(١)
لە ساڵی ٢٠٠٨ نیپاڵ لە سیستمی دەسەڵاتی رەهای
پاشایەتییەوە گۆڕا بۆ کۆمارێکی دیموکراسی فیدراڵی. بەپێی دەستووری ساڵی ٢٠١٥ نیپاڵ
لە حەوت هەرێم پێک دێت و سیستەمێکی فرە حزبی تێدا پەیڕەو دەکرێت. کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی دیموکراسی
و بەرگریکردن لە مافەکانی کەمینەکان دەبینێت، ئابووری ئەو وڵاتە زیاتر پشت بە
کشتوکاڵ و گەشتیاری و حەواڵەی پارە لەدەرەوە دەبەستێت، نیپاڵ خاوەنی سەچاوەیەکی زۆری
کارۆئاوییە و سەرچاوەی داهاتە بۆی.
(٢)
ئێستا نیپاڵ ڕووبەڕووی قەیرانێکی بێوێنە بووەتەوە:
ناڕەزایەتی بەرفراوان گەنجانی "نەوەی Z" دژی گەندەڵی و قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا وڵاتەکەی
تەنیوە.
لە کاتی نائارامییەکاندا زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان
لەدەستدا و هەزاران کەسیش بریندار بوون و نزیکەی ١٢ هەزار و ٥٠٠ زیندانی هەڵاتن.
سەرۆک وەزیران و کابینەکەی بەشێوەیەکی ئابڕوبەرانە
لە لایەن لاوانەوە لەکارلادرا و
لە جێگەیدا دادوەری پێشوو سوشیلا کارکی وەک یەکەم
ژن دەستنیشانکرا ببێتە سەرۆکوەزیرانی کاتی بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغی گواستنەوە.
(٣)
پێدەچێت نیپاڵ بە قۆناغێکی سەختی گواستنەوەدا تێپەڕێت
ناڕەزایەتییەکان و گوشارەکان لەسەر حکومەتی کاتی بەردەوام بێت و ناسەقامگیری دریژە بکێشێت. بەڵام ئەگەری زۆریش
هەیە سوشیلا کارکی بتوانێت سەردەمێکی نوێی چاکسازی سیاسی و ئازادیی فەراهەم بکات. ئەگەر ئەم سەرکردەیە سەرکەوتوو
بێت له هێورکردنەوەی شەقام و خۆئاماده کردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، دەکرێ قەیرانەکه بگۆڕێت بۆ دەڕفەتێک بۆ به هێزکردنی دیموکراسی،
بەڵام بە شکستی کارکی ناسەقامگیرییەکە درێژە
دەکێشێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی