۆیه‌ك مه‌به‌ستى بێت، له‌و ئاژانسانه‌ى بكڕێته‌وه‌و به‌لۆگۆوه بڵاوى بكاته‌وه.
به‌ڵام هه‌ندێك له میدیا پاوانكارو ده‌سترۆیشتوه‌كان، ته‌نها له‌پێناوى (خۆگه‌وره‌كردن) و ( خۆ به‌گرنگ زانین)دا، ده‌یكه‌نه هه‌ڵاى میدیایی و چه‌ند رۆژێك هه‌واڵ و راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نها كه‌ناڵه‌كه‌ى ئه‌وان رووماڵى دیارده‌یه‌كى تایبه‌تیان كردووه‌و هه‌مووان له‌ویان وه‌رگرتۆته‌وه، هێنده‌ى خۆیان سه‌رقاڵى باسكردنى رووماڵه‌كه‌ى خۆیان ده‌بن، نیوهێنده بایه‌خ به‌بابه‌تى رووماڵه‌كه ناده‌ن.
براده‌رینه، كاتێك تۆى میدیا‌و خاوه‌ن بڕیار بۆت هه‌یه خۆت به‌تاكه میدیاى رووماڵكار بزانیت كه میدیاكانى تریش وه‌ك تۆ ده‌رفه‌تى رووماڵیان هه‌بووبێت و نه‌یانكردبێت، یان دواكه‌وتبێتن، نه‌ك تۆ به‌بڕیارێكى سیاسى و حزبی، ته‌نها مافى رووماڵكردن بۆخۆت دابین بكه‌یت و قه‌ده‌غه‌ى بكه‌یت هیچ میدیایه‌كى تر رووماڵى بكات و دواتریش ته‌نها خۆت به‌پێشه‌نگ بزانیت.
ئه‌م جۆره له‌عه‌قڵییه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى میدیایی، هه‌مان ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌یه كه‌ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان بۆته مۆدو نه‌رجسییانه بیرده‌كاته‌وه‌و بڕیار ده‌دات، ئه‌و جۆره میدیایه، هه‌ڕه‌شه‌ى جدیین له‌سه‌ر ئاشتى و ئاشته‌وایی سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى ناو كۆمه‌ڵكه‌و ده‌بێت به‌هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و زۆرینه نه‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموون و گووتاره زاڵه‌كه‌یه‌وه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی