ئێرانییەکان بەگشتی و، کوڕەکانی ڕابەری
پێشووی کۆماری ئیسلامی"خامنەیی" بەتایبەتی لە هەوڵێکی چڕدا بوون تا لە
مەرقەدی ئیمامی عەلی لە نەجەف سەید عەلی سیستانی نوێژ لەسەر خامەنەئی بکات، بەڵام
ئەم خەونەیان نەهاتە دی! لاوازبوونی پێگەی ئێران، ژیانئاوایی خامەنەئی
و، دیمەنی گۆڕاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر پێگەی ئاینی
حەوزەی قووم و مەشهەد.
پێش ٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ زۆبەی ناوەندەکانی
دونیاو چاودێران وایاندەبینی ئێران بە پێی پێگەو مەرجەعییەتە ئاینییەکەی نمایندەی
تەواوی شیعەی جیهان و نیزیکەی (١٥٠) ملیۆن شیعە لە تەواوی ناوچەکەدا دەکات؛ ئەمە
ئێستا بە دڵنیاییەوە وەک پێشوو نەماوەتەوە. ڕۆژی ٢٨ ی شوباتی ٢٠٢٦ جێنشینی ئیمام
کە دەستەڵاتی ڕەهای ئاینی و حکومیی هەیە «ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی» لەهێرشێکی
مووشەکی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژرا. لەسەرەتای تەمموزی ٢٠٢٦ دا تەرمەکەی
لەتابووتێکدا خرایە پێش چاوی کامێراکان و پرۆسەی ناشتنەکەی دەستی پێکرد. لەگەڵ ناشتنی خامەنەئی دا زۆر بابەتی قووڵی ئاینی دیکە دەردەکەون. ڕێوڕەسمی یەک هەفتە لە پرسەی خامەنەئی و ساردو سڕیی بەشداریی مەرجەعییەتە
ئاینییەکانی نەجەف، قووم و مەشهەد چیمان پێدەڵێت؟ ئایا پێگەی ئاینی قووم و مەشهەد
وەک خۆی دەمێنێتەوە!؟
ویلایەتی فەقێ: پرسیارە گەورەکە!؟
ئێمە پێش ئەوەی لێکدانەوە بکەین، کە کێ و
بۆچی بەشدارییان نەکرد لە پرسەو نوێژکردن لەسەر خامەنەئی، دەبێت باسێکی ویلایەتی
فەقێ بکەین، کە وەک چەمکێکی ئایدۆلۆجی نیزیکەی ٤٧ ساڵە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی
لەسەر بونیادنراوە و بووەتە بنەمایەکى دەستووریی کە هەموو دەسەڵاتەکانی یاسادانان
و جێبەجێکردن و دادوەریی خستە دەستی یەک کەس، کە پێی دەگوترێت وەلیی فەقێ.
ویلایەتی فەقێ..ئەمە مەسەلەیەکی پڕ مشتومڕە
لە فیقهی دوانزە ئیمامی شیعەدا؛ چوونکە دەسەڵاتی وەلیی فەقی، یان دەسەڵاتی ڕەهای
وەلیی فەقێ، تیۆرێکە لە فیقهی دوانزە ئیمامی شیعەدا کە باس لە سیستمی ئایینی سیاسی
و جێنشینی ئیمام سەردەم "غائیب" کراوەو، هەموان چاوەڕێی ئەوە دەکەن
ئیمام مەهدی بگەڕێتەوە، نابێت تا ئەو دەگەڕێتەوە کەس دەم و دەست لەکاروباری سیاسەت
و حکومەت وەربدات «وەکو حەوزەی نەجەف و سیستانی لایانوایە». بەڵام ئەمە لە ئێران
پێش پێنج دەیە ڕێچکەیەکی دیکەی وەرگرت! بۆ ئەوەی کەسێک هەبێت ببێتە سەرپەرشتیاری
حکومەتێكی ئیسلامی، کە تیایدا سەرجەم بڕیار و مافەکانی وڵات دیاریبکات، ئەمەش
کاتێک ڕووحوڵڵا خومەینی ڕابەری پێشووی ئێران پێش 56 ساڵ هات وتی ئیمام دەبێت دەست
و دەم لەکارو سیاسەت وەربدات و جڵەوی بگرێتە دەست.
خومەینی ئەمەی وەکو وانە بۆ فەقێکانی خۆی لە
حەوزەی نەجەف باس کردووە و دواتر بە نهێنی کرا بە کتێب، دوای شۆڕشی ئێرانیش، لە
ساڵی ١٩٧٩ کرا بە بنەمایەکی دەستووری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران. بەم پێیە وەلیی
فەقێ کە پێشووتر خومەینی و خامەنەئی بوون، فەرمانەکانی خودایان بەسەر خەڵکدا
جێبەجێکردوە. وەلی فەقێ لە جێگەی نەبوونی ئیمامی ١٣ یەم، فەرمانەکانی خودا بەسەر
خەڵکدا جێبەجێ دەکات.
لەڕاستیدا، ئەوەی بینیمان لەسەر ئاستی
کاراکتەریی ئاینی باڵاو مەرجەعییەتەکانی قووم و نەجەف ئەوەی بەشداریی کرد و نوێژی
لەسەر تەرمی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران « ئایەتوڵڵا خامەنەئی» کرد، تەنها
ئایەتووڵڵا جەعفەر سوبحانی، ئایەتووڵڵا مەکارم شیرازی ، وە ئایەتووڵا زەنجانی بوون
[ ئەم سیانە ڕێک ئەوانەن کە پشتیوانی لە ویلایەتی فەقیه دەکەن]. دیارترین ئەوانەی
بەشدارییان نەکرد، ئایەتووڵا شێخ واحێد خوراسانی بو، ئایەتوڵا زەنجەبین،
ئایەتووڵڵا ئەلنورانی، ئایەتووڵڵا عەلی ئەفغانی، ئایەتووڵڵا ئەلمەشاهید ڕووحانی و
زۆری دیکەش..
نا-کارایی لە بەشداریی پرسەی خامەنەئی!
ڕاستە ئێمە سێ حەوزەی ئاینی کاریگەر لە
جیهانی شیعیی دا هەن؛ حەوزەی نەجەف، قووم، مەشهەد. بەڵام ئەم حەوزانە چ ئێستا کە
خامەنەئی لە گۆڕەپانەکەدا نەماوە، چ پێشووتریش هەر لە ململانێی ئاینی و فیقهی و
بگرە سیاسیشدا بوون. لەدوای ئیمام سەید موحسین حەکیم (١٨٨٩-١٩٧٠) کە یەکێک بوو لە
گەورەترین مەرجەعە ئایینییەکانی شیعە لە جیهانی ئیسلامیدا و سەرۆکی حەوزەی زانستی
شاری نەجەف بوو، ئیتر کاریگەریی شیعە و حەوزە ئاینییەکە بەردەوام لە دەستی ئێران
دا بوە نەک عێراق.
ململانێکە لە هەموو ئاستێکدا بوونی هەبوە.
بەوردبوونەوە لە تۆمارەکانی ڕابردوو دەبینین، لەدوای ژیانئاوایی ئیمام خومەینی و
هاتنی خامەنەئی بۆ ڕابەرایەتی گشتی ئێران خانەوادەی ئایەتووڵڵا شیرازی زۆربەیان
ئێرانیان هەر بەجێهێشتوە، بەشێکیان چوونە بەحرەین و هەندێکیشیان لە کوەیت،ئەمریکاو
بەریتانیان. دۆخەکە هەرچۆنێک بووبێت یان ببێت لەم ساڵی ٢٠٢٦ ەدا بە ڕوونی
ئاماژەکانی جیابوونەوەی حەوزەی ئاینی نەجەف لە قووم و مەشهەد دەبینین. لای خوارەوە
ئاماژە بە چەند خاڵێکی کاریگەر دەکەین:
یەکەم/ ئێمە لە عێراقەوە نە موقتەدا سەدر و
نە ڕەوتەکەیمان نەبینی سەردانی تاران بکەن بۆ پرسەی ئایەتووڵڵا خامەنەئی، نە لە
فڕۆکەخانەی نەجەفیش چوون بۆ پێشوازیکردن لێی، لە نەجەف سەید موقتەدا هەر چەند
مەترێک خۆی و ئۆتۆمبیلەکانی لەسەر ڕێگەی فڕۆکەخانە بە دوای تەرمی خامەنەئی کەوتن و
ئیتر ڕۆیشتەوە بۆ ماڵی خۆیان! دوەم/ لە نەجەف زیاتر لە پێنج قوتابخانەی
ئاینی هەیە، وەکو قوتابخانەی شیرازیی، قوتابخانەی زەنجابینی، قوتابخانەیەکی ماڵی
حەکیم، قوتابخانەی شێخ فەیاز، هەروەها قوتابخانەی بەشیر نەجەفی، قوتابخانەی تەقی
مودەڕیس. ئەمانە بەشێوەیەکی گشتیی ئامادەبوونێکی بەرچاویان نە لە تاران، نە لە
پێشوازیی تەرمەکەی خامەنەئی و نوێژ خوێندن لە نەجەف و کەربەلا نەبوو! ئەوەی
ئامادەبوو، باڵە وەلائییەکەی حەشدی شەعبی بوو لە عێراق. سێهەم/ کوڕانی
ئایەتووڵڵا عەلی سیستانی ( سەید موحەمەد ڕەزاو سەید موحەمەد باقر) ڕایانگەیاند کە
باوکیان بە هۆکاری تەندروستی ناتوانێت بەشداریی بکات. جێی خۆیەتی بپرسین، ئایا
خەڵکی عێراق بەگشتی و نەجەف و کەربەلا بەتایبەتی بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی پرسەی
خامەنەئی لە تاران و لە نەجەف و لەسەر گۆڕی ئیمامی عەلی!؟ بێگومان نەخێر، ئەوەی
هەبو تەنها سەروو دە هەزار چەکداری کەتائیبەکان بوو کە فەرمانیان پێکرابوو
ئامادەییەکی گەرموگوڕ نیشان بدەن. چوارەم/ تەنانەت لە سەرکردایەتی سووننەش
تەنها محەمەد حەلبوسی بیندرا، هیچ سەرکردەیەکی دیکە ئامادەگیی نەبوو، لەسەر ئاستی
هۆز و خێڵە سووننییەکانیش بەهەمان شێوە تەنانەت کەمترین بەشداریشیان نەبوو! پێنجەم/ ئەگەر وردی بکەینەوە و لێی بڕوانین، بەشداریی کورد کاراتر و
گەرمتر بوە لە ڕێوەڕەسمی پرسەی خامەنەئی چ لە تاران چ لە نەجەف و کەربەلا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و شاندی
یاوەری «فاتیحا» یان لەسەر تەرمی خامەنەئی خوێند، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی
کوردستان «بافڵ تاڵەبانی» و سکرتێری حیزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان «محەمەدی
حاجی مەحمود» یش لە تاران بەشدارییان کرد. لە نەجەفیش هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی
عێراق «د. فواد حوسێن» و وەزیری داد «د. خالید شوانی» بەشدارییان کرد. شەشەم/ کاتێک تەرمی «خامەنەئی» گەیشتە نەجەف، سەید مەهدی محەمەد تەقی
ئەلحەکیم نوێژی لەسەر تەرمی خامەنەئی کرد، ئەویش برای یەکێک لە ئایەتووڵڵا
دیارەکانی عێراقە؛ دیاربوو لە لایەن مەرجەعیەتەکانی نەجەف و ماڵی سیستانییەوە
ڕاسپێردرابو بۆ ئەم ئەرکە ئاینییە. لەکاتێکدا ئامانجی گەورەو خەونی ماڵی خامەنەئی
ئەوە بوو سیستانی وەک سوونبولێکی گەورەی ئاینیی شیعە لە عێراق و ناوچەکەشدا
بتوانێت نوێژی لەسەر بکات. حەوتەم/ زۆرترین سەرکردەو فیگەرە سیاسیی و
ئاینییەکانی عێراق یان بەشدارییان نەکرد یان کەمترین مەودای بەشداریی کردنیان
هەبو. بۆ نموونە؛ سەرۆکوەزیرانی عێراق تەنها کاتژمێرێک بەشداریی کرد. یاخوود
لەکاتی گەڕاندنەوەی تەرمی ڕابەری باڵای ئێرانی بۆ مەشهەد پارێزگاری نەجەف و سەرۆکی
ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێیان خست. هەشتەم/ لە کەربەلاش لەلایەن شێخ مەهدی
کەربەلاییەوە نوێژی لەسەرکرا. لەکاتی ناشتنی لە مەشهەد لەلایەن مستەفای کوڕی
خامەنەئییەوە نوێژی لەسەر کرا لەکاتێکدا لە قووم و مەشهەد چەندین ئایوتووڵڵا و
فیگەری دیاری ئاینی هەیە. نۆیەم/ پرۆسەی ماتەمگێڕیی و نوێژکردنەکان
لەسەر تەرمی خامەنەئی کەمترین ڕۆڵی مەرجەعییەتەکانی قووم و نەجەف و مەشهەدی تیا
بوو. لە کۆی دوانزە مەرجەعی شیعەی قووم و مەشهەد تەنها دوو مەرجەع بەشدارییان لە
نوێژکردن لەسەر تەرمی خامەنەئی دا کرد!
تەنانەت ئەوە ماوەیەکە لەناوەندیی شیعیی
عێراقی و نوخبەی میدیاییدا ئەوە دنە دەدرێت کە پێویستە بە ئێرانییەکان بوترێت؛
ئێوە قبووڵ دەکەن ئێمە لە تاران و لە مەشهەد گرووپی میلیشیایی درووست بکەین و
فەرمان لە ئێمەوە وەربگرن!؟
حەوتەم/ زۆرترین سەرکردەو فیگەرە سیاسیی و
ئاینییەکانی عێراق یان بەشدارییان نەکرد یان کەمترین مەودای بەشداریی کردنیان
هەبو. بۆ نموونە؛ سەرۆکوەزیرانی عێراق تەنها کاتژمێرێک بەشداریی کرد. یاخوود
لەکاتی گەڕاندنەوەی تەرمی ڕابەری باڵای ئێرانی بۆ مەشهەد پارێزگاری نەجەف و سەرۆکی
ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێیان خست. هەشتەم/ لە کەربەلاش لەلایەن شێخ مەهدی
کەربەلاییەوە نوێژی لەسەرکرا. لەکاتی ناشتنی لە مەشهەد لەلایەن مستەفای کوڕی
خامەنەئییەوە نوێژی لەسەر کرا لەکاتێکدا لە قووم و مەشهەد چەندین ئایوتووڵڵا و
فیگەری دیاری ئاینی هەیە. نۆیەم/ پرۆسەی ماتەمگێڕیی و نوێژکردنەکان
لەسەر تەرمی خامەنەئی کەمترین ڕۆڵی مەرجەعییەتەکانی قووم و نەجەف و مەشهەدی تیا
بوو. لە کۆی دوانزە مەرجەعی شیعەی قووم و مەشهەد تەنها دوو مەرجەع بەشدارییان لە
نوێژکردن لەسەر تەرمی خامەنەئی دا کرد!
دەیەم و لە هەمووی گرینگتر لەم ڕێوڕەسمی
بەشداریی کردنەدا، بەشداریی ئایەتوڵڵا جەنتەتی بوو لە ئێران، جەننەتی تەمەنی ٩٩
ساڵ بوو، بەشداریی کرد لە پرسەی خامەنەئیدا. یەکێک لەوانەی کە زۆرترین کاریگەریی
لەسەر خامەنەئی هەبوەو، خامەنەئی بە جێگرەوەی خۆی ناوی بردوە، ئایەتووڵڵا جەننەتیە.
تەنانەت ئەوە ماوەیەکە لەناوەندیی شیعیی
عێراقی و نوخبەی میدیاییدا ئەوە دنە دەدرێت کە پێویستە بە ئێرانییەکان بوترێت؛
ئێوە قبووڵ دەکەن ئێمە لە تاران و لە مەشهەد گرووپی میلیشیایی درووست بکەین و
فەرمان لە ئێمەوە وەربگرن!؟
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی