پاریس دۆخەکە لە قڵیشانەوەدایە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردار عەزیز

هەوڵدەدەم لە گەڵ بەرەوپێشچونی روداوەکاندا چەند سەرنجێکی خێرا بنوسم. سەرەتا وەک پاشخان:
دوو فەرەنسا هەیە. فەرەنسایەکی فاشی کە بەهێزە، لە گەڵ فەرەنسایەکی چەپ کە لاوازنیە بەڵام بەهێزنیە. فەرەنسای لیبرال خۆمان خۆش.
فەرەنسای شۆڕشی فەرەنسی لە لایەن زۆرینەی فەرەنسییەکانەوە دژایەتی دەکرێت. زۆرێک لە فەرەنسییەکان دیدێکی ئتنیی و ناسیونالیستی توندڕەویان هەیە.
قەیرانی ئێستا وەک قەیرانی زیادە مەسرەفی دەناسرێت، بەڵام ڕەگی لە سیاسەتیشیدا هەیە.
فەرەنسا هێندە قەرزارە کە خزمەتی قەرزەکان یان سو، دووەم ئایتەمی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ کە خۆی لە نزیکەی ٧٥ ملیار یورۆدا دەبینێتەوە.
ماکرۆن لە ژێر فشاردایە، داوای لێدەکەن دەست لە کار بکێشێتەوە.
بەڵام قەیرانەکە چارەسەر نابێت.
ئەم بەیانییە کە بە ئیمەیڵ لۆمۆندم بۆ هات نوسینەکی چاودێری سیاسی ناسراو ئالان دومێلم بەرچاو کەوت کە وەهای لە قەڵەم دەدات قەیرانەکە تەنها ئابوری و سیاسی نیە بەڵکو کۆمەڵایەتیشە.


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی