هاوڕێ زاهیر باهیر خوێندنەوەیەکی بۆ کتێبی " کۆمۆنیزمینوێ" کردوە، کە بۆچونێکی جیاوازی هەیە سەبارەت بە مەسەلەیحزبی کرێکاری. گرنگی ئەم دایەلۆگەی ئێمە لەوەدایە کەسەبارەت بەو فاکت و ڕاستیانە قسەدەکەین کە لە دەرەوەیباوەڕی ئێمە هەن، وە ڕاستی یان نادروستی ئایدیۆژیا و بیروڕایخۆمان لە پەیوەند بەو کارە مێژوویی و پراتیکانەی ئێستاوەهەڵدەسەنگێنین. هاوکات گرنگی ئەم باسانەمان لەوەدایە کەلەسەر ئامڕازەکانی ئێستا و داهاتووی خەباتی سۆشیالیستیقسەدەکەین و لە ڕێگەی ئەم بیرکردنەوە ڕەخنەگرانەوە دەمانەوێڕێڕەوێکی نوێی خەبات دژی سیستمی سەرمایەداری بدۆزینەوە. ئەم گفتوگۆیانەی نێوان بۆچون و ڕیبازە فکری و سیاسیەکانی نێوخەباتی دژی کاپیتالیستی گرنگیشە چونکە دەتوانێ لەم ڕێگەیەوەگرفت و نەریتە سێکتاریستی و چەق بەستوەکانی زاڵی ئێستالەسەر ڕێگای ئامانج و کاری هاوبەشمان لابەرێت و یەکگرتوویسەرجەم ئەم بزوتنەوەیە مسۆگەر بکا.
لە کتێبی " کۆمۆنیزمی نوێ"دا من دیاردەی حزبی کرێکاری وگۆڕان بەسەر شێوازەکانی حزب و جێگای ئەم ئامڕازە لە خەباتیچینایەتی و سیاسی چینی کرێکار و بزوتنەوەی سۆشیالیستی لەمێژووی سەدەی ١٩ و د٠ دا باسکردوە. بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەمێژووییە شێوازەکانی ئەنتەرناسیونالی یەکەمی کرێکاران، پارتەسۆشیال دیموکراتەکان، بەلشەفیزم و ترۆتسکیزم و کۆمۆنیزمیکرێکاریم هەڵسەنگاندوە. دواتر ئەنجامگیریەکم لەو مێژووە کردوەکە تیایدا سۆشیالیزمی باو و زاڵ سۆشیالیزمی دەوڵەتی بووە وئەمەش هۆکاری مانەوەی ئەو جۆرە ڕیکخراو و حزبەکۆمۆنیستیانە بوون، کە لە سەدەی بیستدا و تا ئێستاش بونیانهەیە، لەوەی نەیانتوانیوە و ناتوانن لە ئیستاشدا ببنە ئامڕازیچینی کرێکار بۆ یەکگرتوکردنی سەرجەم چینەکە و گۆڕینیسیستمی سەرمایەداری. هەربۆیە ئەمڕۆ پێویستمان بە جۆرێکیتر لە سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمێکی نوێ هەیە و بەم پێیەشجۆرێکی تر لە ڕێکخراو و حزبی کرێکاریە.
بۆچونەکانی هاوڕێ زاهیر سەبارەت بە حزب ناکۆکی لەگەڵ ئەملێکدانەوەیە و ئەنجامگیریەکانی مندا هەیە.
ئەو بە پێی باوەڕی ئانارکیستانە تیڕوانینی سەبارەت بە حزب ودەوڵەت و سیستمی سەرمایەداری جیاوازە و پێی وانیە کە حزب ودەوڵەت وەک ئامڕازی چینەکان لە خەباتی چینایەتیدا کاردەکەن. هەروەها پێشی وانیە کە سیستمی سەرمایەداریش لە سەربنەمای ناکۆکی چینەکان و ململانێی نیوان دوو چینی سەرەکیکرێکاران وسەرمایەداران دەچێتە پیشەوە و چارەنوسی یەکلاییدەکرێتەوە. من بۆچون و ڕەخنەی خۆمم سەبارەت بەم تێروانین وباسانەی ئەو لە وتارێکی پێشتردا خستۆتەڕوو، بەناوی"دایەلۆگێک لەگەڵ هاوڕێیەکی ئەنارکیدا"، تیایدا ڕەخنە وجەدەلەکانی نێوان "مارکس لەگەڵ پرۆدۆن و باکۆنین" وڕەخنەی من لە بۆچونی "بوکچین"م خستۆتەڕوو، وە وەکباک گراوندێک بۆ ئەم جەدەل و دایەلۆگە سودبەخشە بخوێنرێتەوە.
بەڵام ئاستی باسەکەی ئێمە لەم وتارەدا لەسەر ڕاستییەمێژووییەکان و فاکتی شۆڕشە سۆشیالیستیەکان وڕۆڵی حزبە کرێکاری و کۆمۆنیستیەکانە. ئەم میتۆدەڕێگامان بۆ دەکاتەوە کە ئێمە تەنیا خەریکی وتنەوەیمیراتی فکری و دوبارەکردنەوەی مۆدێلی کۆنیڕیکخراوەیی نەبین و بەڵکو لە هەڵسەنگاندنی ئەومێژووەوە بگەین بە دۆزینەوەی هۆکارەکانی لاوازی وپەرژوبڵاوی ئێستامان. لێرەوە دێینە سەر ئارگومێنتو جەدەل لەسەر ئەوەی؛ بۆچی حزبی کرێکاریناتوانێ کۆمەڵگە ڕزگاربکا و سۆشیالیزم دامەزرێنێ؟ ئایا مێژووی کۆمۆنەی پاریس و شۆڕشی ئۆکتۆبەری١٩١٧ مێژووی چینی کرێکارە یان مێژوویسۆشیالیست و کۆمۆنیستەکانە؟ ئایا حزبی کرێکاریجۆرێکە لە سەندیکا؟ ئایا دەوڵەت ودەسەڵاتی سیاسیتاک حزبیە یان فرە حزبیە؟ ئایا بە گۆڕانی حزبیبیرۆکراتی بۆ دیموکراتی کێشەی حزبەسۆشیالیستەکانی ئێستا چارەسەر دەبن؟
قسەی مارکس پیرۆز و ڕەهای ئاینی نیە!
نزیکایەتی و جیاوازی بوچون و پراتیکە کۆمۆنیستی وئانارکیستیەکان لە دوو سەدەی ڕابردوودا خۆینیشانەی زیندویەتی خەباتی بەشە جۆراوجۆرەکانیکرێکارانە کە ڕێگای جیاواز و هاوکاری یەکتر تاقیدەکەنەوە بۆ کۆتایی هێنان بە سیستمی زاڵیسەرمایەداری. ئەم گفتوگۆ و جەدەلانەمان پێویستە لەچوارچێوەی کیشەی نیوان مارکس و پرۆدۆن وباکۆنین و ئەنگلس و لینین و بوکچین زیاتر بڕوا. بەوەی لەو پراتیک و ئەزمونانەی بزوتنەوەی کرێکاری وسۆشیالسیتیەوە ئێمە ئەمڕۆ بگەین بە دەرس وەرگرتنلەو ڕابردوە و شێوازی بیرکردنەوە و پراتیکی نوێدابهێنین، کە هی سەردەمی پێش خۆمان نیە و بەمەشبون و ڕاستی فکر و پراتیکی خۆمان و زیندویەتیبزوتنەوەکەمان بسەلمێنین. ئەمە وەلامێکە بۆ ئەوهاوڕییانەی کە بۆچونە نوێیەکانی ئێستا نابینن وهەموو بۆچونێک لە خانە و دابەشکردنە کۆنەکانینێوان کۆمۆنیزم و ئەنارکیزمدا لە قاڵب دەدەن. لەکاتێکدا هەم کۆمۆنیزم و هەم ئەنارکیزم لەم دوو سەدساڵەدا هەم گۆڕاون و هەم کاریگەریان لەسەر یەکترداناوە و ئەمانە ڕاستی زیندویەتی بزوتنەوەی دژیکاپیتالیستی کرێکاران دەسەلمێنێ.
هەربۆیە من هاوڕام لەگەڵ هاوڕێ زاهیر دا کە دەڵێت: "پشکنین و خوێندنەوەمان بۆ ئەوەی واقیع لە هەمووبوارەکاندا بپێکێت دەبێت لە بازنەی شیتەڵکردنیمارکس و ئەنجلس چ بۆ سەردەمەکەیان و چ بۆ ئایندەو گەلێك لە بیرمەندە سۆشیالیستەکانی سەردەمیکۆنیش دەربچین. گەر ئاوا نەبێت هەر بە هەمانئەنجام دەگەینەوە، گەرچی شیکردنەوەکانیشمانجیاواز بێت، بەراوردی ڕۆڵی ئەم حیزب و ئەو بزوتنەوەبە بڕگە و وتەکانی ئەوانەی سەردەمی کۆن بکەین ."
وەک دەبینن لە کتێبی "کۆمۆنیزمی نوێ"دا خەتیسوور نیە بۆ ڕەخنە لە مارکس یان ئەنگلس، یان لینینو ترۆتسکی، یان مەنسور حیکمەت و یان هیچ کەسێکیتر. چونکە وەک ئەنگلس لە کتێبی “دیالەکتیکیسروشت”دا دەڵێ” فکری تیۆری هەر سەردەمێک ، ئەمسەردەمەشمان، بەرهەمێکی مێژووییە کە ، لە سەردەمەجیاوازەکاندا ، شێوازی زۆر جیاواز و ناوەرۆکی زۆرجیاواز لە خۆدەگرێ. بەم پێیە ، زانستی فکر ، وەک هەرزانستێکی تر، زانستی گەشەی مێژوویی فکریمرۆڤایەتیە.” ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەو کار وبۆچونانەی کۆمۆنیستەکانی پێشوو خۆی بەرهەمیدەورەیەکی مێژوویی بوون، لە ئەمڕۆدا ئێمە پێویستەپێوەر و بنەمای پشت بەستن بەو کار و بۆچونانە، سەلماندنی زانستیانە و پراکتیکانەی ئەو بۆچون وئەزمونانە بێت، نەک ئەوەی کە چ کەسیک قسەکەیکردوە یان بەو کارە هەڵساوە، واتە شەخسەکان پێوەرنین. هەر بۆیە لەسەراپای ئەو کتێبەدا کاتێک قسەیکەسانی وەک مارکس و ئەنگلس و ئەوانی ترمهێناوەتە، بۆ خستنەڕووی بۆچون و کارەکانی ئەوسەردەمە مێژووییە بوە کە ئەم کەسانە دەوریان تێداگێڕاوە. هەربۆیە لەگەڵ ئەوەدام وەک هاوڕی زاهیردەڵێ کە " نابێت تێکستەکانی مارکس وەکوتێکستەکانی قورئان بەکاربهێنرێت."
باوەڕی من بە حزب و کاری سیاسی ئاکامی ئەوە نیەکە کەسێکی گرنگ، وەک مارکس، باسی کردوە، بەڵکوئەم باوەڕە لای چینی کرێکار بەرهەمی دوو سەدە لەخەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شۆڕش و مانگرتن وخەباتێکی چینایەتی بەردەوامە. بە پێچەوانەیبۆچونی هاوڕێ زاهیرەوە کە دەڵێ " راستییەکەئەوەیە چینی کریکار لە بەرانبەر سەرمایەداریداخەباتێکی ئابووری چینایەتی دەکات، نەك خەباتێکیچینایەتی، جونکە کە وتمان خەباتی چینایەییخەباتی ئابووری تێدەپەڕێنێت و لایەنەکانی دیکەیخەباتیش دەگریتەوە. کەواتە وەکو لە سەرەوە باسم کردئەرکی ئەمان ئەرکی دەسەڵاتگرتنە دەستی سیاسینییە و کۆتاییهێنان بە سیستمی سەرمایەداری نییە" .
لەم بۆچونەی هاوڕێ زاهیردا کرێکار تەنیا وەکتاکەکەسێک یان وەک چەند کەسی خاوەن پیشەیکرێکاری، تەنیا ئامڕاز و بونەوەرێکی ئابورین کەکاردەکەن تا بژین، وە لە پێناو گوزەراندا خەباتیئابوریش دەکەن. ئەم تێگەیشتنە لە کۆمەڵگەیسەرمایەداری نەک هەر سادەیە و لەگەڵ ئاڵۆزیسیستمی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیسەرمایەداریدا نایەتەوە، بەڵکو لە تێڕوانینیشدا بۆمرۆڤ زۆر بەرتەسک و تاک ڕەهەندە. کرێکار وەکبونەوەرێکی کۆمەڵایەتی چەند ڕەهەند، تەنیا خەریکیکاری ئابوری بۆ مانەوەی ژیان نیە، بەڵکو خەباتی لەپێناو باشترکردنی ژیانیدا خەباتێکی سیاسیشە دژیئەو چینە سەرمایەدارە کە کرێکارانی لە کۆیلایەتیکاری کرێ گرتەدا هێشتۆتەوە. واتە خەبات دژیدەسەڵات و موڵکایەتی بورژوازی دەکا کە کرێکاریکۆیلەکردوە. لە دوو سەدە ئەزموندا کرێکاران زۆر شتفێربوون لە بواری سیاسەتدا و ڕاوەستانەوە بەرامبەربە سیاسەتەکانی دەوڵەتی بورژوازی ودامودەزگاکانی، دەرسیان وەرگرتوە لە مانگرتن وشۆڕشدا،وە شکڵ و فۆرمی جیاوازی ڕیکخراوبونیان بۆسەرخستنی ئەم خەباتە تاقیکردۆتەوە و گۆڕانکاریانبەسەر ئەم ئامڕازانەدا هێناوە. ئەمانە ڕاستیەکن کەناتوانین بەهۆی باوەڕنەبونمان بە مارکس بتوانینحاشا لە خەباتی چینایەتی و سیاسی کرێکاران دژیبورژوازی بکەین لەم دوو سەدەیەدا کە ڕابردووە. وەئەگەر باسی فاکت بکەین ئەم بۆچون و باوەڕەی هاوڕێزاهیر لە هەر کوێوە هاتبی، پرۆدۆن بێ یان باکۆنینیان بوکچین، ڕاست نیە کە بڵییت " راستییەکە ئەوەیەچینی کریکار لە بەرانبەر سەرمایەداریدا خەباتێکیئابووری چینایەتی دەکات، نەك خەباتێکی چینایەتی".
ئەوەی کە کرێکارانی فێری سیاسەت و حزبایەتی و شۆڕشکردوە خودی خۆیان بوون، کە لەو خەباتە ناچاری و ڕۆژانە وبەردەوامەدا دژی سەرجەم سیستمی سەرمایەداری فێری بوون، نەک ئەوەی مارکس یان لینین یان کەسێکی تر فێری کردبن. مارکس و کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانی تر سەرەڕای هەردەور و ڕۆڵێک کە وەک تاک هەیان بوبێت، ئەوان خۆیان مێژوویخەباتی چینایەتی کرێکاران دروستی کردون و بەهۆی دۆخی ئەوخەباتە چیناتیەوە توانیویانە ئەو دەور و نەخشە بگێرن، نەک ئەمفەرد و تاکەکەسانە مێژووییان دروست کردبێت. ئەمە تێگەیشتنیمەتریالیستیە لە مێژووی دوو سەدەی ١٩ و ٢٠ چینی کرێکار.
هەربۆیە ئێستا بە ڕەخنە لەمارکس و لینین ناتوانین باسیڕێکخراوبون و شۆڕش لەلای چینی کرێکار بسڕینەوە، بەڵکودەبێ لەو خەباتە واقعیەی چینی کرێکار تێبگەین و هۆکاریلاوازی تا ئێستای ئاستی یەکگرتوبون و ڕێکخراوبون دەستنیشانبکەین و ڕیگاکانی چۆنیەتی گۆڕانکاریەکانی ئامڕازەکان وشێوازەکانی بدۆزینەوە. هەوڵی من لە کتێبی "کۆمۆنیزمینوێ"دا بۆ خستنەڕووی ڕەخنە لە شێوازی حزب و گروپە کرێکاریو کۆمۆنیستە پەرژوبڵاوەکانی ئێستا ودۆزینەوەی شێوازی نوێیڕێکخراوبونە و ڕەخنە لە کەموکوڕیەکانی جۆری حزب وڕیکخراوی سیاسی کرێکاریە کە سۆشیالیزمی دەوڵەتی سەدەیبیست دروستیکردوە.
هیچ فۆرمێکی حزبی ڕەها و نەگۆڕ نیە!
بەپێی قۆناغەکانی گەشەی بزوتنەوەی کرێکاری و دۆخی خەباتیچینایەتی کرێکاران فۆرم وشێوازی ڕیکخراوی سیاسی وجەماوەری چینی کرێکاریش گۆڕانی بەسەردا هاتوە. بۆ نمونە، من ئەنتەرناسیونالی یەکەمی کرێکاران(١٨٦٤ تا ١٨٧٤) وەکپارادایم ونمونەی سەرکەوتو لە یەکگرتوکردنی ڕیزەکانیبزوتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستی هێناومەتەوە. هەر لێرەشەوەئامانج وبنەماکانی ڕیکخراوەیی "ئەنتەرناسیونال"م وەکڕیسایەکی دروست بۆ ڕیکخراو و حزبی کرێکاری داناوە. ئەمەنەک بۆ ئەوەی ئەو ڕیکخراوەیە و فۆرمەکەی بکەمە تەنیا فۆرمێککە دەبێ ئێستا دوبارەی بکەینەوە. ئەوە مێژووی بزوتنەوەیکرێکاری و کۆمۆنیستی بوە کە ئەم فۆرمەی گۆڕیوە بە فۆرمێکیتری حزبە سۆشیال دیموکراتەکان، کە لە دەورانێکی ترو جیاوازداگونجاو بوە لەگەڵ چوارچیوەی ئامانج و سیاسەتەکانی بزوتنەوەیکرێکاری و سۆشیالیستیدا. بەم پێیە ئەگەر من پێ لەسەر ئەوئامانج و شێوازەی یەکگرتوکردنی بەشە جیاجیاکانی بزوتنەوەیکرێکاری و سۆشیالیستی دادەگرم بۆ دەرچون لە پەرژوبڵاوی وسێکتاریزمی باوی ئێستا، مەبەستم گەڕانەوە تەنیا بۆ ئەو فۆرمەی"ئەنتەرناسیونال" نیە، بەڵکو باسەکە سەبارەت بە دروستیوەرگرتنی ناوەرۆکی ئەو ئەزمونەی ڕێکخراوبونی فراوانە، کەتوانیویەتی سەرکەوتوبێت لە یەکگرتوکردنی بەشەکانی بزوتنەوەکەلەو دەورانە مێژوویەدا.
یاخود ئەگەر باس لە گرنگی کۆمۆنە و شۆڕشی ئۆکتۆبەریسۆشیالسیتی دەکەم، باس لە گرنگی ناوەرۆکی ئەو ئەزمونەسیاسیە دەکەم، کە چۆن دەتوانین بورژوازی لە دەسەڵات بخەین، نەک دوبارەکردنەوەی هەمان ئەو هەنگاو و مۆدێلە سیاسی وئابوریانەی لەو کاتەدا کۆمۆنارەکان و سۆشیالیستەکان وبەلشەفیەکان کردویانە. ڕەخنەکانم لە مۆدێلی بەلشەفی گرنگی ئەوهەنگاوە شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکار و بەلشەفیەکان لە ڕوخانیدەسەڵاتی بورژوازی کەم ناکاتەوە. ئەمە داوای دوبارەکردنەوە وکۆپی کۆمۆنە و دەوڵەتی سۆڤێتی بەلشەفیەکان نیە، بەڵکو باسەلەوەی کە ئەو جۆرانە لە دەسەڵاتی سیاسی و حکومەتی کرێکاریدەبێ چۆن وەک ڕێکخراوی سیاسی و پراتیکی سیاسیکرێکاران لەو دەورەیەدا هەڵسەنگێنین و بزانین دەبێ لە شێوازیدەسەڵاتی شۆڕشگێڕانەی کرێکاران لە دوای سەرکەوتنیشۆڕشی سیاسی چ نمونە و پارادایمێکی جیاواز نیشان بدەینکە کەموکوڕی و هەڵەی ئەو شۆڕشانەی پێشوو دوبارەنەکاتەوەتاکو بتوانین شۆڕشە سۆشیالیستیەکانی داهاتومانسەرکەوتوبێت لە دامەزراندنی کۆمەڵگەی سۆشیالیستی دا.
لە راستیدا خۆی لە پرۆسەی ئەم شۆڕشە بەردەوامە مێژووییەیچینی کرێکاردایە کە خودی تێگەیشتنی کرێکاران وکۆمۆنیستەکانیش سەبارەت بە ڕێکخراوبون و شۆڕشیسۆشیالسیتی و کۆمەڵگەی کۆمۆنیستی و دەسەڵاتی سیاسی وئابوری و فەرهەنگیش گۆڕانی بەسەردا دێت و بەرەوپیشەوەدەچێ.
لێرەدا هاوڕێ زاهیر ناڕەزایەتی دەردەبڕێ کاتێک منوتومە " تەجروبەی هەژمونی پەیداکردنی کۆمۆنیزم وسەرکەوتنی حزبی سیاسی کرێکاران لە شۆڕشیئۆکتۆبەردا و هەوڵدان بۆ گۆڕینی دامودەزگایدەسەلاتدارێتی بورژوازی لە روسیادا، چینی ئێمە فێریبووە."
ئەو دەڵێت" لەم سەردەمەدا دەژیت وەکو من، کەسمانناتوانێت ئەوەی کە تۆ نوسیوتە و لەو بڕگەیدا هاتووەبیسەلمێنێت. ئەو واقیعەی کە ئێستا کرێکارانی تێدایەواقیعی بێ باوەڕییە بە گۆڕانکاری بنەڕەتی، بێمتمانەییە بە خۆی، بێ هێزی و لاوازییە. دەی ئەگەر وانییە بۆچی بزوتنەوەی کرێکاران تەنانەت نەك هەرناتوانن داخوازییەکی نوێ بەدەستبهێنن بەڵکو ناتواننپارێزگاری لەوانەش بکەن کە پەنجا، شەست ساڵلەمەوبەر بەدەستهێنراون ."
ئەم تەجروبە فکری و سیاسیانە لە پرۆسەیەکی مێژوویدا کەڵەکەدەبن و شکڵ دەدەن بە هەنگاوەکانی داهاتووی شۆڕشیسۆشیالیستی. ئەمە بۆ بورژوازی و هەموو چینەکانی تریش کە لەپرۆسەی شۆڕش دژی سیستمی پێش خۆیان بەشداریان کردوەبەم شێوەیە بوە. شۆڕشی بورژوازی فەرەنسە ١٧٨٩نمونە وپارادایمی گۆڕینی دەسەلاتی سیاسی پاشایەتی و دەرەبەگایەتیبوە و لە قۆناغی جیاجیا و مێژووی جیاجیادا بورژوازی لە هەمووجیهاندا دەرسی لێوەرگرتوە و فێری بوە و هەژمونی لەنێو چینیبورژوازیدا پەیداکردوە.
ئەم ڕاستیە بۆ چینی کرێکاریش وایە کە ئەگەر بیر لە گۆڕینیسیستمی سەرمایەداری بکاتەوە و دەست ببات بۆ شۆڕش وگۆڕینی دەسەڵات ئەوا سەیری تەجروبەی کۆمۆنەی پاریس وئۆکتۆبەری ڕوسیا دەکات و دەرسی لێوەردەگرێ. بۆ بینینیڕاستی ئەوەی چینی کرێکار لە ئێستادا لە کۆمۆنە و ئۆکتۆبەرەوەفێربوە ئەوە لە پرۆسەیەکدا دەردەکەوێ، نەک وەک هاوڕێ زاهیرپێی وایە، ئەبوایە ئێستا کرێکاران لە شۆڕش و گرتنی دەسەڵاتدابونایە، ئەگەر دەرسیان لەو ئەزمونانە وەرگرتبێ.
پرۆسەی میژوویی گۆرینی سیستمی ئابوری و سیاسی وکۆمەڵایەتی و شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکان بەم شێوە سادەیە نیە و پڕەلە هەوراز و نشێو و سەرکەوتن و شکست و دوبارە هەستانەوە. ئەم پرۆسە شۆڕشگێرانەیە لە فکر و بیر و مۆدێلی سیاسی وڕیکخراوەییشدا بەم شێوازە ئاڵۆز و دیالەکتیکیە دەچێتە پێش. بەپێی گۆڕانی دۆخی ئابوری و سیاسی کۆمەڵگە و کاریگەریلەسەر جێگە و گۆڕانی پێکهاتەی چینی کرێکار و گەشەیئەزمونی فکری و سیاسی شێوازەکانی ڕێکخراوبونی ئەم چینەشگۆڕانی بەسەردا دێت. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەی کردومە لە کتێبی"کۆمۆنیزمی نوێ" دا لەم گۆڕانکاریە مێژوویانە لە دیاردەیحزبدا لەخوارەوە وەڵامی ئەو پرسیار و بۆچون و ڕەخنانەیهاوڕێ زاهیر دەدەمەوە.
ئاسۆ کمال سێپتەمبەری ٢٠٢٥
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی