چەند ساڵێك لەمەوبەر لەیەکێك لەگۆڕەپانەکانی مەشقی هێزی پێشمەرگە ،کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەڕێوە دەبرا ئەفسەرێکی پێشمەرگە لەڕاهێنەرێکی ئیتالی پرسیبوو ، کورد کەی دەبێت بەدەوڵەت ؟
ڕاهێنەرەکەش پێی گوتبوو ، تا منداڵە هەرزەکارەکانتان ئۆتۆمبێلی وەزارەتی پێشمەرگە لێبخوڕن و پیرو پیرەژنەکانتان بەئوتومبێلی سەربازی بگوازنەوە قەت نابن بەدوڵەت.
بەداخەوە سیاسیەکانمان مێژوو ناخوێننەوە ، بۆیە دوێنێی و سبەی ئەم گەل و وڵاتە ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دەبێت ، چونکە سیاسیەکان خۆشگوزەرانی و ڕەفاهیەتیان بەتەنیا بۆ خۆیان و منداڵەکانیان برد بۆیە خەڵك ناتوانێت داستانی زانست و پێشکەوتن تۆمار بکات.
ئەگەر دەسەڵات بەدەستانی حکومەتی کوردی بەردەوام بن لەسەر ئەم سیاسەتە ناڕاستەی کە بەرامبەر بەژیان و گوزەرانی خەڵك و بە دەستوری عیراق دەیکەن ، ڕۆژێك دادێ دەڵێین جاران ، هەرێمی کوردستانێك هەبوو ، پێش هەموو نەتەوەو میللەتەکانی ئەم ناوچەیە ، ژن بووە بە دادوەر و بە سەرۆکی پەرلەمان و پارێزگاری هەڵەبجە ، چونکە کوردستان زۆر پێشکەوتوو ترو کراوەتر بوو بۆ ژیان، لەچاو میللەتانی ئەم ناوچەیە .
نەوەی ئەو سەردەمەش دەڵێن ئەدی لۆ ئەو دەسەڵاتە ناوازەیەی کورد نەما ؟؟؟
بێگومان لە داهاتوو، باوی درۆ و بوختانی سیاسی نامێنێت و خەڵكیش باوەڕ بەوە درۆیانە ناکا کە دەڵێن (وەڵڵا ئەمریکا و ئینگلیز) کوردیان فرۆشت یان خیانەتیان لێکرد لۆیێ ئەو حکومەتە کوردیە نەما .
ئەوکات بەڵگەکان وەکو خۆیان دەمێننەوەو ڕاست و دروستیش دەڵێن دەسەڵاتدارانی ئەم حکومەتە خۆیان دەستورێکیان بۆ عیراق نوسیبۆوە ، بەڵام هەر خۆیان پێشێلیان کردو لەجیاتی ئیلتیزام بەحکومەتی نیشتمانی عیراق بکەن کەسەرۆك کۆمار و جێگرانی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەو سەرۆکی لیژنەی دارایی و وەزیری داد و ئاوەدانکردنەوەش کوردبووینە و هەموو شتێکیشیان لەبەغداوە بۆهاتووە ، بەڵام کورد باوەڕی بەئیستیلام و تەسلیم نەبووە .
ئینجا ئەوکات دۆسیەکان بەداتاو بە بەڵگە دەخرێنەڕوو ، دەڵێن حکومەتە کوردیەکە 11ساڵان نەفتی هەناردەی تورکیا کرد 30 موچەی فەرمانبەرانیشی بزربوو 11 ساڵیش حکومەت قانونی بوجەی نەبووە ، پەرلەمانیش (سار دوازدەی مانگێ دەرکەی پێوە درابوو) ئینجا هەموویان پێکەوە دەڵێن (ئۆ مای گاد) حکومەت بەبێ قانونی بودجە چۆن دەتوانێ کار بکا ؟
ئەم سەردەمەی دێت لەهەموو شتێك دەکۆڵێدرێتەوەو توێژینەوەی لەسەر دەکرێت، بەڵام بەهیچ جۆرێك باسی دەستەی سەربەخۆی مافی مروڤ و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕیفراندۆم ناکەن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی