ئەو کچە ئێزیدیەی کێ بوو ڕێگای بە ئەحمەد شەرع گرت؟

25/09/2025

ھیوا سەید سەلیم

               
لە ناو بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان UN، کچێک پێشی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا گرت و وویستی چەند پرسیارێکی ئاڕاستە بکات،  بەڵام لەو کاتەدا میری قەتر (میر تەمیم) کەوتە نێوانیان و شەرەع تیمەکەی خۆی ڕاسپارد کە دواتر پەیوەندی بەو کچە ڕۆژنامەنووسە بکەن.
کاتێک دیمەنی گفتوگۆ ئەو ڕۆژنامەنووسە و شەرع بڵاوبوویەوە گومانی ئەو کرا کە پێداگری ڕۆژنامەنووسەکە لەسەر قسەکردن لەگەڵ ئەحمەد شەرع ھۆکاری زۆری لە پشتە.
شایانی باسە، ئەو کچە کوردێکی ئێزیدییە ناوی (دۆزین تیکاڵ)ە رۆژنامەنووس و ئامادەکاری فیلمی بەڵگەنامەییە لەسەر تاوانەکانی جەنگ، ساڵی 2014 لە گەشتێکی بۆ باشووری کوردستان کاری لەسەر فیلیمێکی دۆکۆمێنتاری کردووە لەسەر تاوانەکانی داعش لە جینۆسیادکردنی ئێزیدیەکان کە ئەوسا ئەحمەد شەرع بەشیک بووە لەو تاوانانەی دژ بە خەڵکی ئێزیدی ئەنجامدراوە، ئەو فیلمەی بۆ یەکەمین جار لە 49ھەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ھۆڤ لە ساڵی 2015 نمایش کراوە.
ھەروەھا دووم بەڵگە فیلیمی دۆزین تیکاڵ ساڵی 2020 بە ناوی (جیھان و قوربانیە لەبیرکراوەکانی داعش) ساڵی 2020 لە سینەما ئینترنەشناڵی بەرلین نمایش کراوە.
بەھۆی ئەو کارە گرنگانە رۆژنامەنووس دۆزین لە بواری بەرگریکردن لە قوربانیانی جەنگ و ڕووبەڕوبوونەوەی بیری توندڕەوی ئەنجامی داوە، ساڵی 2018 دامەزراوەی بزوتنەوەی ئەوروپا خەڵاتی ژنی فەخری بۆ ساڵی 2018 پێبەخشیوە.
دۆزین، جگە لە کاری میدیایی و ڕۆژنامەنووسی ئەو کارەکتەرێکی گرنی سیاسییە و لە ئەڵمانیا وەک کاراکتەرێکی سیاسی لە پارتی دیموکرات مەسیحی کار لەسەر مافی پەنابەران و پرسی جینۆساید دەکا.
ھەروەھا لە بواری مرۆیشدا دۆزین بە ھاوکاری خوشکێکئ بەناوی تۆبا تیکال کە یاریزانێکی ناوداری تۆپی پێی کچانی ئەڵمانیایە رێکخراوی ھاوار بۆ ھاوکاری پەنابەرە کوردەکان بە گشتی و ئێزیدییەکان بە تایبەت دادەمەزرێنن و خزمەتێکی دیاری ئەو توێژە دەکەن.
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە ئەڵمانیە لە بارەگای  UN کە وای خۆ بە ئەحمەد شەرع ناسان کە ئەو خەڵکی شاری دیاربەکری تورکیایە، مەبەستی بوو تا شەرع ڕازی بێت وەڵامی پرسیارەکانی بداتەوە چونکە دڵنیابوو ئەگەر شەرع باگراوندی کراەکانی بزانێت ئامادە نابێت وەڵامی بداتەوە، شەرع کە دەستی سوورە بە ھەموو ئەو تاوانانەی کە (دۆزین تکال)  وەک بەڵگەنامە کاری لەسەر کردووە کوا دەگونجێت ئەو دیمانەی لەگەڵ سازبکات؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی