بەرپرسانی پەرەوەدەیی
لە هەرێمی کوردستان کردویانە بە میتۆدی پەروەردەیی و خوی تایبەتی خۆیان، ساڵانە لە
سەرەتای ساڵی خوێندندا شتی سەیروسەمەرە نیشان دەدەن. لە هیچ قوتابخانەیەکی هەرێمی
کوردستاندا، بە ڕاستی زەنگۆڵەی ملی ئاژەڵان لێ نادرێت، زەنگی کارەبایی و ئۆتۆماتیکی
هەیە، ئەوەی بەرپرسانی پەرەوەردە بە گەلەکۆمەکی یەکی چەمکێکی دەگرن زەنگۆڵەی ملی مەڕوماڵاتەو
زەنگ نیە،کە هیچ سوودو کاریگەرییەکی ئەرێنی بۆ سەر پرۆسەی خوێندن نیە، جگە لە خۆ
نمایشکردن و زەرەرو زیان بەولاوە، جا لە کاتی شانۆگەری و لێدانی زەنگۆڵەکەدا
ململانێیە کامەیان توندتر گوریسەکە ڕابوەشێنێت. لەولاشەوە پەرپرسە حیزبی و حوکومیەکانیش
بە لۆگۆی حیزبەوە پۆزی لێدانەکە لێدەدەن و پاشان ئەو منداڵە گوناهانە کە زۆربەی قۆناغی
بنەڕەتین و مێشکیان تەقەی دێت، گوتارباران دەکەن و ژێربێژی خۆیان بەسەر ئەواندا
تاقی دەکەنەوە . بەرپرسێکی باڵایان فەرموو بووی:"بۆ ئەوەی بیسەلمێنین بۆ دەسەڵاتدارانی
عێراق، ئێمە خۆڕاگریان ئەوا دەوام دەستپێدەکەنەوە و بە شکۆ مەندیەوە زەنگ لێ دەدەینەوە"
یاخود بەرپرسێکی تریان بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی کۆکردبۆوەو
فەلسەفەی ئەوەی بەسەریاندا لێ دەدا، کە لەیەک شوێن زەنگ لێ نادەین و چالاکیەکانمان
ئێوەش دەگرێتەوەو هەمووان بێ بەش ناکەین و کۆتان دەکەینەوەو گۆڕانی داواکراوتان پێشکەش
دەکەین و سوپاسنامەتان بەسەردا دەبەخشینەوە.
یاخود بەرپرسێکی تر فەلسەفەی ئەوەی لێدابوو، لەگەڵ پۆلیسی
فەرمانگەیەکی پەروەروەردەدا نانی بەیانی
خواردووە.
لە ڕاستیدا ئەم جۆرە بەرپرسانە، زۆربەیان فەلسەفەی پەروەردەیی
نازانن و کەمێکیان نەبێت وانەیان نە گوتووەتەوەو بە تەزکیەی لق و مەڵبەندی حیزبەکانی
دەسەڵات دامەزراون و ووتارو نوسین و تێزێکیان نییە پێشکەشی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردنی
بکەن ، بەدرێژایی ساڵ نابینین لەسەر پەروەردەو پرۆسەی خوێندن نوسینێک بڵاوبکەنەوە.
پەرەردەی هەرێمی کوردستان دەیان و سەدان قەیرانی هەیە، ئەمان
بە شتی ڕووکەش خۆیان سەرقاڵ دەکەن و واژوی نوسراوە فەرمیەکانی لێ دەرکەیت، شتێکیان
نیە پێشکەشی پرۆسەی پەروەردەوخوێندنی بکەن و لە ئاستی کێشە بێ چارەسەرەکانی پەروەردەدا
دەستەوەستانن.
ڕەحمەت لە (حاجی قادری کۆیی) کە لە ئاوا بارێکدا فەرموو
بووی:
مەسجدو محراب و مینبەر بێ کەسە
هەر مەپرسە حاڵی چۆنە مەدرەسە
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی