هەر نەزمێکی نوێی جیهان،مەحاڵە بەبێ شەڕێکی گەورە لەدایک ببێت،ئەو ململانێ نوێیەو ئەو عەرزی عەزەڵاتەی بەسەرکردایەتیی چین ئەمڕۆ نیشانەدرێت،گوزارشتە لەبلۆکێکی نوێی جیهانی و ئەمریکاش ئەمە باش دەبینێت،دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتازەترین پەیامیدا ئاماژەی بەوەدا کەئێمە دەتوانین هێرش بکەین بۆچی دەبێت بەرگری بکەین،ئەم هەڕەشەیە لەدایکبووی ئەو هەوڵانەیە کەئێستا چین خۆی کردووە بەخاوەنی بلۆکە نوێیەکە.!
ڕۆژنامەی (پۆلیتیکۆ)ی ئەمریکی ڕەشنوسێکیی ستراتیژییە نوێیەکانی بەرگری ئەمریکا ئاشکرا دەکات کەجۆرێک لە گۆڕانکاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە فایلێکدا نیشان دەدات ،کەئەولەوییەت دەدات بەئەرکە ناوخۆیی و ناوچەییەکان لەسەرحیسابی ڕوو بەڕووبوونەوەی نەیارەکانی وەک چین و ڕوسیـا.
ئەمریکا لەئێستادا،هەربەدوای ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپدا وەزارەتیی بەرگری وڵاتەکەشی لەبەرگرییەوە گۆڕی بۆ وەزارەتیی جەنگ و کەوتە هەڕەشەکردن لە وڵاتی لەفەنزوێلا و ترامپیش ڕایگەیاند هەر فڕۆکەیەک لەوکەشتیانە نزیک بێتەوە کەوەک هێزێکی زەبەلاح لەئاوە دەریاییەکانی کاریبی بڵاوی کردۆتەوە،دەخرێنە خوارەوە .
چین و ڕوسیاش لەئێستادا پاڵپشتی تەواوی سیاسی و ئابوری خۆیان بۆ ڤەنزوێلا بەدوورنازانن، لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ بۆ گۆڕینی ڕژێمی مادۆرۆ،بێگومان ئەمەش پەیامێکە بۆ ئەمریکا کە کاراکاس بەتەنها نامێنێتەوە،لەبەرامبەر فشارەکانی سەر ئەو وڵاتە.وەلێ هەر دەستێوەردانێکی ڕاستەوخۆی ئەمریکا،دەبێتە هۆی گڕگرتنی ململانێیەکی نێودەوڵەتیی فراوانتر.
بۆیە کەشوهەوای جیهانی لەئێستادا زیاتر زمانی هەڕشەو هێز باڵادەسترە وەک لەزمانی دیبلۆماسیەت لەنێوان بلۆکە نوێیەکەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایی و ئەمریکاییەکەدا کەجیهانی بردۆتە ڕوو بە ڕووبونەوەیەکی نوێ و ئەگەرەکانی فراوانبوونی شەڕ زیاتر بوونە و زەحمەتە ئەو نەزمە نوێیە،بەبێ ژان لەدایک بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی